بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نۆرا کۆرتینیاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نۆرا کۆرتینیاس
Nora Morales de Cortiñas
لەدایکبوون٢٢ی ئازاری ١٩٣٠
مەرگ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤
نەتەوەئەرژەنتین
پیشەدەروونناسێکی کۆمەڵایەتی، چالاکوان، بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ
بزاڤدایکانی گۆڕەپانی مایۆ
ھێڵی دامەزراندنی دایکانی گۆڕەپانی مایۆ
ھاوسەرکارلۆس کۆرتینیاس
مناڵ(ەکان)گوستاڤۆ کۆرتینیاس
مارسێلۆ کۆرتینیاس

نۆرا مۆرالێس دێ کۆرتینیاس ناسراو بە نۆرا یان نۆریتا کۆرتینیاس (بە ئیسپانی: Nora Morales de Cortiñas)، (٢٢ی ئازاری ١٩٣٠ لە بوێنس ئایریس – ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ لە مۆرون) دەروونناسێکی کۆمەڵایەتی و چالاکوان و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤی ئەرژەنتینی بووە. ئەو یەکێک لە دامەزرێنەرانی دایکانی گۆڕەپانی مایۆ و دواتر ھێڵی دامەزراندنی دایکانی گۆڕەپانی مایۆ بووە.[١] ئەو لە کوردستان بەھۆی پشتگیری کردن لە تێکووشانەکانی خەڵکی کورد لەپێناوی مافی چارەنووس ناسراوە.

ژیان[دەستکاری]

کۆرتینیاس دەروونناسێکی کۆمەڵایەتی و لە کۆلێژی زانستە ئابوورییەکان لە زانکۆی بوێنس ئایریس مامۆستا بوو. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە کورسیی "ھێزی ئابووری و مافی مرۆڤ"ی بەدەستییەوە بوو.[٢]

کوڕەکەی بە ناوی گوستاڤۆ کۆرتینیاس، ئەندامی پارتی دادگەری و ڕێکخراوی مۆنتۆنێرۆس بوو.[٣] ئەو لە ١٥ی نیسانی ١٩٧٧ لە ناوچەی ڤیلا ٣١ لە شاری کاستێلار، پارێزگای بوێنس ئایریس، کاتێک لە وەزارەتی ئابووری کاری دەکرد، و بەدوای ئەوەیکە لە دامەزراوەی نەتەوەییی ئامار و سەرژمێریی ئەرژەنتین چووبوو بۆ کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی[٤]، لەلایەن ئەندامانی ھێزە چەکدارەکانەوە دەستگیر و بێسەروشوێن کراوەتەوە.[١]

کۆرتینیاس لە ساڵی ١٩٧٧ەوە بەشێک بووە لە ھێڵی دامەزراندنی دایکانی گۆڕەپانی مایۆ، کە داوا دەکەن دەسەڵاتداران سزای ئەو کەسانە بدەن کە بە ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی نزیکەی ٣٠ ھەزار کەس لە سەردەمی دیکتاتۆریەتی سەربازیدا لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٨٣ تاوانبارن. کۆرتینیاس گەشتی بە ھەموو کیشوەرەکاندا کرد و بانگھێشتی بنەماڵەکانی بێسەروشوێنەکان کرد و داوای دەکرد بۆ سزادانی ئەو کەسانە کە بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە وڵاتەکەیاندا تاوانبارن ھاودەنگ ببن. وەک مامۆستای زانکۆ، لەسەر پەیوەندیی نێوان دیکتاتۆریەتی سەربازی و قەرزی دەرەکی و قەیرانی ئابووری لە ئەرژەنتین شیکاری و لێکۆڵینەوەی ئەنجامداوە.[٣]

کۆرتینیاس پشتگیریی خۆی لە خواستی لەباربردنی یاسایی نیشان دا، و لە ڕێپێوانی نی ئوونا مێنۆس (بەواتای: نە یەکێک کەمتر) لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ وەکوو وتاردەر لە بەرژەوەندیی ئەو خواستە وتاری دادەوە.[٥]

