ڤۆیجر ١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ڤۆی ئەگێڕ١. گەشتکەر١

گەشتکەر ١ (بە ئینگلیزی: voyager 1) کەشتیەکی گەردوونیە (بۆشایی ئاسمان) لە چارچێوەی بەرنامەی گەشتکەر، رووەکەی جوانپۆشکرایە لەلایەن (Jet Propulsion Laboratory) تاقیگەی جوولاندنی فەرارە (ھەوا) کە کوورتکراوەی (JPL) کە سەر بە دەزگای ناسا ی ئەمەریکیە،

درێژەی کارەکانی ئەو ئامێرە[دەستکاری]

وێنەیەکی خەیالی گەشتکەر١

ناردنی کەشتیەکە[دەستکاری]

ئەو ئامێرە لەلایەن ناساوە دروستکراوە، و لەلایەنی تاقیگەی جوولاندنی ھەوا جوان پۆش کرایە...

لە ٥ ئەیلولی سالی ١٩٧٧ ناسا ئامێری گەشتکەر١_ voyager1, ناردە دەرەوەی زەوی.

لە ناو دڵی مووشەکی تیتان-٣ ئەی سنتاوەر(Titan IIIE) رەوانی کرد.

ەشتکەر١ لە نێو مووشەکی تیتان لە ٥ ئەیلوولی ١٩٧٧

دوو ھەفتە پێش گەشتکەر١_voyager1، ناسا ئامێری گەشتکەر٢_voyager2, ی رەوەنەی دەرەوەی زەوی کردبوو.

کە گەشتکەر ئەو کات لۆ زوحەل و مووشتەری رەوانەکرابوو و دواتریش چوونە دەرەوە لە کۆمەلەی خۆر.

ناسا ھێزی رۆیشتنی ئەو مووشەکەی بە ٩ کیلۆمەتر لە یەک چرکە دانابوو بەلام لۆ ئەوەی ئەو کەشتیە ئاسمانیە زووتر نێوانی ئەستێرەکان ببرێت یان بگاتە نێوانی ئەستێرەکان کە دەرەری کۆمەڵەی خۆرە دەبوایە خێرایەکەی زیادی بکا و زیادیشی کرد لۆ ١٩ کیلۆمەتر لە یەک چرکە لەسەر زەوی...

ھێزە ئەتۆمیەکەی[دەستکاری]

گەشتکەر١ بە سێ مۆلیدە کاردەکا کە لە کار کەوتنیان دیار نیە، وە لە ھەر مۆلیدەیەک ١٤ بەش ھەیە لە ئۆکسیدی پلاتۆنیۆم_٢٣٨ ی نوێ و کەپس، وە ھەر مۆلیدەیەکیش ٤٨٠ وات کارەبا بەرھەم دەینیتن لە یەک کاتدا، وە ئەو ھێزە کارەباییەش بەرھەمدەینیتن لە رێگەی وەرگرتنی گەرمیەک، کە سەرچاوەکەی شیبوونەوەی تیشکی پلاتینۆمە-٢٣٨ کەیە، وە وە ھێزە گەرمیەکەی دەگوازێتەوە بە ھۆکاری گەرمی دوو رووی(گەرمی دوورووی:ئامێرێکە کە پلە و گۆرانی گەرمی رێکدەخا)، پلاتینیۆم-٢٣٨ تەمەنی دەگاتە ٨٧ ساڵ و ٧ مانگ وە پشبینی دەکرێ ھەر پلاتینیۆمی تا ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام بێ...

Voyager Program - RTG diagram 1-ar.png
وێنەی پاتریەکە (زەخیرکراوی کارەبا)

بەرامبەری مووشتەری:

