پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕەنسایە، کەوتۆتە نزیک ڕووباری سێینی (بە فەڕەنسی Seine ). ئەم شارە لەلایەن ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی جولیان فڕانکلین ەوە دروستکراوە کە سەرەتا پێیان وتووە لوتێتیا (Lutetia) ، پاریس گەورەترین شارە لە وڵاتی فەڕەنسا کە ڕووبەرەکەی ١٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە ، نزیکەی ٢.٥١ ملیۆن ھاووڵاتی لەو شارە دەژین ، پاریس بە ناوەندی سەرەکی دادەنرێت بۆ مەبەستی گەشتیاری و چاند (کەلتوور) و ئابووری و سیاسەت و مێژوو و مۆزەخانەی ھوونەری لە وڵاتی فەڕەنسا ، لەوڵاتەکە چەندین ھۆی گواستنەوە ھەن لەوێنەی دوو فڕۆکەخانە و میتڕۆ چەندینی تر ، شارەکە بەفرە چاند دادەنرێت بەوەی زۆرتر لە ٢٠٪ دانیشتووی پاریس خەڵکی دەرەوەی فەڕەنسایە ھەربۆیەش لە پاریس جۆرەکانی جلوبەرگ و خۆراک بە فرە بەرھەم دەبینرێت ، لە ڕووی وەرزشەوە چەندین ڕووداوی گرنگ تێیدا ئەنجام دراوە لەگرنگترینییان میوانداری کردنی ئۆڵەمپیادی ١٩٠٠ و ١٩٢٤ وە لە یاری تۆپی پێش میوانداری جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ کە ھەڵبژاردەی نیشتمانی فەڕەنسا جامەکەی بەدەست ھێنا.
شوێنە گرنگەکانی شار[دەستکاری]
- کۆشکی ڤێرسای
- کەوانەی سەرکەوتن
- میلو ڤیادوکت
- کلێسای فۆنتینای
- نۆتردام دێ پاریس
- پۆنت دو گاد
- مونت بلانک (چیای سپی)
- تاوەری ئیفڵ
- مۆزەخانەی لۆڤەر
- کۆشکی گارنیەر
- کڵێسای نۆتەردام
- دیزنی لاند پاریس
|
|---|
| لەم داڕێژەیەدا ناوی ھەر وڵاتەی لە بەرامبەر پایتەختەی خۆی بە بچووکی نووسراوە. | | | باکوور | باشوور | ناوەڕاست | ڕۆژئاوا | ڕۆژھەڵات | | | | | |
|
| | ھەندێک لەم وڵاتانە بە پێی پێگەی جوگرافیایی لە کیشوەری ئاسیایە دانە بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە بە ئەورووپایی دادەنرێن. |
|