یۆنان لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یۆنان یەکێکە لەو وڵاتانەی لە ھەموو خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەشداری کردووە، ھەروەھا جگە لە ساڵی ١٩٦٠، بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کرد. یۆنان دوو جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، کە ھەردووکیان لە ئەتینای پایتەخت بووە. وەک وڵاتی دەستپێکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوچەرخ دەستنیشانکرا بۆ بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦،[١] ھەروەھا ساڵی ٢٠٠٤ بۆجارێکی دیکە میوانداری یارییەکانی ھاوینە کردەوە. شاندی یۆنان ھەمیشە وەک یەکەم وڵات دەچنە ناو یاریگاوە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد،[٢] جگە لە ساڵی ٢٠٠٤ کە یۆنان لە کۆتاییدا وەک وڵاتی خانەخوێ ھاتە ناو یاریگاکە. وەرزشوانانی یۆنان بە کۆی گشتی ١٢١ مەدالیایان بەدەستھێناوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "How did the Olympic Games begin?". BBC Bitesize (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-07.
  2. ^ "Here's Why Greece Always Goes First in the Olympic Parade of Nations". www.yahoo.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-07. ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.