بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXVIII. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
وڵاتیۆنان
جێOlympic Stadium in Athens، ئەتینا
لە پێشئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠
لە دوایئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨
ژمارەی چاپ28
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٣ی ئابی ٢٠٠٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٩ی ئابی ٢٠٠٤
ڕێکخەرAthens 2004 Organising Committee for the Olympic Games
Officially opened byKonstantinos Stephanopoulos
Oath made byZoi Dimoschaki، Lazaros Voreadis
Torch lit byNikolaos Kaklamanakis
بەختدارAthena and Phevos
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/athens-2004
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/2004/

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤ (بە Greek: Θερινοί Ολυμπιακοί Αγώνες 2004، بە شێوەیەکی فەرمی بە ئۆڵۆمپیادی بیست و ھەشت و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ئەسینا ناسراوە) ڕووداوێکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتی کە لە ١٣ تا ٢٩ی ئابی ٢٠٠٤ لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو. لە ئۆڵۆمپیادەکەدا ١٠٦٢٥ وەرزشوان لە ٢٠١ وڵات بەشدارییان تێدا کرد،[١] ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٤ یەکەمجار بوو لە دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦ەوە کە ھەموو ئەو وڵاتانەی کە لیژنەی ئۆڵۆمپیان ھەبوو ئامادەبوون، ئەمە دووەمجار بوو ئەسینای پایتەخت میوانداری ئۆڵۆمپیاد بکات پاش ئەوەی ساڵی ١٨٩٦ بۆیەکەمجار بەشداری کرد. ئەسینا بوو بە یەکێک لەو چوار شارەی کە دووجار میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی بکات لەگەڵ پاریس و لەندەن و لۆس ئانجلەس (بەڵام ئەم سێ شارە لە ساڵەکانی ئاییندە بۆجارێکی دیکە میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدەکەنەوە). ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ٢٠٠٤ بەگشتی بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئۆڵۆمپیادەکان دادەنرێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی کێبڕکێ لە نێوان گەلان لە سەرانسەری جیھان. وەرزشوانانی ئەمریکا زۆرترین مەدالیای زێڕ و مەدالیای گشتیان بەدەستھێنا و لە دوای ئەویش چین و ڕووسیا دێن و وڵاتی میوانداری یۆنان لە پلەی ١٥ی بەدەستھێنا. ھەروەھا لەم ئۆڵۆمپیادە چەندین ژمارەی پێوانەیی جیھانی و ئۆڵۆمپی شکێنران. ھەریەکە لە شیلی، تایپی چینی، کۆماری دۆمینیکان، جۆرجیا و ئیسرائیل یەکەم میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێنا. ئێریتریا و پاراگوای یەکەم میدالیای ئۆڵۆمپییان بەدەستھێنا.[٢][٣] ئیمارات لەم پێشبڕکێیەدا ھەم یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپی و ھەم مەدالیای زێڕی بەدەستھێنا.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Athens 2004 Olympic Games | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Rocío Rivarola, abanderada paraguaya en Atenas 2004, vuelve !! | DEPORTES | LANACION.com.py». web.archive.org. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «100 Metres – women – senior – outdoor – 2022». www.worldathletics.org. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «People's Daily Online -- Shooter Almaktoum wins UAE's first gold at Athens Olympics». en.people.cn. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.