ئەڵمانیا لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کردووە، لەوکاتەوە لە زۆبەی خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەشداری کردووە، لە ساڵی ١٩٣٦ میوانداری ھەردوو ئۆڵۆمپیادی زستانە و ھاوینەی کردووە، ھەروەھا میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢یشی کردووە. جگە لەوەش ئەڵمانیا ھەڵبژێردرابوو بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩١٦ و ھەروەھا ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٤٠ کە بەھۆی جەنگە جیھانییەکانەوە ناچار بوو ھەردووکیان ھەڵوەشێنێتەوە. دوای ئەم جەنگانە، ئەڵمانییەکان لە ساڵانی ١٩٢٠ و ١٩٢٤ و ١٩٤٨ بەشداریکردنیان لێ قەدەغە کرا، وڵاتەکەش کاتێک دابەش بوو بەسەر دوو وڵاتدا، بەجیا شاندی وەرزشوانان بەشداریان لە یارییەکان کرد، لە ساڵی ١٩٨٠ ئەڵمانیای ڕۆژاوا بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٠ی مۆسکۆی کرد، و لە ساڵی ١٩٨٤ ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٤ی کرد. وەرزشوانانی ئەڵمانیا بە شێوەیەکی گشتی خاوەنی ٩٢٢ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن کە ٣٠٥یان مەدالیای زێڕە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Germany at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٢.