بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی

بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوایین لێدوان: ١٠ سەعات لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی Variety

ئەم لاپەڕەیە بۆ داخوازی بەرامبەری کوردیی وشە بیانییەکان دروست کراوە. ئەگەر نازانن وشەیەک لە زمانەکانی تردا (وەکوو ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و …) بە کوردی چیی پێدەڵێن، دەتوانن لێرەدا باسی بکەن ھەتا بەکارھێنەرانی تر وەڵامتان بدەنەوە. ھۆشیار بن! ئێرە شوێنی داتاشینی وشە نییە و وەڵامەکان دەبێ لە زمانی کوردیدا ھەبێ و بەکار گیرابێ.


لەبریی قانوون بڵێ یاسا


Wikipedia:Service awards/ ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری

[دەستکاری]

سڵاو دەمانەوێت پەڕەی (Service Awards) بھێنینە ویکیپیدیای کوردی، پەڕەکە خەڵات و ستایشکردنە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی بەپێی ئەوەی چەندێکە خۆیان تۆمارکردووە و ژمارەی دەستکارییەکانیان چەندە و چەن خزمەتی ویکیپیدیان کردووە، خەڵاتەکە وەک (ویکی دیاری) وایە، بەڵام خۆت دەیبەخشیتە خۆت، ئەگەر بچن سەیری پەڕەکە بکەن، ھەر بەشێک ناونیشانی تایبەت بەخۆی ھەیە بەپێی تەمەنی ھەژمار و ژمارەی دەستکاری.

ھۆکاری کردنەوەی ئەم باسە لێرە ئەوەیە، ناویشانەکان پێویستیان بە وەرگێران ھەیە، بۆ ئەمەش پێویستمان بەو کەسانەیە شارەزان لە زمانەوانی و زمانی کوردی، وە تێبینی: ناونیشانەکانی ئەوێ وەک ناونیشانی سەربازی وایە، ئێمە نامانەوێت ناونیشانی سەربازی بھێینە ویکی سۆرانی، پێویستە ناونیشانەکان پڕ بە پێستی زانستنامەکە بن و گوونجاو بن، نموونەی گوونجاو: (Experienced editor - بەکارھێنەری شارەزا)

بەستەری پڕۆژە: ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری

زۆر سپاس بۆ ھاوکاری کردن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو من ئەو وشانەم بۆیان داناوە واتە پێشنیاریان دەکەم هیوادارم بەکارهێنەرانی تریش ڕای خۆیان دەرببڕن ئەگەر ڕازین یان نا

  • Registered Editor بەکارهێنەری تازەتۆمارکراو یان هەر تەنیا (تۆمارکراو)
  • Novice Editor بەکارهێنەر سەرەتایی
  • Apprentice Editor بەکارهێنەری شاگرد یان (هاوکار)
  • Journeyman editor بەکارهێنەری مەشق کردوو
  • Yeoman edior بەکارهێنەری یاریدەدەر
  • experienced editor بەکارهێنەری شارەزا
  • veteran editor بەکارهێنەری بەئەزموون
  • veteran editor İİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە دوو
  • veteran editor İİİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە سێ
  • veteran editor İV بەکارهێنەری بەئەزموون پلە چوار
  • senior editor بەکارهێنەری باڵا
  • senior editor İİ بەکارهێنەری باڵا پلە دوو
  • senior editor İİİ بەکارهێنەری باڵا پلە سێ
  • master editor بەکارهێنەری پسپۆڕ
  • master editor İİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە دوو
  • master editor İİİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە سێ
  • master editor İV بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە چوار
  • grandmaster editor بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە
  • grandmaster editor first class بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە پۆلی یەکەم
  • vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگ
  • senior vanguard Editor بەکارهێنەری پێشەنگی باڵا
  • Ultimate vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگی پلەبەرز یان (پایەبەرز)

هەرچەندە هەندێکیان وەرگێرانی پیتیە وەک grandmaster first class بەڵام پێموانیە خراپ بن هیوادارم ڕای خۆتان دەربڕن وە ڕەخنەو پێشنیارەکانتان دەربڕن.سوپاس.Diyary27 (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27 زۆر زۆر سپاستان دەکەم بۆ گرنگیدان بە بابەتەکە، یارمەتیدەر دەبێت زۆر. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
چاو لەوێ چۆن ڕێزی بەشداربووان و بەشدارییەکان دەگرن و لێرەش چ سەرلێشێواوییەک ڕوویدا... ◂  ئێپین  ♬ ‏٠٠:٢٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine چی بووە مەبەستت چیە یان چ پەیوەندی بەبابەتەکەوە هەیە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27: کێشەیەکی بچووک لە ناوەخۆی ویکیپیدیا دا ڕوویداوە، پێم وایە مەبەستی ئەوە بێت، تکایە بەھەڵە تێمەگەن  زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
پڕۆژەکە کەمێکی ئامادەکراوە (ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری) چاوەڕێی بەشداربووانی ترم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٧، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad کێشە نیە بەهەڵە تێناگەین، ئەی لەبارەی پڕۆژەکە هیچ بەرامبەرێکتان بۆ خەڵاتەکان داناوە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

