بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٢
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
وەرزشOlympic sport
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
جێلۆس ئانجلەس
لە پێشئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨
لە دوایئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن٣٠ی تەممووزی ١٩٣٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٤ی ئابی ١٩٣٢
Officially opened byCharles Curtis
Oath made byGeorge Calnan
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/1932/، https://olympics.com/en/olympic-games/los-angeles-1932

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٣٢ (بەفەرمی: Games of the X Olympiad، ھەروەھا بە ئۆڵۆمپیادی لۆس ئانجلۆس ١٩٣٢ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی فرەوەرزشیی نێودەوڵەتی بوو کە لە ٣٠ی تەمموز تا ١٤ی ئابی ١٩٣٢ لە لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوە دەچوو.[١][٢] یارییەکان لە سەردەمی بێبازاڕیی مەزنی جیهانیدا بەڕێوە چوون، هەندێک لە نەتەوەکان نەیانتوانی بەشداری بکەن و بگەنە لۆس ئانجلەس بکەن، بۆیە ٣٧ وڵات بەشدارییان کرد، ئەمەش کەمتر بوو بەراورد بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤ی ئەمستەردام، کە ٤٦ وڵات بەشدارییان تێدا کردبوو. سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا، ھێربێرت ھۆڤەر ئامادەی یارییەکان نەبوو. هەڵبژاردنی شاری میوانداری ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ساڵی ١٩٣٢ لە ٢٣ەمین دانیشتنی IOC لە ڕۆمای ئیتاڵیا لە ٩ی نیسانی ١٩٢٣ ئەنجام درا. لەبەر ئەوەی کە ھیچ شارێکی دیکە خۆیان کاندید نەکرد، پێشوەختە شاری لۆس ئانجلۆس مافی میوانداریکردنی ئەم خولەی ئۆڵۆمیادی وەرگرت. ١٣٣٢ (١٢٠٢ پیاو، ١٢٦ ژن) وەرزشوان لە ١١٣ یاری جۆراوجۆر پێشبڕکێیان لەسەر بردنەوەی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیاد ئەنجام دا. وڵاتی خانەخوێ کە ئەمریکا بوو بە کۆکردنەوەی ٤١ مەدالیای زێڕ و ١٠٣ مەدالیای گشتی پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا. [٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Los Angeles 1932 Olympic Games | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «Los Angeles 1932». Olympics Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «Olympics Medal Tally for 1932». www.topendsports.com. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.