بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ماتماتیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێن بۆ دەروازەی  
ماتماتیک!
دەروازە:شیکاریی ماتماتیکیدەروازە:ئەندازەدەروازە:جەبردەروازە:ئاماردەروازە:تیۆریی ژمارەکان

ماتماتیک چییە؟

بیرکاری یان ماتماتیک خوێندنی چەندێتی، پێکھاتە، واڵایی، و گۆڕانە. زانایانی بیرکاری و فەیلەسوفان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەسەر پێناسی بیرکاری. بیرکاران بەردەوام بۆ شێوەئاساکان دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، وە بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانی بەچەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەڕێژن. بە کەڵکوەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. گۆڕەپانەکانی ژماردن، پێواندن، تۆژینەوەی ڕێکخراوانەی شێوەگەلی ئەندازەیی، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕوژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبنەوە.


ھەنووکە ١٬٧٨٨ وتار لە دەروازەی ماتماتیکدا ھەیە.
وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

کۆمەڵ یان تاقم (بە کورمانجی: کۆم، بە ئینگلیزی: Set) دەستەیەک لە شتانی لێک جیاوازە. کۆمەڵەکان لە بناخەییترین چەمکەکانی بیرکارین. ئەگەرچی بیرۆکەی کۆمەڵ لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەھەمدا داھێنرا، بەڵام ئێستاکە بەشێکی ھەمیشە حازری بیرکارییە و دەکرێت وەکوو بنەڕەتێک کەڵکی لێ وەربگیردرێت بۆ بیناکردنی تەواوی زانستی بیرکاری لە سەری. ئەندامانی یەک کۆمەڵ دەتوانن ھەر شتێک بن: ژمارەکان، خەڵک، پیتەکانی ئەلفوبێ، و ... بە پێکھات کۆمەڵەکان بە پیتی گەورە نیشاندەدرێن.

گیۆرگ کانتۆر داھێنەری سەرەکیی تیۆریی کۆمەڵ، بەم جۆرە کۆمەڵ پێناسە دەکات:

کاتێ دەڵێین کۆمەڵ مەبەستمان ھەر دەستەیەکە وەکوو M لە ناو گشتێک لە شتگەلی جیاواز و دیاریکراو کە لێیان تێدەگەین یان بیریان لێ دەکەینەوە (پێیان دەگوترێت ئەندامانی کۆمەڵی M).

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ڕێژە سێگۆشەیییەکان لە بازنەی سێگۆشەزانیدا

ئایا زانیوتە؟

زانای ھەڵبژێردراو

خەییام (لەدایکبووی ٢٨ گوڵانی ٤٢٧، کۆچی دوایی ٥١٠ی ھەتاوی) ناسراو بە خەییامی نەیشابووری لە ماتماتیکزانان، ئەستێرەناسان و شاعیرە ناسراوەکانی ئێران لە سەردەمی سەلجوقییانە. ناوبانگی خەییام لە سەردەمی خۆیدا زۆرتر لە بوارەکانی حیکمەت، پزیشکی ، ئەستێرەناسی و بیرکاریدا بووە. لەو کاتەدا بە ھیچ شێوەیەک شاعیری نەکردۆتە پیشەی خۆی و سەرەڕای چوارینەکانی بانگەشەی شاعێرێتی نەکردووە. بەڵام ھەنووکە ناسراویی و ناوبانگی خەییام زۆرتر بە خاتری چوارینە فەلەسەفییەکانیەتی و چوارینەکانی تاکوو ئێستا بەچەندین زمانی زیندووی جیھان وەڕگێردراون. خەییام یەکێک لە لایەنگرانی ئیبنی سینا بووە.

زیاتر...

مێژووی ماتماتیک

پلمیپتۆن ٣٢٢
پلمیپتۆن ٣٢٢

پلیمپتۆن ٣٢٢ یەکێکە لە بەناوبانگترین کەتیبە ماتماتیکییەکان کە تا ئێستا شیکاری بۆ کراوە. کەتیبەکە لە ساڵانی ١٩٠٠ تا ١٦٠٠ پێش زایین بە ڕێنووسی کۆنی بابلی نووسراوە. ژمارەی ٣٢٢ بۆیە لە ناوی ئەم کەتیبەیەدا ھاتووە کە ئەم نووسراوەیە ژمارە ٣٢٢یە لە کۆکراوەی J.A. Plympton لە زانکۆی کۆڵۆمبیا.

زیاتر...

ئەندازە

لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا بە فرەگۆشەیەک یان چەندلایەک دەوترێت ڕێک ئەگەر لایەکانی لە درێژیدا یەکسان بن و گۆشەکانی ناوەوەی لە پێوانەدا یەکسان بن. فرەگۆشەی ڕێکی سێلا بریتییە لە سێگۆشەیەکی ڕێک و فرەگۆشەیەکی ڕێکی چوارلا بریتییە لە چوارگۆشە. چەقی فرەگۆشەی ڕێک ئەو خاڵەیە کە بە یەکسانی دوورە لە ھەموو سەرەکانیەوە. ھەموو فرەگۆشە ڕێکەکان، قۆقزن. n-گۆشەیەکی ڕێکی قۆقز بە شێوەی {n} دیاری دەکرێت.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان