شەڕی ناوخۆییی میانمار (٢٠٢١‒ئێستا)
لەم وتارەدا بەڵگە لەسەر ڕووداوێکی بەردەوام تۆمار دەکرێت. لەوانەیە زانیارییەکان لەگەڵ بەرەو پێش چوونی ڕووداوەکەدا بەخێرایی بگۆڕدرێن، و دەشێت ڕاپۆرتی ھەواڵە سەرەتایییەکان باوەڕپێنەکراو بن. کۆتا نوێکردنەوەکان بۆ ئەم وتارە لەوانە نییە ڕەنگدانەوەی ھەنووکەترین زانیاری بێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شەڕی ناوخۆییی میانمار | |
---|---|
بەشێکە لە | Myanmar conflict |
وڵات | میانمار |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٥ی ئایاری ٢٠٢١ |
ھۆکار | کودەتای سەربازیی ٢٠٢١ی میانمار |
شەڕی ناوخۆییی میانمار کە بە شۆڕشی بەھاری میانمار و شەڕی بەرگری گەل ناودەبرێت، شەڕێکی ناوخۆیی بەردەوامە لە دوای یاخیبوونە درێژخایەنەکان، لە میانمار، کە لە ئەنجامی کوودەتای سەربازیی ساڵی ٢٠٢١ و سەرکوتکردنی ناڕازییەکانی کوودەتا، ھاتە ئاراوە.[١][٢]
لە چەند مانگی دوای کودەتاکەدا، ئۆپۆزیسیۆنی میانمار، دەستیکرد بە ڕێکخستنی خۆی لە دەوروبەری حکوومەتی نیشتمانیدا، و ھێرشێکی بۆ سەر ئەنجومەنی ئیدارەی دەوڵەت (SAC) کە بە جونتای ناسراوە، دەستپێکرد. تا ساڵی ٢٠٢٢ ئۆپۆزسیۆن ناوچەیەکی بەرچاو و فراوانی کۆنترۆڵ کرد،[٣][٤] لە زۆرێک لە گوند و شارۆچکەکان ھێرشەکانی جونتای دەیان ھەزار کەسی ئاوارە کرد. لە دووەم ساڵی کوودەتاکەدا، لە شوباتی ٢٠٢٣، سەرۆکی SAC، مین ئاونگ ھیلانگ، دانی بەوەدا نا کە کۆنترۆڵی سەقامگیری بەسەر زیاتر لە یەک لەسەر سێی ناوچە و شارۆچکەکاندا لەدەستداوە. چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینە زۆر زیاتر بێت؛ لە کۆی ٣٣٠ شارۆچکە کەمتر لە ٧٢ شارۆچکە لەژێر کۆنترۆڵی تاتماداو ماونەتەوە، کە ھێزە سەربازییەکانی ھاوپەیمانن لەگەڵ حوکوومەتی میانمار.[٥][٦][٧]
تا مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢، یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس لە ناوخۆی وڵاتدا ئاوارە بوون و زیاتر لە ١٣ ھەزار منداڵیش کوژراون. تا مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ بەپێی مەزەندەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوای کودەتاکەوە ١٧.٦ ملیۆن کەس لە میانمار پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی ھەبووە، لە کاتێکدا یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس لە وڵاتەکەدا ئاوارە بوون و خانوو و بینای ٥٥ ھەزار مەدەنیش وێران بوون. UNOCHA ڕایگەیاندووە، زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون.[٨][٩]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Myanmar Violence Escalates With Rise of 'Self-defense' Groups, Report Says». Voice of America (بە ئینگلیزی). ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Myanmar Violence Escalates With Rise of 'Self-defense' Groups, Report Says». Voice of America (بە ئینگلیزی). ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Who is winning Myanmar's civil war? – DW – 07/01/2022». dw.com (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Davis، Anthony (٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢). «Is Myanmar's military starting to lose the war?». Asia Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Ioanes، Ellen (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «What China wants out of Myanmar's civil war». Vox (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Civil War in Myanmar». Global Conflict Tracker (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «China is backing opposing sides in Myanmar's civil war». The Economist. ISSN 0013-0613. لە 2024-01-16 ھێنراوە.
- ^ «Myanmar: Abuses Mount Since Military Coup | Human Rights Watch» (بە ئینگلیزی). ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Myanmar | OCHA». www.unocha.org (بە ئینگلیزی). ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی ناوخۆییی میانمار (٢٠٢١‒ئێستا) تێدایە. |