ویکیپیدیا:نووسینی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ یەکگرتووکردنی شێوازی نووسینی وتارەکان و ئاسانکردنەوەی کاری گەڕان و بەرگری لە دووبارەکاری، ویکیپیدیای کوردی چەند پێوەر و بڕیاری داناوە بۆ نووسینی کوردی. تکایە ھەر کەسێک دەیەوێت پەڕەکانی ویکیپیدیای کوردی دەستکاری بکات سەرەتا ئەم بڕیارانە بخوێنێتەوە و بە کاریان بێنێت.

  1. شێوەزار: لەم ویکیپیدیایەدا وتارەکان تەنیا بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی (سۆرانی) دەنووسرێن.
  2. ئەلفوبێ: لێرە دەقەکان تەنھا بە ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی دەنووسرێن. ئەگەر دەقەکەت بە لاتینی نووسراوە دەتوانیت بەرنامەیەکی بگۆڕی ئەلفوبێ وەک پەڵک کوردینووس بە کار بێنیت.
  3. یوونیکۆد: لێرە دەقەکان تەنیا لە سەر بنەمای یوونیکۆد دەنووسرێن بۆ ئەوەی کە لە ھەموو سیستەمەکانی جیھان بە یەک شێوە ببینرێن. ئەگەر دەقەکەت بە فۆنتە ناستانداردەکان وەک فۆنتەکانی عەلی نووسراوە دەبێت پێش ئەوەی بیخەیتە نێو ویکیپیدیا، بەرنامەیەکی بگۆڕی فۆنت بۆ یونیکۆد وەک پەڵک کوردینووس بە کار بێنیت.
  4. فۆنت: پێویستە فۆنتێکی باش کە ھەموو پیتەکانی کوردی بە باشی نیشان بدات لە سەر سیستەمەکەت دامەزرابێت. ئێستا فۆنتی تەھۆما (وەشانی ٥ و سەرتر کە لە ویندۆزی ڤیستا و سەرتردا ھەیە) فۆنتی سەرەکیی ویکیپیدیایە. لە سیستەمی ئەندرۆیددا فۆنتی Droid Naskh ھیچ کێشەیەکی نییە بۆ ویکیپیدیا.
  5. ڕێنووس: کەڵک لە ڕێنووسی یەکگرتوو وەر دەگرین. بۆ زانیاری زیاتر: ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی
  6. خاڵبەندی: ڕێساکانی بەکارھێنانی خاڵبندی لە ویکیپیدیا:خاڵبەندی شیکراونەتەوە.
  7. ژمارەکان: بە گرووپی ژمارە عەرەبییەکان دەنووسرێن: ٠١٢٣٤٥٦٧٨٩ (ژمارە فارسییەکان: ۰۱۲۳۴۵۶۷۸۹ و ژمارە لاتینەکان 0123456789 بە کار نابرێن)

پیتەکانی کوردی لە ستانداری یوونیکۆد[دەستکاری]

پیت ناوی یوونیکۆد
(Arabic Letters)
ژمارەی
یوونیکۆد
ئ Yeh with Hamza above 0626
ء Hamza 0621
ا Alef 0627
ب Beh 0628
پ Peh 067E
ت Teh 062A
ج Jeem 062C
چ Tcheh 0686
ح Hah 062D
خ Khah 062E
د Dal 062F
ر Reh 0631
ڕ Reh with small V below 0695
ز Zain 0632
ژ Jeh 0698
س Seen 0633
ش Sheen 0634
ع Ain 0639
غ Ghain 063A
ف Feh 0641
ڤ Veh 06A4
ق Qaf 0642
ک Keheh 06A9
گ Gaf 06AF
ل Lam 0644
ڵ Lam with small V 06B5
م Meem 0645
ن Noon 0646
و Waw 0648
ۆ Oe 06C6
ھ Heh Doachashmee 06BE
ە Ae 06D5
ی Farsi Yeh 06CC
ێ Yeh with small V 06CE
نموونەیەک بۆ نیشان دانی جیاوازیی نێوان دوو پیتی ھ و ە لە ئەلفوبێی کوردیدا

پیتی (ە ـە E)[دەستکاری]

پیتی (ە ـە E) دەبێت بە یوونیکۆدی ( 06D5 Arabic letter Ae) بنووسرێت. نەک بە دوو یوونیکۆدی 0647 (Arabic letter Heh) و نووسەی جیاکەر Zero width non-joiner) 200C) چونکوو:

