ھێزی دەریاییی بۆلیڤیا
ھێزی دەریاییی بۆلیڤیا | |
---|---|
Armada Boliviana | |
![]() نیشانی دەریاییی بۆلیڤیا | |
وڵات | ![]() |
جۆر | ھێزی دەریایی (قاوەیی-ئاو) |
بەشێکە لە | ھێزە چەکدارەکانی بۆلیڤیا |
Patron | خانمی ئێمە کۆپاکابانا |
هێماکان | |
ئاڵای ھێزی دەریایی | ![]() |
ئاڵای دەریایی | ![]() |
هێزی دەریایی بۆلیڤیا (بە ئیسپانی: Armada Boliviana) لقێکی ھێزە چەکدارەکانی بۆلیڤیایە. ھەتا ساڵی ٢٠٠٨، ھێزی دەریاییی بۆلیڤیا نزیکەی ٥ ھەزار فەرمانبەری ھەبووە.[١] ھەرچەندە بۆلیڤیا لە دوای شەڕی ئۆقیانووسی ئارام و پەیمانی ئاشتی و ھاوڕێیەتی (١٩٠٤)، بووەتە وڵاتێکی دەورەدراو و ڕێگای بە دەریاوە نەماوە، بەڵام ھێزی ڕووبار و دەریاچەی لە کانوونی دووەمی ١٩٦٣ دامەزراند کە لەژێر چاودێریی وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیدا بوو. ھێزی ڕووبار و دەریاچە لە چوار بەلەمی ئەمریکی و ١،٨٠٠ فەرمانبەر پێکھاتبوو کە زۆربەی فەرمانبەران لە سوپای بۆلیڤیاوە وەرگیرابوون. ھێزی دەریاییی بۆلیڤیا لە ساڵی ١٩٦٣دا بووە لقێکی جیای ھێزە چەکدارەکان. بۆلیڤیا ژمارەیەکی زۆر ڕووباری گەورەی ھەیە کە لقەکانی ئەمازۆنن و چاودێرییان لەسەرە بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان. ھەروەھا بۆلیڤیا بوونی هێزی دەریایی لە دەریاچەی تیتیکاکادا دەپارێزێت کە بەرزترین دەریاچەی جیھانە کە کەشتییەکان تێیدا ھاتوچۆیان ھەیە و لەگەڵ پێروو ھاوبەشە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Military and security service personnel strengths». CIA, THE WORLD FACTBOOK (2021 ARCHIVE). لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ھێزی دەریاییی بۆلیڤیا - ماڵپەڕی فەرمی (ئیسپانی)
- ھێزی دەریاییی بۆلیڤیا لە ئینسایکلۆپیدیای نەتەوەکانەوە
- ئەنساینگی ھێزی دەریاییی بۆلیڤیا