ویکیپیدیا:پرسگا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search


پرسگای ویکیپیدیا
  • ئەم پەڕەیە تەنیا بۆ پرسیارەکانە دەربارەی چۆنیەتیی بەکارھێنان یان دەستکاریکردنی ویکیپیدیا. بۆ ھەر چەشنە پرسیارێکی تر، سندووقی گەڕان یان مێزی زانیاری بەکاربێنە.
  • ھەڵمەستە بە پێدانی ناونیشانی ئیمەیلەکەت یان ھەر زانیارییەکی تری پەیوەندی. وەڵامەکان تەنیا لەسەر ئەم پەڕەیە دەستەبەر دەکرێن.
  • ئێمە ھەموومان خۆبەخشین، بۆیە ھەندێجار وەڵامەکان ھەندێ کاتی دەوێت. تکایە پشوودرێژ بە. بگەڕێوە ئەم پەڕەیە بپشکنە تا ببینی ئەگەر پرسیارەکەت وەڵام درابووبێتەوە.

  • بەکارھێنەرە نوێکان: لەکاتێکدا ئەمە شوێنێکی باشە تا پرسیارەکانت بپرسیت، دەشێت بەکارھێنەرە نوێکان وا بە باش بزانن داوای یارمەتی لە چایخانە، شوێنێکی تایبەت بۆ بەکارھێنەرە نوێکان تا ڕێنوینیی دەست بکەوێت بە دەستکاریکردن، دروستکردنی وتار، و بەکارھێنانی ویکیپیدیا بەگشتی، لە ژینگەیەکی دۆستانە بکەن.
ئایا تۆ لە شوێنێکی دروست دایت؟
ناوبڕەکان:
وپ:پرس
وپ:پگ












چۆن ژیاننامەی خۆم لە ویکیپیدییا دابنێم ؟[دەستکاری]

سڵاو ، من میلاد ، من ئەمەوێت (Google Knowledge Panel) بۆخۆم درووست بکەم بۆ ئەوەی (Blue Badge-سەحە شینەکە) لە فەیسبووک و ئینستاگرام و تیکتۆک وەربگرم ، هەربۆیە ، ئەم (Knowledge Panel)ـە پێویستی بە پەڕەیەکی تاکەکەسی هەیە لە ویکیپیدییا ، هەربۆیە من ئەمەوێت پەڕەیەک لە ویکیپیدییا درووست بکەم و ژیاننامەی خۆم باس بکەم تیایدا ، بەڵام نازانم چۆن درووستی بکەم ، تکایە یارمەتیم بدەن ! ❤🥺 Milad.Ghazi.696 (لێدوان) ‏٢١:٢٣، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[]

سڵاو میلاد بەخێرھاتیت، تکایە ((خۆژیاننامە)) ببینە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٤٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[]

سڵاو @Milad.Ghazi.696: ویکیپیدیا جێی سازکردنی وتار بۆ خوودی ھیچ کەسێک نییە وە تەنانەت ئەم کەسانە دەتوانن وتاریان ھەبێت کە کەسێکی ناسراو و دیار بن، ئێستا ھیچ یەک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردی وتاری کەسایەتی خۆیان نییە، بەڵام دەتوانی لە وتاری بەکارھێنەری خۆتدا ئاماژە بە خۆت وە ژیاننامەکەت بکەی، بەڵام نابێت ڕیکلام یان شتێکی دژی یاساکانی ویکیپیدیای تێدا بێت. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٣:٥٦، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[]

سەبارەت بە سازکردنی «وتاری بەکارھێنەری» دەبێت لێرەدا ئەو قەڵەمەی لەلای سەرێیە لێبدەی وە ئەم جار دەتوانی ئاماژە بە خۆت وە ژیاننامەکەت بکەی، بەڵام تکایە پێشدا ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان وە ویکیپیدیا:پەڕەی بەکارھێنەر بخوێنەوە. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٠:٠٠، ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[]

Help panel question on نەریمان بابان (‏١١:١٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١)[دەستکاری]

هونەرمەند و گۆرانی بێژ "نەریمان بابان" هیچ سەرچاوەیەکی نییە کە بتوانم لە پەڕەی هونەرمەندی ناوبراودا دایبنێم، وە لە ماوەی هەفتەیەکی تر ئەگەر داینەنێم ووتارەکەم دەسردرێتەوە. ئایا چیبکەم؟ --Mhamad Shwan (لێدوان) ‏١١:١٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]

سڵاو @Mhamad Shwan: لەوانەیە بتوانم یارمەتیت بکەم، تەنانەت دەتوانی بڵێی ئەو وتارەت لە کوێوە و لەڕووی چییەوە نووسیوە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٢٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]
سڵاو @Mhamad Shwan ھەر خوودی داڕێژەکە پێت ئەڵێت چی بکەیت بۆ نمونە لەناو وتارەکە سەیر بکە Finding source ckb, tutorial 001.png —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]

وەرگێڕانی داڕێژەکان، چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان، چۆن پارامیتەری داڕێژەکان بکەمە کوردی؟، ھەندێک داڕێژە ھەیە زۆر جوان بە کوردی بەردەستن، بەڵام ھەندێک وشەی تێدا ھێشتا کوردیە وەک: داڕێژە:Name day=نەورۆز١ Infobox given name Infobox given name