  • زۆرترین پیتە لە کوردیدا و ئەگەر بە دوو پیت بنووسرێت قەبارەی وتارەکە لە خۆڕایی زۆر دەکات.
  • بۆ سڕینەوەی دەبێت دوو جار delete یا backspace لێبدەیت.
  • لە کاتی دەستکاری کردنی دەقەکە جیاکەرەکەوە لەوانەیە سەر لە بەشداربووان بشێوێنێت.
  • لەوانەیە نووسەی جیاکەر کە نابینرێت بە بێ کارھێنان لە دەقەکەدا بمێنێتەوە و دەبێتە ھۆی کێشە لە گەڕاندا.

پیتی (ھ H)[دەستکاری]

پیتی ھ (H) بە یوونیکۆدی 06BE - Arabic letter Heh Doachashmee دەنووسرێت، نەک بە یوونیکۆدی 0647 (Arabic letter Heh) چون «ە»ێی عەرەبی، پیتی «ھ»ێی کوردی بە دروستی نیشان نادات وەک: گوناە کە ئەشێت بە گوناھ بنووسرێت. بە ھۆی کەم بوونی ھ لە کۆتایی وشەکانی سۆرانییەوە ئەم کێشە ئەوەندە بەرچاو ناکەوێت. بەڵام لە شێوەزاری کورمانجی پیتی ھ بەشێوەیەکی بەرچاو لە کۆتایی وشەکاندا دەبینرێت، وەک: Pêşangeh, Xiwêndingeh, Tumargeh. ئەگەر ئەم وشانە بە پیتی عەرەبی بنووسرێن کاتێک یونیکۆدی 0647 بەکار ببەیت، ئەوا دەبنە پێشانگەە، خوێندنگەە، تۆمارگەە. بۆیە لێرەدا ھەڵە لە بەکارھێنانی ئەو یونیکۆدە ڕوون دەردەکەوێت. کە دروستتر وایە بەم شێوانە بنووسرێن: پێشانگەھ، خوێندنگەھ، تۆمارگەھ.

پیتی (ک K)[دەستکاری]

دوو پیتی ک (بە یوونیکۆدی 06A9) و ك (بە یوونیکۆدی 0643) لەوانەیە لە ڕواڵەتدا زۆر جیاوازییان نەبێت بەڵام لە ستانداردی یوونیکۆددا دوو پیتی جیاوازن. کێشەکە لە کاتی گەڕاندا خۆی نیشان دەدات. دوو وشەی «کوردی» و «کوردی» لە ڕواڵەتدا ھیچ جیاوازییەکیان نییە بەڵام ئاکامی گەڕانەکەیان سەرانسەر جیاوازە. ویکیپیدیای کوردی «ک» کردووە بە ستاندارد بە ھۆی کەم کردنەوەی ھێماکان (وەک ھەمزە).

بە ستاندارد کردنی دەقەکان بۆ ویکیپیدیا[دەستکاری]

پێویستە ئەو دەقانە کە بە تەختەکلیلە پێشووەکان نووسراون پێش ئەوەی بخرێنە نێو ویکیپیدیا یوونیکۆدە ھەڵەکانی ڕاست بکرێنەوە. بۆ ئەم مەبەست دەکرێت ھەر بەرنامەیەکی دەستکاری کردنی دەق کە ئامرازی دۆزینەوە و جێگرتنەوەی (find & Replace) ببێت بەکار بھێنرێت. ھەروەھا بەکارھێنانی بەرنامەی پەڵک کوردینووس ئامرازێکی ھەڵگرتنی، سەکۆسەربەست و سەرچاوەکراوەیە بۆ گۆڕینی ئەلفوبێکانی کوردی و ستاندارکردنی یونیکۆدەکان پێشنیار دەکرێت. ئەم بەرنامە بە شێوەی دەرھێڵ کاردەکات و زۆر خێرایە.

