ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der II. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
وڵاتفەڕەنسا
جێپاریس
پاشکۆئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤
ژمارەی چاپ2
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٠
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٤ی ئایاری ١٩٠٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠
بەشداربووHenri Jobier، Jean-Baptiste Charcot
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/paris-1900
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/1900/


ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠ (بە ئینگلیزی: 1900 Summer Olympics) (بە فەڕەنسی: Jeux olympique de 1900) ھەروەھا ناسراویشە بە ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٠ی پاریس. ڕووداوێکی وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ١٤ی ئایارەوە بۆ ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ لە شاری پاریسی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.[١][٢] ئەم خولە ھیچ ئاھەنگی دەستپێکردن و داخستنی بۆ ئەنجام نەدرا. ساڵی ١٨٩٤ لە کۆنگرەی سۆربۆن پییەر دی کۆبرتین پێشنیاری کرد یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٠ لە شاری پاریس ئەنجام بدرێت. بەڵام ئەندامانی کۆنگرەکە لەگەڵ ئەوە نەبوون شەش ساڵ چاوەڕێ بکەن بۆ ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە، بۆیە بڕیار درا یەکەم خولی ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەسینا بەڕێوە بچێت و خولی دووەم لە شاری پاریسی فەرەنسا ئەنجام بدرێت. یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٠ وەک بەشێک لە پێشنگای جیھانیی پاریس بەڕێوەچوو .١٢٢٦ وەرزشوان لە ١٩ وەرزشی جۆراوجۆر پێشبڕکێیان ئەنجامدا. لەگەڵ ئەوەش ئەم ژمارەیە جێگای گومانە، بەشێک لە وەرزشوانان ئاگاداری نەبوون لەوەی براوەی پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیادن. ژنان بۆ یەکەمجار بەشدارییان کرد و ئێلێنی دێ پوورتاڵێس وەرزشوانی ئەمریکی بووە یەکەم ژن ببێتە براوەی ئۆڵۆمپیاد لە یاری پێشبڕکێی کەشتی یەک نەفەری چارۆکەدار.[٣][٤] براوەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٠ مەدالیایان وەرنەگرتووە، بەڵکو کوپ یاخود کاسیان وەرگرتووە، بەشێکی دیکەیان خەڵاتی پارەیان وەرگرتووە. چەند پێشبڕکێیەک بۆ یەکەمجار لەم خولەی ئۆڵۆمپیادەکە ئەنجامدرا لەوانە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل، باڵۆن، کریکێت، مەلەوانی ٢٠٠ مەتری بەربەستی پیاوان. ٢١ وڵات بوونە براوەی یەکێک لە مەدالیاکان. فەڕەنسا بە بردنەوەی ٢٧ مەدالیای زێر پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا، پلەی دووەم ئەمریکا بەدەستی ھێنا بە بردنەوەی ١٩ مەدالیای زێر، و پلەی سێیەم بەر وڵاتی بەریتانیا کەوت پاش ئەوەی توانی ١٥ مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت.[٥] ژمارەی وەرزشوانانی فەڕەنسا %٧٥ بەشداربوانی ئۆڵۆمپیادی پێک ھێنابوو (٧٢٠ لە ٩٩٧) بەھۆی ئەمەشەوە توانی ١٠٢ مەدالیای جۆراوجۆر بباتەوە. شێوەی مەدالیاکان لاکێشەی بوون ئەمەش یەکەمجار و کۆتا جار بوو کە دیزاینی مەدالیاکان بەو شێوەیە دروست بکرێت.[٦][٧]

پێرستی وڵاتەبەشداربووەکان[دەستکاری]

Participating National Olympic Committees
Otherwise unrepresented countries whose athletes competed for other countries:

خشتەی مەدالیاکان[دەستکاری]

  •       ولاتی خانەخوێ(فەڕەنسا)
  •       یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیاد
پلە وڵات زێڕ زیو بڕۆنز گشتی
١  فەڕەنسا[ئ] ٢٧ ٣٨ ٣٧ ١٠٢
٢  ویلایەتە یەکگرتووەکان[ئ] ١٩ ١٤ ١٥ ٤٨
٣  شانشینی یەکگرتوو[ئ] ١٥ ٨ ٩ ٣٢
٤ داڕێژە:Country data ZZX ٨ ٥ ٦ ١٩
٥  بەلجیکا ٦ ٧ ٤ ١٧
٦  سویس ٦ ٢ ١ ٩
٧  ئەڵمانیا ٤ ٣ ٢ ٩
٨  ئیتاڵیا ٣ ٢ ٠ ٥
٩  ئوسترالیا[ئ] ٢ ٠ ٣ ٥
١٠  دانمارک[ئ] ١ ٣ ٢ ٦
١١  مەجارستان ١ ٢ ٢ ٥
١٢  کووبا ١ ١ ٠ ٢
١٣  کەنەدا ١ ٠ ١ ٢
١٤  ئیسپانیا ١ ٠ ٠ ١
 لوکسەمبورگ ١ ٠ ٠ ١
١٦  نەمسا ٠ ٣ ٣ ٦
١٧  نەرویژ ٠ ٢ ٣ ٥
 ھۆلەند[ئ] ٠ ٢ ٣ ٥
١٩  ھیندستان ٠ ٢ ٠ ٢
٢٠  Bohemia[ئ] ٠ ١ ١ ٢
٢١  سوێد[ئ] ٠ ٠ ١ ١
Total (21 NOCs) ٩٦ ٩٥ ٩٣ ٢٨٤

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Also had fellow-countrymen in mixed teams that won medals. These medals are included in the table for "Mixed team" (ZZX). Medal-winning mixed teams also included athletes from Mexico, Haiti, New Zealand, and Colombia.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Paris 1900 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-18.
  2. ^ "Why Were the 1900 Olympics So Disorganized?". ThoughtCo (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-18.
  3. ^ "The first female Olympic champion". Swiss National Museum – Swiss history blog (بە ئینگلیزی). 2021-07-23. Retrieved 2022-02-18.
  4. ^ "First Female Olympic Gold Medalist". www.topendsports.com. Retrieved 2022-02-18.
  5. ^ "Paris 1900 Olympic Games". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-01.
  6. ^ "Medal table Olympic Games 1900 Paris". www.olympic-museum.de. Retrieved 2021-09-01. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ IOC. "Paris 1900 Olympic Results – Gold, Silver, Bronze Medallists". Olympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-01.