داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ
ڕواڵەت
|
٢٠١٠ • ٢٠١١ • ٢٠١٢ • ٢٠١٣ • ٢٠١٤ • ٢٠١٥ • ٢٠١٦ • ٢٠١٧ • ٢٠١٨ • ٢٠١٩ • ٢٠٢٠ • ٢٠٢١ • ٢٠٢٢ • ٢٠٢٣ • ٢٠٢٤ • ٢٠٢٥ |
٢٠٢٦
[دەستکاری]کانوونی یەکەم
[دەستکاری]تشرینی دووەم
[دەستکاری]تشرینی یەکەم
[دەستکاری]ئەیلوول
[دەستکاری]ئاب
[دەستکاری]تەممووز
[دەستکاری]- ٢٠ی تەممووز – ئاندی بێرنھام وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ڕێبەری پارتی کرێکاران دەستبەکار بوو و جێگای کیەر ستارمەری گرتەوە.
- ١٩ی تەممووز – لە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفا، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی یەک بەرامبەر سفر لە ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بیباتەوە و بەھۆیەوە بۆ دووەمین جار بووە پاڵەوانی جامی جیھانی.
- ٩ی تەممووز – ئاگرکەوتنەوەیەک لە لۆس گایاردۆس لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیسپانیا بووە ھۆی کوژرانی سێزدە کەس.
- ٣ی تەممووز – کەیکۆ فووجیمۆری وەک سەرۆک کۆماری پێروو ھەڵبژێردرا.
حوزەیران
[دەستکاری]- ٢٤ی حوزەیران – دوو بوومەلەرزە لە ڤێنیزوێلا ڕوویاندا و بوونە ھۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١،٧٠٠ کەس و بێسەروشوێنبوونی دەیان ھەزار کەسی تر.
- ١٢ی حوزەیران – ئیلۆن مەسک دوای ئەوەی کۆمپانیاکەی سپەیس ئێکس گەورەترین پێشکەشکردنی سەرەتاییی پشکەکانی ئەنجام دا، بووە یەکەمین ترلیۆنێر لە جیھاندا و سامانەکەی یەک ترلیۆن دۆلاری ئەمریکیی تێپەڕاند.
- ١١ی حوزەیران – جامی جیھانیی فیفا بە یاریی نێوان ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێی مەکسیک و ئەفریقای باشوور لە کۆمەڵەی یەکەمدا دەستی پێکرد.
- ٨ی حوزەیران – بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧٫٨ پلە کەناراوەکانی باشووری مینداناوی لە فلیپین ھەژاند، کە بووە ھۆی کوژرانی لانیکەم ٤٧ کەس.
- ٨ی حوزەیران – ھەڵکەوت عەزیز، ڕۆژنامەوان و ھەواڵنێری کورد لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
ئایار
[دەستکاری]- ١٤ی ئایار – عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستبەکار بوو و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە کابینەکەی بەخشی.
- ٩ی ئایار – پیتەر ماگیار وەک سەرۆک وەزیرانی مەجارستان دەستبەکار بوو و جێگای ڤیکتۆر ئۆربانی گرتەوە.
- ٦ی ئایار – تێد تەرنەر، خاوەن میدیا و خێرخوازی ئەمریکی لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٢ی ئایار – لە درێژەی شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانەکان لە ئێران، ناسر بەکرزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد لە سێدارە درا.
نیسان
[دەستکاری]- ٢٧ی نیسان – عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵبژێردرا و لە جێگای محەممەد شیاع سوودانی داندرا.
- ١٤ی نیسان – کوژرانی غەزال مەولان، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە کەمپی سوورداش بەھۆی ھێرشی درۆنیی ئێرانەوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، بەتایبەتی ئەوەیکە نەخۆشخانەی بەخشین وەرگرتن و چارەسەرکردنی غەزالی ڕەت کردەوە.
- ١٢ی نیسان – نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عێراق دەستبەکار بوو و جێگای لەتیف ڕەشیدی گرتەوە.
- ١ی نیسان – ناسا مرۆڤھەڵگری فڕین لە نزیکی مانگی ئارتێمیس ٢ ڕەوانە دەکات، کە لە ساڵی ١٩٧٢ەوە یەکەم ئەرکی مرۆڤھەڵگرە بۆ ئەو دیوی خولگەی نزیکی زەوی لە دوای ئەپۆلۆ ١٧.
ئازار
[دەستکاری]- ١٥ی ئازار – لە خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، فیلمی جەنگێک دوای جەنگێکی تر شەش خەڵات دەباتەوە، لەوانە باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەر بۆ پۆڵ تۆماس ئەندەرسن.
- ١١ی ئازار – ساڵح موسلیم، سیاسەتوانی کورد و ھاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لە نەخۆشخانەیەکی ھەولێر کۆچی دواییی کرد.
- ٨ی ئازار – موجتەبا خامنەیی، کوڕی عەلی خامنەیی دوای کوژرانی باوکی وەک سێیەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵبژێردرا.
شوبات
[دەستکاری]- ٢٨ی شوبات – ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھێرشیان کردە سەر ئێران، کە بووە ھۆی کوشتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ چەندین بەرپرسی تری باڵای وڵاتەکە.
- ٢٣ی شوبات – ڕۆپ یێتە وەکوو یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ھاوزایەندخواز لە ھۆڵەندا ھەڵبژێردرا.
کانوونی دووەم
[دەستکاری]- ٣ی کانوونی دووەم – ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر ڤێنیزوێلا و نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی دەستبەسەر کرد.