ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا، جامێکی زێرینە و خەڵاتی براوەی پاڵەوانییەتییەکەیە، تا ئێستا دوو جۆری لێ بەرھەم ھێنراوە، جامی ژۆل ڕیمێی لە ١٩٣٠ تا ١٩٧٠ و جامی جیھانی لە ١٩٧٠ تا ئێستا. یەکەم جام ناوی (جامی سەرکەوتن) بوو بەڵام دواتر وەک ڕیزلێنانێک لە سەرۆکی پێشووی فیفا ناوەکەی گۆرا بۆ جامی ژۆل ڕیمێی کە خاوەنی بیرۆکەی جێبەجێکردنی پاڵەوانییەتییەکە بوو. بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی١٩٧٠ بەڕازیل نازناوەکە بۆ جاری سێیەم بەدەست دەھێنێت ، جامەکەی بۆ ھەمیشە پێشکەش کرا و بووە موڵکی خۆیان. بۆیە فیفا بیری لە دروستکردنی جامێکی نوێ کردەوە. لە ساڵی ١٩٧٤ ئەو جامەی ئێستا ھەیە دروست کرا. بەڵام ئەو جامەی کە پێشکەشی بەڕازیل کرا لە ١٩٨٣دا دزرا و تا ئێستایش نەدۆزراوەتەوە، وابیردەکرێتەوە ئەم جامە لەلایەن دزەکانەوە توانرابێتەوە و لە ناوبرابێت. ھەڵبژاردەی بەڕازیل ، زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە لە سالەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی  :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوارجار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە.جگە لە چەند هەڵبژاردەیەکی دیکەش.دواین پاڵەوانییەتیش لە ڕووسیا بوو کە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو بە پاڵەوان. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠١، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری[دەستکاری]

دژایەتی[دەستکاری]

بێلایەن[دەستکاری]

وتووێژ[دەستکاری]

خاتوو 🌸 Sakura emad 💖 ئەگەر کەسێکی دیکە بۆچوونێکی نییە پێم وایە دەکرێت وەک وتاری باش نیشان بکرێت . — ئەم لێدوانە لەلایەن Kurd2021 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢١:٣٥، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)

@Kurd2021: ماندوو نەبیت و ئاستەکەی بۆ باش گونجاوە، بەڵام سندووقەکەی خۆی بۆ زیاد بکرێت باشە نەک لە ویکیدراوە وەرگیرێت و کەمێکیش ویکیسازیی دەوێت. دوای ئەوانە و گەر لێدوانی دژ نەبوو، باجەکەی پێوە دەکەین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram سوپاس بۆ بەڕێزت ،ماوەکانی پێشتر دەستکاریم کرد ،سەیرێکی بکەوە نێوان ویکی و سندوقم بۆی زیاد کرد ئیتر ئەکەر کەم و کوڕییەکی دیکەی هەیە ئەتوانن دەستنیشانی بکەن. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرائارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٣، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.