دەروازە:کتێب
دەروازەی کتێبکتێب یان پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەتە، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت. بەڵام وەکوو کاڵایەک کتێب لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت. ھەنووکە ٧٨٢ وتار لە دەروازەی کتێبدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراومێشک چۆن ئیش دەکات کتێبێکە کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن زانای کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرەوە نوسراوە، نووسەر ھەوڵدەدات ھەندێک لە کردار و فەرمانە لاواز تێگەیشتووەکانی مێشکی مرۆڤ روونبکاتەوە بە دەستەواژەی پەرەسەندن. پینکەر لە کتێبەکەیدا پشتی بەستوە بە نموونەی ساکۆڵۆژیایی پەرەسەندن کە رونکرابۆوە لەلایەن جۆن تۆبی و لیدا کۆسمیدیس. کتێبەکەی پینکەر زۆر لە بابەتەکانی وەکو بیر، ھەست، یەکسانی نێوان ژن و پیاو (فێمێنیزم) و مانای ژیان لەخۆدەگرێت. ھەروەھا باسی بابەتی زیاتر و ئاڵۆزتر دەکات وەکو بیردۆزی ژمێریاری مێشک و ڕێبازی داروینی نوێ/خۆگونجاندن لە دیدی پەرەسەندن، کە ھەمووی دەبێنێت وەکو بەشە سەرەکیەکانی ساکۆڵۆژیای پەرەسەندن. ئەو رەخنەدەگرێت لە جیاوازیکردن لە نێوان ژن و پیاودا چونکە باوەڕی وایە ڵێکۆڵینەوەی زانستی سەلماندویەتی کە ژن و پیاو تۆزێک یان ھیچ جیاوازیەکیان نییە لە ڕەوشتی مەنتیقییەوە. وە کتێبەکە یەکێک بوو لە کۆتاییەکانی خەڵاتی پیوڵیتیزەر. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
نووسەری ھەڵبژێردراوئۆریانا فالاچی (ماوەی ژیان: ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٩ تاکوو ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦) ڕۆژنامەنووسی ئیتالی و نووسەری سیاسی و ھەڤپەیڤێنەری سیاسییە، لە ماوەی شەڕی جیھانی دووەم دژی حکوومەتەکەی فاشیزمی ئیتالی وەستاوەتەوە، فالاچی چاوپێکەوتنی گەورەی لەگەڵ سیاسەتمەدارەکانی جیھانی کردووە لەوانە ھێنری کیسینجەر، محەممەدڕەزا پەھلەوی، یاسر عەرەفات، موعەمەر قەزافی، خومەینی، ئیندریا گاندی و چەندانی دیکەش، فالاچی بۆچوونەکانی دژی بیروبۆچوونی مەکسیکییەکان و عەرەب و ئیسلام بوون، بابەتەکانی فالاچی بۆ زێدەتر لە ٢١ زمان وەرگێڕدراون. لەتەمەنی بیست ساڵی کاری رۆژنامەوانی دەسپێکرد. لەسەردەمی شەڕی ڤێتنام لە ساڵانی شەستی سەدەی پێشوو، ئۆریانا بۆ کاری رۆژنامەوانیی چووە ئەو وڵاتەو دواتر کتێبی «ژیان.. جەنگ و ھیچ تر»ی نووسی، کە بەوردی باسی ئەو رۆژانە دەکا لە ڤێتنام بووە. ساڵی ١٩٧٤ کتێبی «گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو»ی چاپکرد، ئەو دیدارانە بوو کە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر سەرۆک و سیاسییەکان ئەنجامیدابوون. ئۆریانا لەدوای ئەو کتێبە ناوی تەواو درەوشایەوە بەھۆی ئەو بوێری لەگەڵ سەرۆکەکان نواندی. ڕۆمانئێوارەی پەروانە، ناوی رۆمانێکە لە نوسینی بەختیار عەلی. ھەلبەستوان و نووسەری ناودار، بەختیار عەلی، پاش بڵاو کردنی ئەم رۆمانە کە دووھەمین رۆمانیەتی، سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی راکێشا. ئەم رۆمانە پێک ھاتووە لە ٢٢ بەش و یەک بەشی کۆتایی و سەرجەم ٢٥٥ لاپەڕەیە. بە پێی ئەو مێژووە لە کۆتایی دوواھەمین لاپەرە دا دانراوە، ئەم رۆمانە لە ماوەی ١٠ مانگ دا لە مانگی ١ تا مانگی ١٠ ی سالی ١٩٩٧ەوە نووسراوە. ئەم رۆمانە لە لایەنی بڵاوکراوەی ڕەھەند، سالی ١٩٩٨ لە سوێد بڵاوبووەوە. ناوی رۆمان بە ئەو ئێوارەیە ئاماژە دەکات کە پەروانە و یەکێک لە ھەڤاڵانی بە ناوی میدیا، دوو پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکە، لە لایەن براکانیانەوە و لە بەر دەم کۆمەڵێک کەسایەتیی مەزھەبی دا کە بڕوایان ئەوەیە لەگەڵ گوناھباران دا دەجەنگن، لە سێدارە دەدرێن. دوواتر ئەم ئێوارە دەبێتە سەمبۆلی زستان، مردن و دۆراندن. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |