ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤
Olympics rings (1913-1986).svg
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
جێلۆس ئانجلەس
یاریگاLos Angeles Memorial Coliseum
بەشێک لە زنجیرەییارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
لە خوارەوە دێتئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠
له‌دوای ئه‌وئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨
Edition number23
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٨ی تەممووزی ١٩٨٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٢ی ئابی ١٩٨٤
Officially opened byڕۆناڵد ڕێیگن
Oath made byEdwin Moses، Sharon Weber
Torch lit byRafer Johnson
MascotSam
وێبگەhttps://www.olympic.org/los-angeles-1984
Described at URLhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/1984/


ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ بە فەرمی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و سێیەم ھەروەھا بە ئۆڵۆمپیادی لۆس ئانجلەس ١٩٨٤یش ناسراوە، ڕوداوێکی وەرزشی ھەمەجۆری نێودەوڵەتی بوو کە لە ٢٨ی تەممووز تا ١٢ی ئابی ١٩٨٤ لە لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو.[١][٢] دووەم جار بوو کە لۆس ئانجلەس میوانداری یارییەکان ئۆڵۆمپیاد بکات، یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٢ بوو، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا ڕۆناڵد ڕێیگن وتاری کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پێشکەشکرد. ١٤ وڵات بەشێوەیەکی گشتی بایکۆتی یارییەکاین ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ کرد، لەوانە یەکێتی سۆڤیەت و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، وەک وەڵامێک بۆ بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ لە مۆسکۆ بە سەرۆکایەتی ئەمریکا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە لەشکرکێشی سۆڤیەت بۆ سەر ئەفغانستان؛ ڕۆمانیا و یوگۆسلاڤیا تاکە دەوڵەتی سۆسیالیستی ئەورووپا بوون کە بەشداریکردنیان لە یارییەکانی ئەم خولەی ئۆڵۆمپیاد کرد. ھەروەھا ئەلبانیا و ئێران و لیبیا بە ھۆکاری جۆراوجۆر بایکۆتی ئۆڵۆمپیادیان کرد.[٣][٤] ١٤٠ لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی بەشدارییان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٨٤دا کرد، کە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو لەو کاتەدا. ئەمریکا زۆرترین مەدالیای زێڕ و کۆی گشتی مەدالیاکانی بەدەستھێناوە، لە دوای ئەویش وەرزشوانانی ڕۆمانیا و ئەڵمانیای ڕۆژاوا دێن. لۆس ئانجلەس بۆ سێیەم جار لە ساڵی ٢٠٢٨ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Los Angeles 1984 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com. Retrieved 2022-05-25.
  2. ^ Los Angeles 1984: Games of the XXIII Olympiad (TV Mini Series 1984) - IMDb, retrieved 2022-05-25
  3. ^ Editors, History com. "Soviets announce boycott of 1984 Olympics". HISTORY. Retrieved 2022-05-25.
  4. ^ "Iran to boycott summer Olympics". UPI. Retrieved 2022-05-25.
  5. ^ Twitter; Instagram; Email; Facebook (2017-09-13). "L.A. officially awarded 2028 Olympic Games". Los Angeles Times. Retrieved 2022-05-25.