ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXVII. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
دروشم | Share the Spirit، Deel de Geescht |
وڵات | ئوسترالیا |
جێ | سیدنی |
یاریگا | Accor Stadium |
لە پێش | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦ |
لە دوای | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤ |
ژمارەی چاپ | 27 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ |
Officially opened by | William Deane |
Oath made by | Rechelle Hawkes، Peter Kerr |
Torch lit by | Cathy Freeman |
بەختدار | Olly, Sid and Millie |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/sydney-2000 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/2000/ |
ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠، زۆرجار ناسراو بە سیدنی ٢٠٠٠ یان ئۆڵۆمپیادی هەزار ساڵە، ٢٣هەمین خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە بوو کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوول بۆ ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ لە سیدنی، نیو ساوت وێڵز، ئوستڕالیا بە بەشداری ١٩٩ وڵات یارییەکانی بەڕێوەچوو.[١][٢] ئۆڵۆمپیادەکە بۆ دووەمین جار لە ئوستراڵیا و نیوەگۆی باشوور میوانداریکرا ،کە یەکەمییان لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٥٦ بوو. شاری سیدنی لە ساڵی ١٩٩٣ وەک شاری خانەخوێی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠ دیارکرا . خەرجی ئامادەکاریەکان ٦ی بیلۆین دۆلاری ئوسترالی تێچوو .لەلایەن وەرزشکاران و میدیاکاران وە هەروەها لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵمپی ستایشی کارەکان کران وەک یەکێک لە سەرکەوتووترین پاڵەوانیەتی خولەکە لە قەڵەمدرا .[٣]١٠٬٦٥١ ھەزار وەرزشوان لە ١٩٩ وڵاتی جیاواز لە ٣٠٠ پێشبڕکێ لە ٢٩ وەرزشی جیاوازدا ڕکابەری یەکتریان کرد بە مەبەستی بەدەست ھێنانی مەدالیا. وەرزشوانانی ٨٠ ولاتی جیاواز بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیاد، ئەمریکا زۆرترین مەدالیای زێری بەدەست ھێنا کە ٣٧ دانەبوو و لە ھەمانکاتدا زۆرتین مەدالیای گشتی بەدەست ھێنا کە ٩٣ مەدالیا بوو. دوای ئەو وەرزشوانانی ولاتی ڕووسیا ھات بە بردنەوەی ٣٢ مەدالیای زێڕ و ٨٩ مەدالیای گشتی، و ولاتی چین پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا پاش ئەوەی ٢٨ مەدالیای زێری بردەوە. ھەروەھا وەرزشوانانی ئوسترالیا وڵاتی خانەخوێ بەبردنەوەی ١٦ مەدالیا پلەی چوارەمی بەدەست ھێنا. ھەریەکە لە کامیرۆن، کۆڵۆمبیا، لاتڤیا، مۆزامبیک و سلۆڤێنیا بۆ یەکەم جار مەدالیای زێڕیان لە مێژووی خۆیاندا بەدەست ھێنا، لەکاتێکدا ڤێتنام، باربادۆس، مەکدۆنیا، کووەیت، قرغیزستان و سعودیە یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادیان بەدەست ھینا.
وڵاتی خانەخوێ
[دەستکاری]شاری سیدنی لە ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٩٣ وەک شاری میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠ هەڵبژێردرا ، پاش ئەوەی لە چوار خولی دەنگدان توانی لە هەریەکە لە شارەکانی بەرلین ، پەکین ، ئەستەمبۆڵ ، مەنچستر دەنگی زیاتر بەدەست بهێنێت .بەمەش بۆ دووەم جار لە مێژوودا ئوسترالیا میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کردەوە . پێشتریش ئوسترالیا شاری مێلبۆرنی بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٩٦ کاندید کردبوو بەلام نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت .[٤]پەکین لە میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٠ بێبەشکرا بەلام لە ساڵی ٢٠٠١ توانی مافی میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٨ بەدەست بهێنێت ، هەروەها مافی میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢ لە ساڵی ٢٠١٥ وەرگرت . هۆکاری شکستی پەکین بەرامبەر سیدنی بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٠ وەک گورزێکی گەورە بۆ چین لێکدرایەوە لەگەڵ ئەوەش هێشتا هۆکاری دەنگدانی ئەندامانی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵمپی بە سیدنی نەزانراوە بەڵام هەڵمەتەکەی هیومەن ڕایتس بۆ وەستاندنی پەکین لە پێشەلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ کاریگەری هەبووبێت لەسەر پڕۆسەی دەگدان وەک وەلامێک بۆ چین .[٥] هەر زوو لە خولی یەکەم شاری ئەستەمبۆڵ بە ٧ دەنگ لە پڕۆسەکە دوورکەوتەوە پاشان لە خولی دووەم شاری بەرلین دورخرایەوە وە لەخولی سێیەم شاری مانچستەر دورخرایەوە . بەم شێوەیە ڕکابەرییەکە لە نێوان شاری پەکین و سدنی مایەوە . لەخولی چوارەم و کۆتایی سیدنی بە ٤٥ دەنگ بەرامبەر ٤٣ دەنگ بۆ پەکین مافی میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠ بەدەست هێنا .
شار وڵات خولی
شار | وڵات | خولی ١ | خولی ٢ | خولی ٣ | خولی ٤ |
---|---|---|---|---|---|
سیدنی | ئوسترالیا | 30 | 30 | 37 | 45 |
پەکین | چین | 32 | 37 | 40 | 43 |
مەنچستر | شانشینی یەکگرتوو | 11 | 13 | 11 | — |
بەرلین | ئەڵمانیا | 9 | 9 | — | — |
ئەستەمبۆڵ | تورکیا | 7 | — | — | — |
خشتەی یارییەکان
[دەستکاری]
خشتەی مەدالیاکان
[دەستکاری]ئەمە ڕیزبەندی دەیەکەمەکانی وەرگرانی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠ ، ڕیزبەندیەکە لەو سەرچاوەکانی لێژنەی ئۆڵمپی نێودەولەتی وەرگیراوە[٧]
پلە | نەتەوە | زێڕ | زیو | بڕۆنز | سەرجەم |
---|---|---|---|---|---|
١ | ویلایەتە یەکگرتووەکان | ٣٧ | ٢٤ | ٣٢ | ٩٣ |
٢ | ڕووسیا | ٣٢ | ٢٨ | ٢٩ | ٨٩ |
٣ | چین | ٢٨ | ١٦ | ١٥ | ٥٩ |
٤ | ئوسترالیا* | ١٦ | ٢٥ | ١٧ | ٥٨ |
٥ | ئەڵمانیا | ١٣ | ١٧ | ٢٦ | ٥٦ |
٦ | فەڕەنسا | ١٣ | ١٤ | ١١ | ٣٨ |
٧ | ئیتاڵیا | ١٣ | ٨ | ١٣ | ٣٤ |
٨ | ھۆلەند | ١٢ | ٩ | ٤ | ٢٥ |
٩ | کووبا | ١١ | ١١ | ٧ | ٢٩ |
١٠ | شانشینی یەکگرتوو | ١١ | ١٠ | ٧ | ٢٨ |
سەرجەم(١٠ نەتەوە) | ١٨٦ | ١٦٢ | ١٦١ | ٥٠٩ |
* Host nation (Australia)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ IOC (2018-04-23). "Sydney 2000 Summer Olympics - Athletes, Medals & Results". Olympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.
- ^ "2000 Summer Olympics Sydney Photos and Premium High Res Pictures - Getty Images". www.gettyimages.com. Retrieved 2021-09-04.
- ^ "How the world's media viewed the Sydney Olympics". web.archive.org. 2017-10-16. Retrieved 2021-09-04.
- ^ "IOC VOTE HISTORY". web.archive.org. 2008-05-25. Retrieved 2021-09-04.
- ^ Tyler, Patrick E. (1993-09-24). "OLYMPICS; There's No Joy in Beijing as Sydney Gets Olympics". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-09-04.
- ^ "Past Olympic Host Cities List". GamesBids.com. Archived from the original on 2011-01-24. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ IOC (2018-04-23). "Sydney 2000 Summer Olympics - Athletes, Medals & Results". Olympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ تێدایە. |