دانیال
Daniellion.jpg
دانیال لەگەڵ شێرەکان
ڕۆژی ناوەکە٢١ی حوزەیران
بنچینە
بنچینەی وشەکەعیبری

Daniel abdullah (لێدوان) ‏٠٧:١٨، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]

پەڕەی داڕێژەکە بکەوە، ئەوا ئەو شتانەی لەپاڵ label نووسراون دەتوانیت وەرگێڕانیان بۆبکەیت بەڵام ئەوانەی لەپاڵ data مەیانکە نموونە؛
| label20 = nickname
| data20 =
بیکە بە
| label20 = نازناو
| data20 =
Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٢٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]
زۆر سوپاس، دەستان خۆش بێت. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٠٨:٥٠، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]

گۆڕینی ھەندێک وشە بە یەکجار لە ویکیدا بۆ ڕێنووسی ستاندارد، چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان، لەم وتارە بە نموونە وشەی "عەڕەبی"ـم بینی کە بە ھەڵە نووسراوە، لە جیاتی "عەرەبی" لە ھەندێک جێگەی تریش ڕەنگە شتی وامان ھەبێت، کە وشەکە لە ھەندێک وتاردا جۆرێکی جیاواز نووسراوە.
ئایا شتێک نییە نازانم بۆت بێت یان ھەر شتێک بەڕیوەبەرە بەڕێزەکان و بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان شارەزان، ھەتا وا بکەن کە ھەندێک وشە وەک ستاندارد بکەینە ناو ئەو شتەوە تاوەکو بە خۆکاری لە ھەر وتارێکدا ئەو وشە ھەڵانەی بینی بیکات بە ڕاستەکە بۆ نموونە، عەڕەبی بۆ عەرەبی، بەرە بەرە وشەی پێ زیاد بکەین، ھەر بۆ نموونە لە وتارێک بە ھەڵە لەجیاتی ھەولێر نووسیبووم ھەولێڕ، ھاوڕێیەک ئاگاداری کردمەوە و چاکم کردەوە، ئەگەر بە خۆکاری ئەو دەستکاریانە بکرێت زۆر باش ئەبێت. لەگەڵ ڕێزداDaniel abdullah (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]

سڵاو @Daniel abdullah:  کرا زۆر سپاس بۆ بەخەمەوەبوونی پڕۆژەکە! ڕاستییەکەی ئەو وشانە ھەڵەی بچووکن نەک ھێندە گەورە. دەتوانی سەرەتا لە بەشی گەڕان بگەڕێیت و بزانیت ئەنجامەکانی کەمن یا زۆر. بڕوانە وشەی عەڕەبی. بۆ ئێستاکە تەنیا ١٩ ئەنجام ھەبوون و شتێکی وا نەبوون؛ چاک کران و زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٠، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]
زۆر سوپاس، ڕاستیەکەی ھەر بۆ باشترکردنی ویکیپیدیام بوو، ئەگەر نا وایە، ئێمە شتی لەوە گرنگترمان ھەیە ئەوانە بەرە بەرە چاک ئەکرێن، دەستان خۆش بێت.Daniel abdullah (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]

دروستکردنی داڕێژەیەکی نوێ، هێنانی لە ویکی ئینگلیزیەوە، چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان[دەستکاری]

سڵاو، چۆن بتوانم داڕێژەیەکی نوێ دروست بکەم، بۆ نموونە وەک ئەمە. Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]

سڵاو @Daniel abdullah: ڕاستییەکەی ئێمە ھیچ ڕێنمایییەکمان نییە و ئەوەی فێر بووە، خۆی فێر بووە. لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆمەڵێک پەڕە ھەن کە سەرەداوەکان لێرە کۆکراونەتەوە و بەھیوای وەرگرتنی کەڵک لێیان. بۆ ئەو داڕێژەیەش کە بەستەرت پێی داوە، پێشنیار دەکەم ھەر ناوەڕۆکە ئینگلیزییەکە لەبەر بگریتەوە و لە ژێرپەڕەیەکی خۆت دای بنێیتەوە. ئینجا ناوەڕۆکەکە بکە کوردی و تاقیکردنەوە بکە تا بزانیت چی ڕوودەدات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٥، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]
دەست خۆش، حەزمم نەکرد لەخۆمەوە شت بکەم، وتم با تێکی نەیەم، خۆتان ئەوەنە ئیشتان کەم نییە ئەوانەی منیشی بێتە سەر :). زۆر سوپاسDaniel abdullah (لێدوان) ‏١٨:٠٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]
کاک @Daniel abdullah: زۆر سپاس بۆ تێگەشتنت! دەتوانیت لەژێر پەڕەیەکی خۆت تاقیکردنەوەکانت بکەیت و ئەو کات کێشە بۆ ئێمە دروست ناکات. ھەر شتێکیشت ویست، لێرە داوای بکە و کەسێک ھەر دەبێت تا یارمەتیت بدات. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]
سڵاو @Daniel abdullah: من دروستم کرد بۆخۆشم پێویست پێبوو سەیری ئێرە بکە Face-smile.svg زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:١٧، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]
دەست خۆش، منیش دامنابوو، بەڵام بە قاچاغ بوو، نەمزانی ئاوا دروستی کەم. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[]