ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨
| ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨ | |
|---|---|
| وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
| ناو بە زمانی فەرمی | Spiller vun der IV. Olympiad |
| وەرزش | Olympic sport |
| وڵات | شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندا |
| جێ | لەندەن |
| لە پێش | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤ |
| لە دوای | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩١٢ |
| ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٧ی نیسانی ١٩٠٨ |
| ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٨ |
| Officially opened by | ئێدواردی حەوتەم |
| بەشداربوو | David Baidet |
| بەستەری وەسفکراو | https://olympics.com/en/olympic-games/london-1908، https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1908/ |
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨ (بە ئینگلیزی: 1908 Summer Olympics) ھەروەھا ناسراویشە بە (ئۆڵۆمپیادی لەندەن) پێشبڕکێیەکی ھەمەجۆری وەرزشی نێودەوڵەتییە، کە لە شاری لەندەنی شانشینی بەریتانیا لە ٢٧ی نیسان تا ٣١ تشرینی یەکەمی ١٩٠٨ یارییەکانی بەڕێوەچوو.[١][٢] یەکەم جار بڕیار بوو ئەم خولەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، شاری ڕۆمای، ئیتالیا میوانداریی بکات بەڵام بەھۆی تەقینەوەی گڕکانی چیای ڤێسۆڤیۆس لە ساڵی ١٩٠٦ و مردنی ١٠٠ کەس توانایی ئیتاڵیا بۆ میوانداری کردنی یارییەکان لاواز بوو،[٣] بەو ھۆیەوە بەفەرمی بڕیاردرا یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئەم خولە لە شاری لەندەن بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بەڕێوەبچێت. بەڵام ساڵی ١٩٦٠ شاری ڕۆمای ئیتالیا میوانداریی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠ی کرد.[٤] سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵمپیاد بۆ یارییەکانی ئەم خولە بارۆن پییەر دوو کوبرتین بوو. ماوەی پاڵەوانییەتییەکە ١٨٧ ڕۆژ بوو (شەش مانگ و چوار ڕۆژ) ئەمەش درێژترین و زۆرترین ماوە بوو لە مێژووی ھاوچەرخی ئۆڵۆمپیاد. بەڵام لە خولەکانی دیکە گۆڕانکاری لە ماوەکەیدا کرا ساڵی ١٩١٢ ماوەکەی ١٦ ڕۆژ بوو، و ساڵی ١٩٢٨ تا ١٩٩٢ لە نێوان ١٥ بۆ ١٨ ڕۆژ بوو، و لە ساڵی ١٩٩٦ تا ئێستا ماوەکەی کرا بە ١٧ ڕۆژ.
نەتەوە بەشداربووەکان
[دەستکاری]٢٢ لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نەتەوە جیاوازەکان بەشدارییان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٨ کرد. فلەندا، تورکیا، نیووزلەندا، بۆیەکەم جار بەشدارییان کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «London's Olympics, 1908 | History Today». www.historytoday.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Olympic Documents».
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ Chester، David؛ Duncan، Angus؛ Kilburn، Christopher؛ Sangster، Heather؛ Solana، Carmen (١٥ی نیسانی ٢٠١٥). «Human responses to the 1906 eruption of Vesuvius, southern Italy». Journal of Volcanology and Geothermal Research (بە ئینگلیزی). ٢٩٦: ١–١٨. doi:١٠.١٠١٦/j.jvolgeores.٢٠١٥.٠٣.٠٠٤. ISSN ٠٣٧٧-٠٢٧٣.
- ↑ «London 1908 Olympic Games | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.