بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیای کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویکیپیدیا کوردییەکان
لە ڕاستەوە بۆ چەپ: لۆگۆی ویکیپیدیای کورمانجی، ویکیپیدیای سۆرانی و ویکیپیدیای زازاکی
چەشنی وێبگە
ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەردەستە بەکوردی (کورمانجی، سۆرانی و زازاکی)
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
دروستکراو لەلایەنکومەڵگای ویکیی کوردی
وێبگەku.wikipedia.org (کورمانجی)
ckb.wikipedia.org (سۆرانی)
diq.wikipedia.org (زازاکی)
بازرگانینەخێر
تۆمارکردنھەڵبژاردن
خستنەکار٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤؛ ٢١ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٤-٠١-07)
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک
کرێیتیڤ کۆمنز ئەتریبۆشن/
بڵاوکردنەوەی وەکیەک
٣.٠

ویکیپیدیای کوردی (بە کوردیی باکووری: Wîkîpediya Kurdî) ئاماژەیە بۆ دوو وەشانی ویکیپیدیا کە بە ھەردوو شێوەی ستانداردی زمانی کوردی؛ کورمانجی و سۆرانی دەنووسرێن، کە ھەندێک جاران بە نافەرمی ویکیپیدیای زازاکی لەگەڵ ڕیزی ویکیپیدیا کوردییەکان دادەنرێت. ھەروەھا لە ئێستادا ویکیپیدیای کوردیی باشووری، یەکێک لە ئینسایکڵۆپیدیا کوردییەکان بە فەرمی دانەمەزراوە. لە ئێستادا ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای کورمانجی ٩٠٬٤٤٨ وتارە و ویکیپیدیای سۆرانی ٧٧٬٣٥٥ وتارن.[١] ویکیپیدیا کوردییەکان وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی دیکە ھەمووان دەتوانن دەستکاری و بەشداریی پەڕەکان بکەن.[٢]

مێژوو

[دەستکاری]

ویکیپیدیای کوردی لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ سازکرا،[٣] ویکیپیدیاکە وا ڕێک خرابوو کە بە کورمانجی و سۆرانی وتاری تێدا بڵاوبکرێتەوە. بەڵام بەھۆی ھەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی و زمانەوانی، ئەو شێوازە سەری نەگرت کە هەردوو شێوەزارەکە لە ژێر زمانێکدا بەردەوام بن، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشانێکی نوێ بۆ کوردیی ناوەندی (بە کۆدی زمانیی ckb) سازبکرێت.[٤] ویکیپیدیا بنەڕەتییەکەش (بە کۆدی زمانیی ku) بۆ نووسینی وتارەکان بە کوردیی باکووری تەرخان کرا، چونکە یەکەم شێوەزاری کوردی ویکیپیدیا بوو. لە ڕێکەوتی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧دا ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمەکە لە ویکیپدیا زۆرکرا و چالاک بوو.

پەرەپێدان

[دەستکاری]

لە سەرەتای دروستبوونی ویکیپیدیای کوردی چەندین بەکارهێنەر بە شێوەی خۆبەخش هەوڵیانداوە پەرە بە ویکیپیدیای کوردی بدەن، لە رێگای ڕێکخستنی سمینار و کۆبوونەوە و نوسینی وتار لە ماڵپەڕ و گۆڤارەکان.بەلام تا ئێستا ویکیپدیای کوردی وەک سەرچاوەیەکی زانیاری خێرا سوودی لێ وەرناگیرێت .[٥]لە ماوەی نێوان دامەزرانی تا ٢٠٠٩ ویکیپیدیای کوردی پەرەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆوە نەبینی. لە دوای ئەوەی ویکیپیدیای کورمانجی و سۆرانی لێکجیابوونەوە بە بەراورد بە پێشوو زیاتر پەرەیانپێدرا ، بەتایبەتیش ویکیپیدیای سۆرانی کە لە کاتی جیاکردنەوەی لە ٢٠٠٩ ژمارەی وتارەکانی گەلێک کەم بوون.

ویکیپیدیای کوردی لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆیەکەمجار لە دوای دروستکردنییەوە پێشبڕکێیەکی ڕێکخست بە ئامانجی زۆرکردن و بەرزکردنەوەی کوالێتیی ناوەڕۆکی بەردەست لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی (ckbwiki) ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی (kuwiki) کە لەلایەن کۆمەڵەی ویکیمیدیای کوردی ڕێکخرا و تا کۆتاییی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەردەوام بوو.[٦]هەرچەند ڕێگا بە هەمووجۆرە نوسینێکدرا بەڵام بەرێوبەرانی پێشبرکێکە هانی بەشداربوانی دا کە دەربارەی بابەتەکانی مێژوو، چاند و فەرهەنگی کورد و کوردستان بنووسن.لەم پێشبڕکێیە ١٠ براوە دیاکران، ٥ چالاکترین بەشداربووی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی(سۆرانی) و ٥ چالاکترین بەشداربووی ویکیپیدیای کوردیی باکوور (کورمانجی) خەڵات دەکرێن. خەڵاتەکان بە شێوەی کاش، ئامێری ئەلیکترۆنی یان کارتی دیاری دەستنیشانکران و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا دابینکرا.لە ئەنجامی پێشبڕکێکە زیاتر لە ١١٠٠ وتار لە ویکیپیدیای سۆرانی و ٣٣ وتار لە ویکیپیدیای کورمانجی نوسران. [٧]

ویکیپرۆژە

[دەستکاری]

ویکیپڕۆژەی کۆمەڵە وتارەکان پڕۆژەیەکی ویکیپیدیایە کە لەلایەن بەشێکی ئەندامەکانییەوە ھەوڵ دەدرێت وتاری بەکۆمەڵ لەڕێگەی بۆتەکانەوە بڵاو بکەنەوە. ھەر کۆمەڵە وتارێک لە ناوەڕۆکدا پێک دەچن، بەڵام چەند دەستەواژەی جیا (بەتایبەتی ژمارەکان) جیایان دەکاتەوە. تا ئێستا لە کۆی ١٣ پرۆژە وتار ٩دانەیان تەواوکراوە.لە ڕێگەی ئەم پرۆژەوە ١٩٬١٦٢ وتار لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دروست کراوە.

ئامارەکان

[دەستکاری]

ئەمەی خوارەوە ئاماری نوسینی وتارەکانی ویکیپدیای کوردی ناوەندی و ویکیپیدیای کوردیی باکوور (کورمانجی) ییە بە پێی بە پێی مانگ و ساڵ و ژمارەی وتار

ئاماری ویکیپیدیا کوردییەکان
ویکیپیدیاکان بەکارھێنەران دەستکارییەکان پەڕەکان وتارەکان پەڕگەکان بەڕێوەبەران
کوردیی کورمانجی ٩٧٬١٩٥ ١٬٩٤٣٬٠٨٥ ٢٨٦٬٧٥٥ ٩٠٬٤٤٨ ٥٥٥ ٣
کوردیی سۆرانی ٦٩٬٢٤٥ ١٬٤٥٥٬٨٢٩ ٢٤٧٬٧٢٨ ٧٧٬٣٥٥ ٢٬٩٧٠ ٧
کوردیی زازاکی ٣١٬١٩٢ ٥٣٦٬٢٤٣ ٦٣٬٨٠٣ ٤٢٬٣٢٠ ١٩٣ ٣

پێشانگا

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «List of Wikipedias - Meta». meta.wikimedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. ^ پێڕستی ویکیپیدیاکان
  3. ^ «Wîkîpediya:Dîroka Wîkîpediyaya kurdî». ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ – لەڕێگەی Wikipedia.
  4. ^ «٢٤ ساڵ بەسەر تەمەنی ویکیپیدیا تێپەڕی و چەند ئامارێکی سەرسوڕهێنەر بخوێنەوە». کەی ئای تی ئێن. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. ^ Hojan (١٩ی نیسانی ٢٠٢٣). «بارودۆخی ویکیپیدیا کوردییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پێشکەوتنیان». ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. ^ «پێشبڕکێی وتارنووسین لە ویکیپیدیای کوردی - ٢٠٢٣ - Meta». meta.wikimedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  7. ^ «پێشبڕکێی وتارنووسین لە ویکیپیدیای کوردی - ٢٠٢٣/خەڵاتەکان - Meta». meta.wikimedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی کورمانجی
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی سۆرانی
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی زازاکی
کوردی (کورمانجی)
کوردی (سۆرانی)
کوردی (زازاکی)
ویکیمیدیا