بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
ناو بە زمانی فەرمیSpiller vun der IX. Olympiad
وەرزشOlympic sport
وڵاتھۆڵەندا
جێئەمستەردام
لە پێشئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤
لە دوایئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٢
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٨ی تەممووزی ١٩٢٨
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٢ی ئابی ١٩٢٨
Officially opened byDuke Henry of Mecklenburg-Schwerin
Oath made byHarry Dénis
بەستەری وەسفکراوhttps://olympics.com/en/olympic-games/amsterdam-1928

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨ (بە ھۆلەندی: Olympische Zomerspelen 1928)، بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی نۆیەم و بە گشتی بە ئۆڵۆمپیادی ئەمستردام ١٩٢٨ ناسراوە، ڕووداوێکی نێودەوڵەتی فرە وەرزشی بوو کە لە ٢٨ی تەممووز ئاھەنگی کردنەوەی یارییەکانی بەڕێوەچوو و لە ١٢ی ئابی ١٩٢٨ لە ئەمستەردام لە ھۆڵەندا کۆتایی بەخولەکە ھات.[١][٢] شاری ئەمستەردام پێشتر بەشداری لە بەدەست ھێنانی مافی میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیادەکانی ١٩٢٠، ١٩٢٤ کردبوو بەڵام لە ھەردوو جارەکە نەیتوانی مافی میوانداری کردنەکە بەدەست بھێنێت . بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ١٩٢٨ جارێکی دیکە ھۆڵندا شاری ئەمستەردامی کاندیدکردەوە، توانی مافەکە بەدەست بھێنێت . لەم خولەی ئۆڵۆمپیاد دا ٢٨٨٣ (٢٦٠٦ پیاو، ٢٧٧ ژن) وەرزشوان لە ٤٦ نەتەوەی جیاواز بەشداری ١٠٩ یاری لە ١٣ ڕوودای ڕکابەری وەرزشی کرد. ئەمریکا زۆرترین میدالیای زێڕ و کۆی گشتی بەدەستھێنا. ئەڵمانیا بە پلەی دووەم و فلەند پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Amsterdam 1928 Olympic Games | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «The 1928 Olympic Games in Amsterdam». www.europeana.eu (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «Medal table Olympic Games 1928 Amsterdam». www.olympic-museum.de. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.