دەروازە:تەکنۆلۆژیا
تەکنۆلۆژیا یان فەنیاری (بە ئینگلیزی: Technology) بریتییە لە فەن، ڕێکار و بەکارھێنانی ئامێر، دەزگا و ڕەوتانێک بۆ ڕەواندنی ئاریشەکانی مرۆڤ. تەکنۆلۆژیا چالاکیی مرۆڤە، ھەر بۆیە لە زانست و ئەندازیاری کۆنترە. ھەنووکە ٢٣٩ وتار لە دەروازەی تەکنۆلۆژیادا ھەیە. ![]() وتاری ھەڵبژێردراوئینتەرنێت سیستمێکی جیھانگرە پێکھاتوو لە تۆڕی کۆمپیوتەری کۆمپیوتەرییەکانی پێکەوە بەستراو کە بۆ ڕاژەگەیاندن بە ملیاردان بەکارھێنەری سەرانسەری جیھان چەپکە پرۆتۆکۆڵی ستانداردی ئینتەرنێت (TCP/IP) بەکاردەھێنێت. ئینتەرنێت ڕایەڵەیەکی پێکھاتوو لە ڕایەڵەکانی ترە کە داگری ملیۆنان ڕایەڵەی خۆماڵی و گشتی، زانستگایی، بازرگانی، و حکومەتین و لە ڕێگای ڕیزێکی بەرین لە تەکنۆلۆژیاکانی ئەلەکترۆنیکی و تیشکیی تایبەت بە ڕایەڵەوە پێکەوە بەستەرکراون. ئینتەرنێت ھەڵگری جۆراوجۆر سەرچاوەی زانیاری و ڕاژەیە. ئەوانەی کە زۆرتر لە ھەموو جێگەی ئاماژەن، یەکێک بەڵگەنامە سەروودەقەکانی پێکەوە بەستەرکراوی تەونی بەربڵاوی جیھانییە (کە سەرچاوەی زانیارین)، و ئەوی تر ئەو پێکھاتە بنەڕەتییەیە کە پاڵپشتیی پۆستی ئەلەکترۆنیکی (ئیمەیل) دەکات (کە ڕاژەیەکە). وێنەی ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوتۆماس ئالڤا ئێدیسۆن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا. ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١،٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە. ئەدیسۆن لە میلان، ئۆھایۆ لەدایکبوو وە ھەروەھا لە پۆرت ھورۆن لە میچیگان گەورە بوو. حەوتەم و دوایین منداڵی ساموێڵ ئۆدگین ئەدیسۆن ژز. (لەدایکبووی ١٨٠٤-١٨٩٦ مارشاڵ تاون، نۆڤا سکۆتیا، کەنەدا) و نانسی ماتیوز ئێللیۆت (تۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمەریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا. یارمەتیت پێویستە؟ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە تەکنۆلۆژیا ھەیە و ناتوانیت بیدۆزیتەوە؟ سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە. پۆلەکان
دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |