بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été de 1976؛ بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و دووەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی مۆنتریال ١٩٧٦ ناسراوە) چالاکییەکی فرە وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ١٧ی تەممووز تا ١ی ئابی ١٩٧٦ لە مۆنتریال لە کێبێک لە کەنەدا بەڕێوەچوو. مۆنتریال مافی میونداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٧٦ی پێبەخشرا لە ٦٩ەمین دانیشتنی IOC لە ئەمستەردام لە ١٢ی ئایاری ١٩٧٠. یەکەمینجار و تا ئێستا کۆتاجارە کەندا میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بکات. شاری تۆرۆنتۆ ھەمان ساڵ لەگەڵ ئۆڵۆمپیادی مۆنتریال میوانداری پارا ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٧٦ی کرد، و ئەمەش تا ئێستا تاکە کە پارائۆڵۆمپیادی ھاوینەیە کە لە کەندا بەڕێوەچووبێت. دواتر شاری کالگاری و ڤانکۆڤەر لە ساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠١٠ میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانیان کرد.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Montreal 1976 Olympic Games | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «The 40-year hangover: how the 1976 Olympics nearly broke Montreal | Cities | The Guardian». amp.theguardian.com. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.