ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XVIII. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
وڵاتژاپۆن
جێNational Stadium، تۆکیۆ
پاشکۆئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٨
ژمارەی چاپ18
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤
ڕێکخەرOrganizing Committee for the Games of the XVIII Olympiad
Officially opened byھیرۆھیتۆ
Oath made byTakashi Ono
Torch lit byYoshinori Sakai
بەشداربووGainan Saidkhuzhin
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/tokyo-1964
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/1964/


ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤، بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھەژدەھەم ناسراوە و ھەروەھا بە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ١٩٦٤ (بە ژاپۆنی: 第18回オリンピック競技大会، خوێندنەوە:دای جوھاچی-کای ئۆرینپیکو کیۆگی تایکای) ناسراوە، ڕووداوێکی فرە وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ١٠ تا ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو، تۆکیۆ مافی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠ی پێبەخشرابوو، بەڵام بەھۆی لەشکرکێشی ژاپۆنەوە بۆ سەر چین مافی ڕێکخستنی لێ سەندرایەوە و گواسترایەوە بۆ ھێلسینکی، پێش ئەوەی لە کۆتاییدا بەھۆی جەنگی جیھانی دووەمەوە یارییەکان ھەڵبوەشێتەوە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ. شاری تۆکیۆ لە ٥٥مین دانیشتنی IOC لە ئەڵمانیای ڕۆژاوا لە ٢٦ی ئایاری ١٩٥٩ ھەڵبژێردرا.[١]

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٦٤ یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو کە لە ئاسیا بەڕێوەچوو، و یەکەمجار بوو ئەفریقای باشوور بەھۆی بەکارھێنانی سیستەمی ئەپارتاید لە وەرزشدا دوورخرایەوە،[٢]لیژنەی ئۆڵۆمپادی نێودەوڵەتی داوای ناردنی شاندێکی تێکەڵی کرد لە وەرزشوانانی سپی پێست و ڕەش پێست بەڵام دوای ئەوەی داواکەیان لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە ڕەتکرایەوە، ئەوان لە بەشداریکردن دوور خرانەوە. ھەروەھا یارییەکانی پارالمپیکی ھاوینەی ١٩٦٤یش بەھەمان شێوە لە شاری تۆکیۆ بەڕێوەچوون.[٣] ئەمریکا زۆرترین مەدالیای زێڕی بەدەستھێناوە، یەکێتی سۆڤیەت زۆرترین مەدالیای گشتی بەدەستھێناوە.[٤] تۆکیۆ دوای ئەوەی میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ی کرد، بووە یەکەم شاری ئاسیا کە دوو جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بکات. ھەروەھا ژاپۆن دوو جار میوانداری ئۆڵۆمپیادی زستانەی کردووە ساپۆرۆ ١٩٧٢ و ناگانۆ ١٩٩٨.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Toronto has made 5 attempts to host the Olympics. Could the sixth be the winner?". The Toronto Star (بە ئینگلیزی). 2015-07-24. ISSN 0319-0781. Retrieved 2022-05-22.
  2. ^ "1964: South Africa banned from Olympics" (بە ئینگلیزی). 1964-08-18. Retrieved 2022-05-22.
  3. ^ "Tokyo 1964 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-22.
  4. ^ "Olympics Medal Tally for 1964". www.topendsports.com. Retrieved 2022-05-22.