ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤
بە فەرەنسی: Jeux de la XXXIIIe olympiade
2024 Summer Olympics text logo.svg
MottoGames wide open
دروشم"Ouvrons grand les Jeux"
وڵاتفەڕەنسا
دابەشکاریی کارگێڕیپاریس
جێپاریس
یاریگاStade de France
لە خوارەوە دێتئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
له‌دوای ئه‌وئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨
Edition number33
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٦ی تەممووزی ٢٠٣٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١١ی ئابی ٢٠٢٤
Organizerلیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی، Paris Organising Committee of the Olympic and Paralympic Games 2024
Officially opened byسەرۆک کۆماری فەڕەنسا
MascotPhryges
بەشداربووGermany at the 2024 Summer Olympics
وێبگەhttps://www.paris2024.org


ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été de 2024، بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی سییەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی پاریسی ٢٠٢٤ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتییە کە بڕیارە ئەنجام بدرێت لە ٢٦ی تەممووز تا ١١ی ئابی ٢٠٢٤ لە پاریس، فەرەنسا.[١]پاریس لە ١٣١ھەمین دانیشتنی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە لیمای پێروو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ مافی میواداریکردنی یارییەکانی پێبەخشرا. بەھۆی ئەوەی چەند شارێک لە پڕۆسەی خۆ کاندیدکردن کشانەوە بۆیە تەنھا پاریس و لۆس ئانجلەس لە کێبڕکێدا مانەوە، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی (IOC) پرۆسەیەکی پەسەند کرد بۆ ئەوەی ھاوکات مافی میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ بۆ ئەو دوو شارە ببەخشرێت.[٢][٣]پاریس پێشتر لە ساڵانی ١٩٠٠ و ١٩٢٤ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، بەمە دەبێتە دووەم شار کە سێ جار لە دوای لەندەن (١٩٠٨ و ١٩٤٨ و ٢٠١٢) میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات. ئۆڵۆمپیادەکە ھاوکاتە لەگەڵ سەد ساڵەی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ساڵی ١٩٢٤دا، ھەروەھا شەشەمین یاری ئۆڵۆمپیادە کە فەرەنسا میوانداری دەکات (سێ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینە و سێ لە ئۆڵۆمپیادی زستاندا)، ھەروەھا یەکەم یاری ئۆڵۆمپیادە لە فەرەنسا لە دوای ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٩٢ لە ئەلبێرتڤیل.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Paris 2024 to start week earlier than planned after IOC approve date change". www.insidethegames.biz. 1517976720. Retrieved 2022-06-03. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  2. ^ "What you need to know about the Paris 2024 Olympic Games". South China Morning Post (بە ئینگلیزی). 2022-04-03. Retrieved 2022-06-03.
  3. ^ "Paris set to host 2024 Olympics after LA opts for 2028". ABC News (بە ئینگلیزی). 2017-07-31. Retrieved 2022-06-03.