بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەڕێوەبەرایەتیی نەتەوەییی فڕینناسی و بۆشایی
National Aeronautics and Space Administration
نیشانی ناسا
مۆری ناسا
ناوبڕناسا
NASA
دروشمFor the Benefit of All
(«بۆ کەڵکی ھەمووان»)
دامەزران٢٩ی حوزەیرانی ١٩٥٨
جۆرزانستی
شوێن
زمانی فەرمی
ئینگلیزی
سکرتێری گشتی
ڕۆبێرت لایتفووت
بوجە
(١٩٫٥ ملیارد $)
وێبگەhttp://www.nasa.gov
لێدوانمۆری ناسا

بەڕێوەبەرایەتیی نەتەوەییی فڕینناسی و بۆشایی (بە ئینگلیزی: National Aeronautics and Space Administration) ناسراو بە ناسا (بە ئینگلیزی: NASA) ئاژانسێکی سەربەخۆی سەر بە حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و بەرپرسی بەرنامەی بۆشاییی سیڤیل، توێژینەوەی فڕینناسی، و توێژینەوەی بۆشاییی ئەو وڵاتەیە.[١]

ناسا لە ١٩٥٨دا دامەزراوە، جێی لێژنەی ڕاوێژکاریی نەتەوەیی بۆ فڕینناسی (ناکا)ی گرتەوە. بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی ٢٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە. ئاژانسی ناسا مەزنترین ئاژانسی بۆشایییە لە جیھاندا.[٢]

پرۆژەی میرکۆری

[دەستکاری]

بەھۆی ئەو بەرنامەی میرکۆرییەوە ناسا توانی نزیکببێتەوە لەوەی گەشتەکانی خۆی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی بزانن ئایا لە توانای مرۆڤدا ھەیە لە بۆشایی ئاسماندا بژی. بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە لە بەشە جیاجاکانی سوپادا، چەند کەسێک دیاری کرا بۆ پشتگیریکردن لە ناسا. لە ئاکامی ئەو ھاریکاری و ھەماھەنگییەی لە نێوان سوپاو ئاژانسی ناسادا ھەبوو توانیان لە ٥ی ئایاری ١٩٦١ دا یەکەمین گەشتی ئاسمانیی ئەمریکایی ڕێک بخرێت و کەشتیوانێکی ئاسمانی بەناوی ئالان شیپارد لەسەر کەشتی ئاسمانیی فریدۆم بۆماوەی ١٥ خولەک لە بۆشایی ئاسماندا بمێنێتەوە، پاشان لە گەشتێکی دیکەدا لە ڕۆژی ٢٠ ی شوباتی ١٩٦٢دا جۆن کلینن بۆ ماوەی ٥ کات ژمێر بەدەوری زەویدا بەھۆی کەشتی فریند شیپەوە بسورێتەوە، لە پاش چەند گەشتێکی دیکەی بەردەوام توانرا بەرنامەی ئەپۆلۆ بەمەبەستی گەشتی سەر مانگ ڕێکبخرێت.

پرۆژەی ئەپۆلۆ

[دەستکاری]

لە پاش چەند گەشتێکی یەک لە دوای یەکی کەشتی ئەپۆلۆ مرۆڤ توانی پێبخاتە سەر وی مانگ و زانیاری تەواو لە بارەی مانگەوە دەستبکەوێت. ئاژانسی ناسای ئەمریکایی توانیویەتی چەند توێژینەوەو گەشتێکی دیکەش بۆ ھەسارەی مەریخ و زوھرە و موشتەری و ئۆرانۆس و نیبتۆن ڕێک بخات بەھۆی چەند کەشتییەکی دیکەوە کە ڕۆبۆت و تەکنەلۆژیای زیرەک بەکار ھاتووە لە میانەی ئەو گەشتانەدا، ھەتا ئێستا ناسا توانیویەتی چەند کەشتییەکی جۆر بەجۆر ڕەوانەی بۆشای ئاسمان بکات بۆ لێکۆڵینەوە و زانیاری وەرگرتن لە گەردوون و بۆشای ئاسمان و ھەسارەکان. لە پاش ناردنی کەشتییە ئاسمانییەکانی وەک ئەپۆلۆ و کۆلۆمبۆس کە لە سالاَنی ١٩٨١ دا بەکار دەھاتن. دواترین گەشت و کارەکانی ناسا لە ئێستادا بریتییە لە ناردنی کەشتی لێکۆڵەرەوەی فۆنێکس بۆھەسارەی مەریخ و توانیویەتی گەلێک زانیاری بە سوود سەبارەت بە ژینگەی ئەو ھەسارەیە ڕەوانەی زەوی بکاتەوەو لە داھاتوودا کەڵک و خزمەتێکی گەورە بە مرۆڤایەتی بگەیەنێت

مێژوو

[دەستکاری]

دوای ئەوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە ٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٧ دا مانگی دەستکردی سپوتنکی١ی ڕەوانەی بۆشایەکانی ئاسمان کرد، ئەمریکا تووشی شۆک بوو و سپۆتنکی یەکیان بە شۆکی سپۆتنک لەقەڵمدا. لەبەر ئەوە ھەستیان کرد لە بواری ئاسمانیدا لە دواوەن. کۆنگرێسی ئەمریکا ھەستی بەترسێکی زۆر کرد، بۆیە لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٨ دەستی کرد بە جێبەجێکردنی بەرنامەی میرکوری.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Jankovic، Joseph (٢٠١٩)، «JANKOVIC, Joseph: Texas/USA»، Leadership in Movement Disorders، Cham: Springer International Publishing، لاپەڕە ٧٧–٨١، ژپنک ٩٧٨-٣-٠٣٠-١٢٩٦٦-٨، لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە
  2. Bizony، Piers (2008-06). «Will NASA last another 50 years?». New Scientist. ١٩٨ (2659): ٤٦–٤٧. doi:١٠.١٠١٦/s٠٢٦٢-٤٠٧٩(٠٨)٦١٤٣٥-٩. ISSN ٠٢٦٢-٤٠٧٩. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)