ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق
| ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق | |
|---|---|
| شوێن | دیمەشق، |
| ڕێکەوت | ١ی نیسانی ٢٠٢٤ ١٧:٠٠ (یوو تی سی+٣) |
| ئامانج | کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق |
| جۆری ھێرش | بۆردومانی فڕۆکەیی (بێ فڕۆکەوان) و ھێرشی مووشەکی |
| مردن(ەکان) | کوژرانی ١٦ کەس
|
| ھەنگاونەری تۆمەتبار | |
لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤، ھێرشێکی ئاسمانی لەلایەن ئیسرائیلەوە، بینای کونسوڵخانەی ئێرانی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لە سووریا ڕووخاند،[١][٢] ١٦ کەس کوژران، لەنێویاندا فەرماندەیەکی باڵای سوپای قودس لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، فەرماندە محەممەد ڕەزا زاھیدی، و حەوت ئەفسەری دیکەی سوپای پاسداران. ھەروەھا لە ئەنجامی ھێرشەکەدا دوو ھاووڵاتی مەدەنی کوژران.[٣]
ھێرشە ئاسمانییەکە لە ماوەی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس و ململانێی ئیسرائیل و حزبوڵڵادا ڕوویدا. ئێران بەرپەچی ھێرشەکەی دایەوە بە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئیسرائیل لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤.
پشت ڕووداوەکان
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٣وە ئێران کاردانەوەی ھەبووە لە شەڕی ناوخۆیی سووریا و ھێزەکانی سووریای پاراستووە، بەو پێیەی سووریا ھاوپەیمانێکی لەمێژینەیە لەگەڵ ئێران. سەرەڕای ئەوەش، بەشداری کردووە لە مەشق و ڕاھێنان و دابینکردنی بوودجە بۆ ھێزە سەربازییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەگەڵ میلیشیا دەرەکییەکانی عێراق و ئەفغانستان، نەک تەنھا لە سووریا بەڵکو لە لوبنانی دراوسێش.[٤] لە سەرەتای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە لە ساڵی ٢٠١١، ئیسرائیل سەدان ھێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە و سەرچاوەکانی حیزبووڵای لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی کردووەتە ئامانج.[٥]
لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئیسرائیل ھێرشەکانی بۆ سەر سووریا چڕتر کردەوە.[٦] لە ١٢ تا ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئیسرائیل لانیکەم سێ ھێرشی بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی سووریا ئەنجامداوە، بەتایبەتی بۆ سەر دیمەشق و حەلەب.[٧][٨][٩]
ھێرش
[دەستکاری]لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤، بینای کونسوڵخانەی ئێران کە لە تەنیشت باڵوێزخانەی ئێرانە لە دیمەشق، بەھۆی ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلەوە وێران کرا. حوسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران ڕای گەیاند کە بینای کونسوڵخانەکە «بە شەش مووشەکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-٣٥ی ئیسرائیل کراوەتە ئامانج».[١٠]
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە، سەرچاوەیەکی بێناو لە سوپای پاسداران ڕای گەیاندووە کە ھێرشەکە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ھەواڵگری ئێران و چەکدارانی فەلەستینی کردووەتە ئامانج، لەنێویاندا سەرکردەکانی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین، کە باسیان لە شەڕی غەززە کردوە.[١١]
ھەروەھا بینای باڵیۆزخانەی کەنەدا لە دیوەکەی تری بینای کونسوڵگەرییەکە لە ھێرشەکەدا زیانی بەرکەوتووە. باڵیۆزخانەکە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بەھۆی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە داخراوە بەڵام تا ئێستاش حکوومەتی کەنەدا خاوەندارییەتی دەکات.[١٢]
زیانەکان
[دەستکاری]
بە گشتی شازدە کەس کوژران کە حەوت سەربازی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و پێنج میلیشیای سەر بە ئێران و چەکدارێکی حیزبوڵڵا و یەک ڕاوێژکاری ئێرانی و دوو کەسی سڤیل بوون.[٣]
وەڵامدانەوە
[دەستکاری]لە ٥ی نیسان، ئێران بە ئەمریکای ڕاگەیاند کە خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل ئامادە دەکات.[١٣] لە ١٣ی نیساندا ھێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕێگەی ھێلیکۆپتەرەوە دەستی گرت بەسەر کەشتی پورتوگالی 'MSC Aries' لە گەرووی ھورمز. کەشتی MSC Aries بەشێکی خاوەندارییەتی بازرگانێکی ئیسرائیلییە و لەلایەن کۆمپانیای Zodiac Maritime بەڕێوەدەبرێت.[١٤] دواتر لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤، سوپای ئێران سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی بەرەو خاکی ئیسرائیل ڕەوانەکرد.[١٥]
چەند وڵاتێک باڵیۆزخانەکانیان لە تاران چۆڵکرد و گەشتی ھێڵە ئاسمانییەکانیان بڕی.[١٦]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Bowen، Jeremy؛ Gritten، David (١ی نیسانی ٢٠٢٤). «Israel accused of deadly strike on Iranian consulate in Syria». BBC News. لە ڕەسەنەکە لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Iran vows response after strike it blames on Israel demolishes consulate in Syria». ABC News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- 1 2 «Death toll update | 14 people killed in Israel attack on building of the Iranian embassy in Damascus». Syrian Observatory for Human Rights. ٢ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «cas» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ «Exclusive: Iran's Guards pull officers from Syria after Israeli strikes». Reuters. ١ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Israel says it launched 200 strikes in Syria since 2017». Al Jazeera. ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Israel shifts to deadlier strikes on Iran-linked targets in Syria». Reuters. ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Syria says Israeli missiles hit Damascus, Aleppo airports». Reuters. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Israeli attack on Syrian Aleppo airport puts it out of service». Reuters. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Israeli airstrike in Syria kills senior Iranian Revolutionary Guards member». Reuters. ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Alam، Hande Atay؛ Pourahmadi، Adam؛ John، Tara؛ Kent، Lauren (١ی نیسانی ٢٠٢٤). «Iran accuses Israel of killing Iranian military commander and others in airstrike on consulate in Syria». CNN. لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Taub، Amanda (٢ی نیسانی ٢٠٢٤). «Israel bombed an Iranian Embassy complex. Is that allowed?». The New York Times. Partially reported by Farnaz Fassihi. ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Dyer، Evan (٩ی نیسانی ٢٠٢٤). «Canadian embassy in Syria damaged in Israeli strike on Iranian embassy next door». CBC News. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Iran Tells US to Step Aside as It Readies Response to Israel». Bloomberg.com (بە ئینگلیزی). ٥ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Iranian forces take over Israel-linked Portuguese ship MCS ARIES». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ https://www.reuters.com/world/middle-east/iran-launches-drone-attack-israel-expected-unfold-over-hours-2024-04-13/
- ↑ «Israel Vows Defense If Iran Responds To Attack On Consulate». www.rferl.org. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی ئیسرائیل
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- دەروازەی فڕین
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
