مستەفا ھیجری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون١٩٤٥
پەروەردەلیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی له زانکۆی تاران
چالاکبوونلە ١٩٧٩ەوە
کارسکرتێری گشتی
حیزبی سیاسیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
وێبگەsikirter.org


مستەفا ھیجری (لەدایکبووی ١٩٤٥ لە نەغەدە) سیاسەتوانی کورد و سکرتێری گشتیی ئێستای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

ژیاننامە[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤٥ لە نەغەدە لە دایکبوە. لیسانسی ئەدەبیاتی فارسیی لە زانکۆی تاران گرتووە.

ساڵی ١٩٧٩ پەیوەست بووە بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ساڵی ١٩٧٩ بووتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ساڵی ١٩٨٠ بووتە ئەندامی دەفتەری سیاسی.

مستەفا ھیجری بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و ئازەری دەتوانێ قسە بکات.

بەرپرسایەتییەکان[دەستکاری]

ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی / بەرپرسی رادیو دەنگی کوردستانی ئێران (١٣٥٩ ھەتاوی)

ئەندامی دەفتەری سیاسی / بەرپرسی کۆمیسیونی ماڵی (١٣٥٩ تا ١٣٦٤)

ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی / بەرپرسی ناوەندی ئاژوان (١٣٦٤)

ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی / بەرپرسی زانکۆ (١٣٦٦)

ئەندامی دەفتەری سیاسی / بەرپرسی کۆمیسیونی سیاسی-نیزامی (١٣٦٧ تا ١٣٧١)

جێگری سکرتێری گشتی / بەرپرسی کۆمیسیونی سیاسی-نیزامی (١٣٦٨ تا ١٣٧١)

سکرتێری گشتی (١٣٧١ تا ١٣٧٤)

جێگری سکرتێری گشتی / بەرپرسی کۆمیسیونی چاپەمەنی ( ١٣٧٤ تا ١٣٧٩)

ئەندامی دەفتەری سیاسی / بەرپرسی کۆمیسیونی سیاسی –نیزامی (١٣٧٩ تا ١٣٨٣)

سکرتێری گشتی (١٣٨٣)

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

ماڵپەڕی مستەفا ھیجری

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بیۆگرافی سکرتێر - ماڵپەڕی مستەفا ھیجری