دادگای کۆبانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دادگای کۆبانی (بە کرمانجی: Doza Kobanî، بە تورکی: Kobani Davası[١][٢]) دادگاییکردنەکی بە پاڵنەریی سیاسی بوو کە دژی سەدان سیاسەتمەدار و چالاکوانی مافی مرۆڤی لایەنگری کورد، بە تایبەت دژی ئەندامانی پلەبەرزی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بەڕێوەچوو. دادگاییکردنەکە پەیوەندیی بە ڕووداوەکانی کۆبانی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا ھەیە. تۆمەتبارانی ئەم دادگاکە بە فەرمی تۆمەتبارن بەوەی کە ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆریستین و “یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەت”یان خستووەتە مەترسییەوە. لە ڕاستیدا ڕۆشنبیران و کەسانی دەرەکی ئەم پرۆسەیە وەک کردەیەکی تۆڵەسەندنەوەی حکومەتی ئاکەپە لە دژی نەیارانی سیاسی و لایەنگری کورد لێکدەدەنەوە.[٣] لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ بڕیاری دادگاکە ڕاگەیەندرا و سەلاحەدین دەمیرتاش بە ٤٢، فیگەن یوکسەکداغ بە ٣٢ و ئەحمەد تورک بە ١٠ ساڵ زیندان تاوانبار کران.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Kobanî davası: Boş salonda beş dakikalık duruşma". Bianet.
  2. ^ "Kobani Davası Haberleri - Son Dakika Kobani Davası Haber Başlıkları". Sabah. Retrieved 2022-04-15.
  3. ^ Pabst, Volker (2024-05-17). "Türkei: Lange Haftstrafen für kurdische Politiker in Kobane-Prozess". Neue Zürcher Zeitung (بە ئەڵمانی). ISSN 0376-6829. Retrieved 2024-05-18.