بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شێخ لەنگەری گەورە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێخ لەنگەری گەورە
Shekh langary Big
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان
ناحیەناحیەی کۆکس
بەرزایی
١٨٨ مەتر (٦١٧ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

شێخ لەنگەری گەورە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی کۆکس، قەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢][٣]

ناوی شێخلەنگەر

[دەستکاری]

شێخلەنگەر یەکێکە لە دڵگیرترین و خۆشترین ئاواییەکانی دەڤەری گەرمیان. سەبارەت بە ناوی ئەم دێیە، دوو بۆچوونی جیاواز هەن، کە خەڵکی ناوچەکە لە باوباپیرانیانەوە دەماودەم پێیان گەیشتووە، کە هەردوو بۆچوونەکەیش دەگەڕێتەوە بۆ ناوی کەسایەتییەک کە مەزارەکەی لە ڕۆژهەڵاتی دێکەیە لەسەر گردێک کە مێژووی ئەو گردەیش زۆر کۆنە. بۆچوونی یەکەم ئێژن: گوایە ئەم کەسایەتییە شێخێک بووە و هاتووەتە ئەم ناوچەیە و ناوچەکەی پێ خۆش بووە، چونکە زۆر نزیکە لە ڕووباری سیروانەوە، بۆیە لەو ناوچەیەدا لەنگەری گرتووە و ماونەتەوە و دواتر هەر لەوێ کۆچی دوایی کردووە. بۆچوونی دووەم ئێژن: گوایە ئەم شێخە قاچێکی لەنگ بووە، واتە شەل بووە، بۆیە پێیان وتووە شێخەلەنگە، دواتر بووەتە شێخلەنگەر... ئەم بۆچوونانە دەماودەم لە باوباپیرانەوە بۆ خەڵکی ناوچەکە ماوەتەوە.[٤]

جوگرافیا

[دەستکاری]

شێخ لەنگەری گەورە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی ڕزگاری و لە باشوور لەگەڵ گوندی کانی ماسی و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی گێژەکان لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی چاڵەڕەش.[٥][٦][٧]

مێژوو

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]


پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. ^ محەمەد، م. عەبدولقادر حەمەئەمین (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠). «تێڕامانێک لەسەر ڕۆمانى سەکوەڕ». Journal of Zankoy Sulaimani Part (B - for Humanities). ٤ (3): ٦٧–٨٤. doi:١٠.١٧٦٥٦/jzsb.١٠٠٨١. ISSN ١٨١٣-٠٨٥٢.
  5. ^ http://wikimapia.org/
  6. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  8. ^ https://books.google.iq/books?