وێنەی مووشتەری لە چاوی کەشتی ئاسمانی گەشتکەر١

یەکەمین وێنەی مووشتەری کە ئامێری گەشتکەر١ گرتی لە ساڵی ١٩٧٩ بوو، گەیشتە نێزیکترین خالی مەودا (٣٤٩٫٠٠٠ کیلۆمەتر) ھەسارەی مەریخ لە ٥ مانگی ئازاری ساڵی ١٩٧٩، وێنەی جوان و رێک و خەیاڵی مانگ و ئەڵقە قەشەنگە جوانەکەی مووشتەری و وێنەی مووشتەریشی گرت، گەشتەکەی لەلایان ھەسارەی مووشتەری کۆتای ھات و بەرەرو زووحەل بەرێکەوت، کوشتی ئاسمانی گەشتکەر١ تانی بازنەکانی کەیوان (مووشتەری) ئاشکرا بکا، وە تانی چۆنیەتی بوورکان لەسەر مانگی کەیوان(مووشتەری) ئاشکرا بکە کە مانگی ئایۆ یە، کە پێشتر ئامێرەکانی (پیوونێر١٠_پیونێر١١) نەیان تانی ئاشکرای بکەن...

وێنەکانی کەیوان (مووشتەری)[دەستکاری]

گەیشتنە هەسارەی ئۆرانوس (زوحەل)

بەرامبەر ئۆرانووس (زوحەل)

لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٠ گەیشتە ھەسارەی زووحەل، رۆژەک پاش گەیشتنی وێنەی مانگی تیتانی نارد کە مانگێکی ھەسارەی زوحەلە و ئاشکرای کرد کە گازی میسان ھەیە لەسەر مانگەکە، دواتر دەست بە وێنە گرتنی مانگەکانی (میماس و دیون و رەھیا) و وێنەی بازنە نایابەکانی گرت، ئاشکرای کرد کە ئەو بازنانە لە یەک ئاست نینە ھەموو کات...

وێنەکانی زوحەل[دەستکاری]

دەرچوون لە کۆمەلەی خۆر[دەستکاری]

گەشتکەر١ ئەو هێلە سۆرە چۆنیەتی رۆیشتنی لە ناو کۆمەلەی خۆر نیشان دەدا ئەو وێنەیە هی ١٥ی شووباتی ساڵی ٢٠٠٩ یە

لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٠ گەشتکەر نیزبویەوە لە خالی کۆتای دەرچوون لە کۆمەڵەی خۆر، ناسا رایگەیاند کە گەشتکەر١ زۆر نزیک بوە لە پشتێنەی ئەستێرەی خۆر و بەو خێرایەی ئێستا دوای ٤ ساڵی دیکە لە پشتێنەی خۆر دەردەچێ و دەچێتە دەرەوەی سیستەمی ئەستێرەی خۆر و دەکەوێتە ناوچەی نێوان ئەستێرەکان.

داھاتووی گەشتکەر١: لە ئابی ساڵی ٢٠١٠ گەشتکەر گەیشتە ناوچەی (ھلیوسھیث) پشتێنەی کۆمەلەی خۆر، دوای دەچێتە ناوچەی (Oort cloud) کە ناوچەیەکە بە ھەزاران پاشکۆی ھەسارەکانی لێیە (نەیزەک) ئەوەش سنووری کۆمەڵەی خۆرە، ھێزی ھیدرایزن کە بەکاردێت لۆ کەل و پەلە کیمیایەکان و کشتووکاڵ و مووشەک بەکاردێ، تواناکەی تا ٤٠ ساڵە، بەس ئامێری زەخیرکردنی نەوەویەکە بەردەوامی بە گەشتکەر١ دەدا...

گەشتکەر١ و گەشتکەر٢ لە ساڵی 2011[دەستکاری]

دوای تەقاندنیان هەتا سالێ 2011 کە لە ساڵی 1977ەوە تەقێندرا،لەو کاتەوە هەتا ساڵی 2011 دەکاتە 34 ساڵ هەردوو گەشتکەر١ و گەشتکەر٢ بەرێگەوەن لە نێو سیستەمی کۆمەڵەی خۆر،کە بنامەی دروستکردن و ناردنیان لۆ کۆمەڵەی خۆر ناردنیان بوو لۆ هەردوو هەسارەی(مووشتەری،زوحەل) وە هەردوو هەسارەی (ئۆرانۆس،نیپتۆن)،کەشتی ئاسمانی گەشتکەر٢ گەیشتە بەرامبەر هەسارەی نیپتۆن لە ساڵی 1988،بەڵام گەشتکەر١ ناردرابوو لۆ لێکۆڵینەوە لە مانگەکەی زوحەل،مانگی تیتان،