تایپکردنی کوردی[دەستکاری]

لەنێو ویکیپیدیا[دەستکاری]

ئامرازەکانی تەختەکلیل لە ویکیپیدیای کوردیدا

لە کاتی دەستکاریکردنی پەڕەکانی ویکیپیدیا پێویستت بە دامەزراندنی تەختەکلیلی کوردی نییە و بە کلیلک کردن لە سەر دوگمەی ڕێکخستنەکانی زمان کە لە پاڵی ڕاست و لەلای دەقی بە زمانەکانی تر یان زمانەکاندایە دەتوانیت تەختەکلیلی نێوخۆی ویکیپپیدیای کوردی چالاک بکەیت. ھەروەھا ئەگەر مافی دامەزراندنی بەرنامەت لە سەر سیستەمەکەت نییە (بۆ نموونە لە شوێنە گشتییەکان وەک زانکۆکان) دەتوانیت بەم شێوازە لە ویکیپیدیادا بە کوردی بنووسیت. زانیاریی زیادتر



لە ویندۆز[دەستکاری]

لە ویندۆز ٨ و وەشانەکانی سەرتریدا زمانی کوردی (Central Kurdish) بە شێوەی فەرمی ھەیە و تەنھا پێوستە لە ڕێگەی Control Panel\Clock,Language,and Region\Language زمانی کوردی چالاک بکەیتەوە. بەڵام دابەشکردنی پیتەکان لەسەر بنەمای پیتە لاتینەکان دانراوە و ھەندێ لە بەکارھێنەران پێیان خۆشە تەختەکلیلێکی تر دابمەزرێنن. شێوازی دابەشکردنی پیتەکانی تەختەکلیلەکان ئەمانەن:

وەک تەختەکلیلی ئینگلیزی[دەستکاری]

ئەم شێوازە بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەر کلیلەکانی تەخەکلیلەکەیان پیتەکانی عەرەبی یان فارسی نەنووسراوە یان عادەتیان بە تایپ کردنی لاتین کردووە باشترە. بەڵام بۆ زۆرێک لە پیتەکان دەبێت shift بگریت کە تایپ کردن سەخت دەکاتەوە و ھەروەھا بۆ ئەو کەسانە کە لە ئەلفوبێی لاتینیی کوردی نازانن زۆر سەختە. نموونە: ویکلیل، لەلایەن Épine (لێدوان · بەشدارییەکان)

وەک تەختەکلیلی عەرەبی[دەستکاری]

ئەم شێوازە بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەر کلیلەکانی تەخەکلیلەکەیان پیتەکانی عەرەبی ھەیە یان عادەتیان بە تایپ کردنی عەرەبی ھەیە باشترە. لە جێگەی ئەو پیتانەی عەرەبی کە لە کوردیدا نین (ذ ث ص ض ط ظ ة لا ؤ ء) پیتە تایبەتەکانی کوردی (ژ پ ێ چ گ ڤ ە ڕ ڵ ۆ وو) دانراوە و گرتنی shift بۆ پیتەکانی کوردی پێویست نییە. نموونە: تەختەکلیلی سەرچیا

وەک تەختەکلیلی فارسی[دەستکاری]

ئەم شێوازە بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەر کلیلەکانی تەخەکلیلەکەیان پیتەکانی فارسی ھەیە یان عادەتیان بە تایپ کردنی فارسی ھەیە باشترە. لە جێگەی ئەو پیتانەی فارسی کە لە کوردیدا نین (ث ظ ط ص ض ذ) پیتە تایبەتەکانی کوردی (ێ ھ ڤ ۆ ڵ ڕ) دانراوە و گرتنی shift بۆ ھیچ لە پیتەکان پێویست نییە.
  • ئەگەر ھیچکام لەم تەختەکلیلانەت بە دڵ نەبوو، دەتوانیت بەرنامەی Microsoft keyboard layout creator بە خۆڕایی دابەزێنیت و زۆر بە ئاسانی خۆت تەختەکلیلی دڵخوازت دروست بکەیت.



لە ماک[دەستکاری]

تەختەکلیلی کوردی ئامادەیە. نموونە: تەختەکلیلەکانی دەزگای ئایتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان



لە لینوکس[دەستکاری]

لە ھەندێک لە دابەشکردنەکانی ئوبونتودا تەختەکلیلی کوردی ئامادەیە.

دێبیان و ئوبونتو[دەستکاری]

بڕۆ بۆ System > Preferences > Keyboard پاشان کرتە لە تابی Layout بکە و کرتە لە دوگمەی Add بکە، پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە تیایدا دەتوانیت وڵات و تەختەکلیل ھەڵبژێریت.



لە ئەندرۆید[دەستکاری]

تەختەکلیلی کوردی ئامادەیە. نموونە:


لە ئای ئۆ ئێس[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]