دەروازە:زانست
زانست چییە؟زانست، پێکھاتەیەکە بۆ بەرھەمھێنان و ڕێکخستنی زانیاری لە سەر جیھانی سروشت، بەشێوەی ڕاڤە، لێکدانەوە و پێشبینی ئەزموون لەبار. ئەرەستوو زانیاری زانستی بە کۆمەڵێک زانیاری دڵنیا و خاترجەم دەزانی کە لە باری ژیری و عەقڵانیدا لەوتن بێن. لە سەردەمی کلاسیکدا، زانست پێوەندی زۆرنزیکی لەگەڵ فەلسەفەدا ھەبوو. لە سەرەتاکانی سەردەمی نۆشدا ئەم دوو وشە زۆر لەجێی یەک بەکاردەچوون، لە چاخی ١٧ زایینیدا، فەلسەفەی سروشتی خۆی لە فەلسەفە ھەڵبوارد. ھەنووکە ١٬٠٤٨ وتار لە دەروازەی زانستدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوتیشکی گاما (بە ئینگلیزی: Gamma Ray) تیشکێکی کارۆموگناتیسییە بەمەش لە شەپۆلەکانی ڕووناکی دەچێت بێجگە لەوەی کە درێژی شەپۆلەکەی زۆر لە درێژی شەپۆلی ڕووناکی کورتترە واتا لەرەی شەپۆڵی زیاترە لەھەریەک لە (حەوت جۆرەکانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی) وزەیەکی زۆر بەرزی ھەیە و بە خێرایی ڕووناکی دەردەچێت، توانایەکی زۆری لە تێپەڕبوون بە ناو تەنەکاندا ھەیە، تەنھا ئەو بەربەستە ئەستوورانە نەبێت کە لە قوڕقوشم دروست کراون. ئەم تیشکە بەھۆی وزەکەیەوە دەناسرێتەوە، تیشکی گاما وزە زۆر بەرزەکان کە زاناکان تێبینیان کردوون لە ناوچە گەرمەکانی گەردوونەوە بێن، گەردیلە تیشکدەرەکان و تەقینەوە ناوکیەکان تیشکی گاما بەرھەمدەھێنن. ئەم تیشکانە دەتوانن شانەی زیندوو بکوژن، بۆیە لە بواری پزیشکیدا بۆ لەناوبردنی شانە شێرپەنجەییەکان بەکاردێن. تیشکی گاما ناتوانێت بە تەواوەتی بەرگە ھەوای زەوی ببڕێت بۆیە زاناکانی گەردوونناسی دەزگای کەشفکردنی تیشکی گاما لەسەر مانگە دەستکردەکان دادەنێن. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
زانای ھەڵبژێردراویۆھانس کێپلەر، بیرکار و گەردوونناس و ئەستێرەناسی ئاڵمانیایی بوو. کێپلەر ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لە شۆڕشی زانستیی سەدەی ١٧ھەمدا. ناوبانگی کێپلەر دەگەڕێتەوە بۆ یاساکانی لەبارەی جووڵەی ھەسارەکانەوە کە چەندین بەرھەمی بوون لە بوارە جیاجیاکان، بەرھەمەکانی کێپلەر یەکێک لە بنچینەکانی یاسای ڕاکێشانی گەردوونیی نیوتۆن بوون. کێپلەر مامۆستای بیرکاری بوو لە قوتابخانەیەکی ئایینی لە گراتز، نەمسا. دواتر بووە یاریدەدەری گەردوونناسی دانمارکی تیچۆ براھی. وە لە کۆتاییشدا بووە بیرکاری ئیمپراتۆریەت لەسەردەمی ئیمپراتۆر ڕودۆڵفی دووەم و دوو جێگری ھەمان ئیمپراتۆر بەناوەکانی ماتیاس و فردیناندی دووەم. وە ھەروەھا لە لینتز، نەمساش مامۆستای بیرکاری بووە، و ڕاوێژکاری ژەنەڕاڵ ڤۆڵێنشتاینیش بووە. سەرەڕای ئەوەش، بەشداریی گەورەی پێشکەش بە بواری ئۆپتیک کردووە، وە جۆرێکی باشتری تەلیسکۆپی ڕووناکی درووست کرد، کە ئێستا پێی دەگوترێ تەلیسکۆپی کێپلەری. مێژووجووە کوردەکان یان کوردە جووەکان یان جووە کوردستانییەکان (بە عیبری: יהודי כורדיסטן؛ یەھودیی کوردستان) سەر بە کۆمەڵگا دێرینەکانی جووە ڕۆژھەڵاتیەکانن، نیشتەجێی ئەو ھەرێمەی باکوری مێزۆپۆتامیان کە بە کوردستان ناسراوە. کلتور و جلوبەرگیان ھاوشیوەی کوردە موسوڵمان و ئاشووریە کریستیانەکان دەچێ کە ھاوسێیانن. جووەکانی کوردستان وەک کۆمەڵگای ڕەگەزی داخراو دەژیان، ھەتا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل لە ١٩٤٠کان و سەرەتای ١٩٥٠کاندا. کوردە جووەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئارامیان بەکاردەھێنا و ھەندێکیان زاراوەکانی کوردی دەدوان. بۆ نموونە، لە کوردستانی عیراقدا، بە ھەردوو زمانی ئارامی و زاراوەی کورمانجی دەدوان. دوای ھاتنیان بۆ ئیسرائیل ئەوانەی کورمانجی دەدوان گۆڕییان بۆ ئارامی. لە ئەمڕۆدا، زۆرینەی جووە کوردەکان و نەوەکانیان لە ئیسرائیل دەژین. یارمەتیت پێویستە؟ئایا پرسیارێکی زانستیت ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟ سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |