بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été؛ بە ئینگلیزی: Summer Olympic Games) ھەروەھا بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد یاخود ئۆڵمپیک ناسراوە، پاڵەوانییەتییەکی گەورەی نێونەتەوەییی فرەوەرزشییە بە شێوەیەکی ئاسایی چوار ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوە دەچێت. یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێوە چوو و دوایین جاریش ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوە چوو ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی سەرپەرشت و ڕێکخەری ئامادەکارییەکانی شاری خانەخوێ دەکات. لە ھەر پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاددا مەدالیای زێڕ بە پلەی یەکەم، مەدالیای زیو بە پلەی دووەم، ھەروەھا مەدالیای بڕۆنز بە پلەی سێیەم دەبەخشرێت؛ ئەم نەریتە لە ساڵی ١٩٠٤ دەستی پێکرد. یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەھۆی سەرکەوتنی بەرچاوی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ڕێک خرا. ئەمەش وەک گەورەترین و بەناوبانگترین ڕووداوی نێونەتەوەییی فرەوەرزشی لە جیھاندا سەیر دەکرێت.

ئۆڵۆمپیاد لە پڕۆگرامێکی ٤٢ پێشبڕکێی، ەشداریک ەمتر لە ٢٥٠ وەرزشوانی پیاو لە ١٤ وڵات لە ساڵی ١٨٩٦ بۆ ٣٠٦ پێشبڕکێ و ١١٬٢٣٨ وەرزشوان (٦٬١٧٩ پیاو، ٥٬٠٥٩ ژن) لە ٢٠٦ وڵات لە ساڵی ٢٠١٦ زیادی کردووە. ئەم پاڵەوانییەتییە وەرزشییە لەلایەن ١٩ وڵاتەوە لە پێنج کیشوەر میوانداری کراوە. چوار جار لە ئەمریکا (١٩٠٤، ١٩٣٢، ١٩٨٤، و ١٩٩٦)، سێ جار لە بەریتانیا (١٩٠٨، ١٩٤٨، و ٢٠١٢)، دوو جار لە یۆنان (١٩٨٦ و ٢٠٠٤فەرەنسا (١٩٠٠، ١٩٢٤ئەڵمانیا (١٩٣٦ و ١٩٧٢ئوسترالیا (١٩٥٦ و ٢٠٠٠) و ژاپۆن (١٩٦٤ و ٢٠٢٠)، یەکی یەکجاریش لە سوێد (١٩١٢بەلجیکا (١٩٢٠ھۆلەند (١٩٢٨فینلاند (١٩٥٢ئیتاڵیا (١٩٦٠مەکسیک (١٩٦٨کەنەدا (١٩٧٦یەکێتی سۆڤیەت (١٩٨٠کۆریای باشوور (١٩٨٨ئیسپانیا (١٩٩٢چین (٢٠٠٨) و بەرازیل (٢٠١٦).

لەندەن یەکەم شار بوو کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کرد، پاریس ساڵی ٢٠٢٤ بۆ جاری سێیەم میوانداری یایییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات بەمەش دەبێتە ھاوشانی لەندەن، لۆس ئانجلەسیش ساڵی ٢٠٢٨ میوانداری یارییەکانی ھاوینە دەکات بۆ پێنجەم جار لە مێژووی خۆیدا. تەنھا پێنج وڵات لە ھەموو یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەشدارییان کردووە ئەوانیش ئوسترالیا، فەرەنسا، بەریتانیا، یۆنان و سویس. ھەروەھا بەریتانیا تاکە وڵاتە کە لە ھەر خولێکی ئۆڵۆمپیاد مەدالیایەکی زێڕی بەدەستھێناوە. ئەمریکا پێشەنگی ژماردنی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە، و لە ١٩ خولی یارییەکان پێشەنگی خشتەی مەدالیاکانی گرتووە، دوای ئەو یەکێتی سۆڤیەت (شەش جار)، و فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، چین و تیمی یەکگرتوو ھەریەکەیان بۆ جارێک پێشەنگی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیان گرتووە. بەگشتی زیاتر لە ٤٢ وەرزش لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ئەنجامدراون. بە پشت بەستن بە ناوبانگ و جەماوەری یارییەکان باشترین وەرزشوانانەکان لەلایەن وڵاتانەوە ھەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداریکردن لەم پاڵەوانییەتە، لەگەڵ ئەوەش پێویستە وەرزشوانان بەشدارییان ھەبێت لە پاڵەوانییەتەی ناوخۆی و دەرەکییەکان و خاوەن دەستکەوت بێت.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
جێگری وێنە=ئیبراھیم ڕەئیسی لە ٢٠٢٣
ئیبراھیم ڕەئیسی

ئەمڕۆ لە مێژوودا...


ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٩٨٧ وتار و ١٣١ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٣٬٢٤٣ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٣١ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٥٥٬٩٨٧ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.