نۆرا کۆرتینیاس لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا لە شاری مۆرون لە پارێزگای بوینس ئایرێس کۆچی دوایی کرد.[٦]

پشتێوانی لە خەباتی کوردەکان[دەستکاری]

نۆرا کۆرتینیاس بە جامانەیەکی کوردی لە خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری لە مافی کوردەکان، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢.
سەردانی نۆرا کۆرتینیاس بۆلای لەیلا گوڤەن لە ١١٤ەمین ڕۆژی مانگرتنی بۆ خواستی کۆتاییھێنان بە گۆشەگیریی دژی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ئازاری ٢٠١٩.

نۆرا کۆرتینیاس بۆ ئەوەی داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان بکات و لە دژی زوڵم و زۆرداری لەسەر خەڵکی کورد ھەڵوێست وەربگرێت دووجار سەفەری کوردستانی کردووە.[٧] [٨] [٩]

دووەم جار لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ سەفەری کوردستانی کرد و لە ١١٤ەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی لەیلا گوڤەن بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەپێنراو بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان لەگەڵیدا کۆبووەوە.[١٠] [١١]

نۆرا کۆرتینیاس لە کەمپەینەکان و کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکان و چالاکییەکانی دژی تاوانە جەنگییەکانی حکومەتی تورکیا بەشداریی دەکردەوە.[١٢] [١٣] لە بەڵگەفیلمی «لەچکەیەک بۆ مێژوو»دا (بە ئیسپانی: Pañelos Para la historia) ئازار و بەرخۆدانی ھاوبەشی دایکانی کورد و ئەرژەنتینی ڕەنگی دایەوە.[١٠] [١١]

نۆرا کۆرتینیاس ھەروەھا یەکێک لە بانگھێشتکارانی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەریەکی سیاسی بۆ کوردستان" بوو کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد.[١٠] [١١] ئەو وێڕای میرتا ئاکوونیا دێ باراوایێ لە شوباتی ٢٠٢٢ ھێرەشەکانی تورکیایان بۆ سەر خاکی کوردستان بەتایبەت بوردۆمانەکانی ڕۆژاوای کوردستان، شنگال و مەخمووری ئیدانە کرد و گوتیان ھەوڵ دەدەن تا دەنگەکانی دژ بە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی کوردەکان بەدەستی تورکیا بەرز ببێتەوە[١٤] و ھەروەھا سەبارەت بە ژنانی کورد گوتبوون:

«ئێمە باوەش بۆ ژنانی ئازای کوردستان دەکەینەوە. بەسە بۆ کردەوەکانی فاشیزم![٧][٨][٩]»

بەدوای مردنی نۆرا کۆرتینیاس، کۆردیناسیۆنی کۆما ژنێن کوردستان (کەژەکە) بە بڵاوکردنی پەیامێک وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و دایکانی گۆڕەپانی مایۆ و خەڵکی ئەرژەنتین، لە چارالامپیدس وەکوو «شۆڕشگێڕ، پێشەنگ و بەرخۆدێری ژنان» و «دۆستی گەورەی گەلی کورد» ناو برد و ڕایگەیاند: "دایە نۆرا دایکی ھەزاران شۆڕشگێڕ لە چیاکانی کوردستان و زیندانەکانە و لە دڵماندا بۆ ھەمیشە دەمێنێتەوە".[٧] [٨] [٩]

خەڵات و ڕێزلێنان[دەستکاری]

  • ٢٠٠٠، دکتۆرای فەخری، زانکۆی ئازادی بروکسێل، بەلجیکا.[١٥]
  • ٢٠٠٤، دکتۆرای فەخری، زانکۆی نیشتمانیی سالتا.[١٦]
  • ٢٠١٢، دکتۆرای فەخری، زانکۆی بوێنس ئایریس.[١٧]
  • ٢٠١٩، دکتۆر ئۆنۆریس کاوسا، زانکۆی نیشتمانی ئینترێ ڕیۆس.[١٨]
  • ٢٠١٩، خەڵاتی مافی مرۆڤ، ھاوبەش لەگەڵ ڤیکتوار ئینگابیرێ ئوموھۆزا.[١٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Nora Cortiñas". agendadelasmujeres.com.ar (بە ئیسپانی). Retrieved 30 August 2021.
  2. ^ "Facultad de Ciencias Económicas". www.uba.ar. Universidad de Buenos Aires. Retrieved 30 August 2021. ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا Erbetta, Emilia (23 March 2018). "Norita Cortiñas haciendo cosas en lugares". Cosecha Roja (بە ئیسپانی). Retrieved 30 August 2021.
  4. ^ Meyer, Adriana (25 March 2008). "Un legajo en el Indec". www.pagina12.com.ar (بە ئیسپانی). Retrieved 30 August 2021.
  5. ^ "En la marcha Ni Una Menos, Nora Cortiñas se sumó al pedido por el aborto legal: "Ya no somos invisibles"". Todo Noticias (بە ئیسپانی). 4 June 2018. Retrieved 30 August 2021.
  6. ^ Bertoia, Luciana (2024-05-30). "Murió Nora Cortiñas, la madre de todas las batallas | Falleció a los 94 años". PAGINA12 (بە ئیسپانی). Retrieved 2024-05-30.
  7. ^ ئ ا ب ئاژانسی ھەواڵی فرات: کەژەکە: دایە نۆرا دایکی ھەزاران شۆڕشگێڕی کوردستانە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤.
  8. ^ ئ ا ب ئاژانسی ھەواڵی فرات: کەژەکە: ئەڎا نۆرا ئەڎاو ھەزاران شۆڕشگێڵناو کوردستانینە (بە ھەورامی)، نووسراو لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤.
  9. ^ ئ ا ب ئاژانسی ھەواڵی فرات: کەژەکە: دایە نۆرا دایکی ھەزاران شۆڕشگێڕی کوردستانە (بە کرمانجی)، نووسراو لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤.
  10. ^ ئ ا ب ئاژانسی ھەواڵی فرات: ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دایکانی گۆڕەپانی مایۆ کۆچی دوایی کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤.
  11. ^ ئ ا ب ئاژانسی ھەواڵی فرات: ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دایکانی گۆڕەپانی مایۆ کۆچی دوایی کرد (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤.
  12. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دایکانی گۆڕەپانی مایۆ کۆچی دوایی کرد (بە کرمانجی)، نووسراو لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤.
  13. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دایکانی گۆڕەپانی مایۆ کۆچی دوایی کرد (بە زازاکی)، نووسراو لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤.
  14. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: دایکانی گۆڕەپانی مایۆ ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستان دەکەن (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤.
  15. ^ "Nora Cortiñas dará una charla en la Escuela Estrada". CañuelasYa! (بە ئیسپانی). 8 November 2017. Retrieved 30 August 2021. ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "Nora Cortinas: Doctora Honoris Causa de la Universidad Nacional de Salta -- educ.ar" (بە ئیسپانی). 23 February 2018. Archived from the original on 2018-02-23. Retrieved 30 August 2021. ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ La UBA distinguió a Nora Cortiñas con el Doctorado Honoris Causa, 11/12/2012
  18. ^ "Entregarán el Doctora Honoris Causa a Nora Cortiñas en facultad de Paraná - Haciendo Comunidad - Elonce.com". Elonce.com (بە ئیسپانی). Retrieved 30 August 2021.
  19. ^ "Los Premios Derechos Humanos 2019 reconocen a las madres de la Plaza de Mayo y a una economista ruandesa, entre otros". infoLibre.es (بە ئیسپانی). 4 December 2019. Retrieved 30 August 2021.