گەشتکەر١ زۆۆر دوورکەوتبۆوە لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2011 گەشتکەر١ (18) ملیار کیلۆمەتر لە زەوەیەوە دوور بوو،کاتەک نامەی ئەنارد لە ٤ هەتا ١٣ کاژێری پێویست بوو هەتا دەگەیشتەوە سەر هەسارەی زەوی،وە پێوانەش لەسەر سالەکان گەشتکەر١ ساڵانە نێزیکی 530 دوورکەوتیتەوە،وە نزیکە لە پشتێنەی خۆر بە 19 ملیار کیلۆمەتر.

بەڵام گەشتکەر٢ دوورکەوتنەوەکەی کەمتر بوو لە گەشتکەر١،بە نێزیکی 14 ملیار کیلۆمەتر دوورکەوتبۆوە.

گەشتکەر١:دوورترین ئامێرە لە زەوی خۆمان و تا ئێستا بە 4 ساڵی رووناکی لێمان دوورکەتیتەوە کە بە خێرای ئێستای 61.000 کیلۆمەتر لە کاژێردا.

رووپۆشە زێریەکەی گەشتکەر[دەستکاری]

نەخشە زێرینەکەی هەردوو کەشتیەکە

زانایان هەستان بە درووستکردنی رووپۆشێکی وەکوو (سی دی) کە زانیاری دەربارەی زەوی لەسەر بوو لەسەر هەردوو کەشتی ئاسمانی (گەشتکەر١،گەشتکەر٢) دانران،وە رووپۆشەکە دروستکرابوو لە زێر لۆ ئەوەی ژەنگ و تێکچوونی تێدا روونەدا،

لە کاتی درووستکردنی رووپۆشە زێریەکە لە دەستی زانا جەیمس لی

درووستکردنی رووپۆشەکە لە دەستی زانا جەیمس لی

لەو رووپۆشە زانیاری دەربارەی:زەوی،مرۆڤ،گەردوون هەیە لەگەل هەبوونی 116 وێنە و وێنەی (دی ئێن ئەی)مرۆڤ و وە نامەیەکی دەنگی بە نزیکەی 150 زمان ،کە بە شێوەیەک وێنەی لاشەی مرۆڤ و کێش وە ئاماژەدان بە خۆری خۆمان و دوا ئەوەش ئاماژەدان بە زەوی،واتا لەسەر رووپۆشەکە نەخشەی گەلەستێرەی خۆمان و کۆمەلەی خۆری خۆمان دا هەیە و ئاماژەی بە ئەستێرەی خۆر واتا خۆری خۆمان کردیە و دواتریش ئاماژی بە هەسارەی زەوی،لۆ ئەوەی ئەو کەشتیە بگات بە بوونەوەرێکی زیندووی تێگەیشتوو بە جۆرێک لەو نەخشانە بگات و بەرێبکەوێت و پەیوەندیمان پێوەبکەن و بکەن بە ئیمە، لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2015 گەشتکەر١ (20) ملیار کیلۆمەتر دوورکەوتبۆوە وە ناساا رایگەیاند کە گەشتۆتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر،بە خێرای 61.000 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا وە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە لە رێگەی خێرای رووناکی بە 4 هەتا 18 کاژێر دەگاتەوە بە ئێمە...

وە گەشتکەر٢:دورکەوتیتەوە بە 16 ملیار کیلۆمەتر و پەیوەندیەکانی بە 15 کاژێر دەگاتە زەوی )

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. لاپەرەی پرۆژەی گەشتکەر١ لە مالپەری ناسا
  2. داتاکان لەگەر مێژووی روودانی
  3. دووری گەشتکەر١ هەتا ئێستا هەموو چرکەیەک داتای نوێ هەیە تیمێکی تایبەت سەرپەرشتی دەکا و چرکە بە چرکە داتاکان دەژمێردرێ
  4. گەشتکەر١ گەشتە کۆتای کۆمەلەی خۆر _ رۆیتەرز
  5. زاناکان دلنیای ئەکەنەوە کە گەشتکەر١ چوویتە ناوچەی نێوان ئەستێرەکان