تا ئێستا ھیچ دەنگێک نییە، نە لەڕووی دژاییەتی، نە پشتگیری، نە بەشداری، گەر وابێت، پرۆژەکە جێبەجێ دەکەین و بەپێی زانیارییە پێویستییەکانمان وشەکان وەردەگێرێنە سەر زمانی کوردی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٥٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەتا ئەبێ بزانین ئێدیتۆر بە کوردی ئەبێ بە چی. ئێدیتۆر خۆ بەکارھێنەر نییە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:١١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aza: سپاس بەڵام لێرە مانای حەرفی ناکەین و دەمانەوێت شتێک وەک سوپاسگوزاری بگەیەنین بە کۆمەڵگاکە بۆ نموونە بڕوانە خشتەکانی پڕۆژەکە لێرە گەر سەیر بکەی لە ھەمووی نوووسیمانە بەکارھێنەر کە مەبەستمان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیایە بەپێی ئەزموون و دەستکاریان چ ناونیشانێک وەردەگرن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان

  1. 1 2 3 Before December 2019 these Alternative Awards used "Lord" instead of "Grand", and uses of the original terms may still be seen in the wild. See Wikipedia talk:Service awards/Archive 7#Inclusivity? (or, Gender-Neutral Service Award Titles).

چاکسازی بەرامبەر پۆلەکان

[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان ئەم پۆلانە دەھێنمە ئێرە کە لەسەرەتای ھاتنم بۆ ئێرە دروستم کردوون و گوومانی ھەڵەیان لێدەکەم ھیوادارم یارمەتیم بدەن لە ڕاستکردنەوەیان و بمبورن کە ئەم داواکارییەم کەمێک دوروودرێژ دەبێت بەڵام نەم ویست بیکەم بە بەش-بەش بەم شێوەیە ئێرەی تێکدەدا و لەیەک داوادا ھەوڵی جێکردنەوەی ھەمووی دەدەم 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس

[دەستکاری]

ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس یان ڕۆمانسی؟

@Calak: ئەنیمەیشنی ڕۆمانتیک، پێم باشە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
 کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase  کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٢، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:کاردانەوە پزیشکییەکان بۆ کۆڤید-١٩

[دەستکاری]

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:ئاسەتەیت ئێستەرەکان

[دەستکاری]

لێدوان

[دەستکاری]

بێ کێشەیە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:دەرمانە پزیشکییەکانی ئاژەڵان

[دەستکاری]

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان

لێدوان

[دەستکاری]

دژەئەندرۆجینی ستیرۆیدی نەک ستیرۆیدی دژە ئەندرۆجینی وابزانم.سوپاسDiyary27 (لێدوان) ‏٠٦:١٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان ئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات یان ئاگرەکان بەپێی وڵات؟

لێدوان

[دەستکاری]

ئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات جوانترە ،وابزانمDiyary27 (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27 منیش پێم باشە، بەڵام سوتمانیشمان ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن)

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن)

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩

[دەستکاری]

نوێیە بەڵام ھەر ویستم دڵنیایی لێ بکەمەوە. بەستەر: پۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر

[دەستکاری]

بەستەر:پۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن

[دەستکاری]

بەستەر:پۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن

لێدوانی گشتی

[دەستکاری]

سپاس (ڕێکخرایەوە) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی

[دەستکاری]
بەستەر:پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی
پەیوەندیدار: پۆل:باشترین ئەنییمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئانی

لێدوان

[دەستکاری]


پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

لێدوان

[دەستکاری]

:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک

[دەستکاری]

بەستەر:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری

[دەستکاری]

پۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری پەیوەندیدار: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی

[دەستکاری]

بەستەر:پۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن

[دەستکاری]

بەستەر:پۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون

[دەستکاری]

بەستەر:پۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون

لێدوان

[دەستکاری]


پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠

[دەستکاری]

بەستەر پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠

لێدوان

[دەستکاری]

کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٥٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ

لێدوان

[دەستکاری]

پۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری

[دەستکاری]

بەستەر: پۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری

لێدوان

[دەستکاری]

Bumblebee

[دەستکاری]

ناومان بۆ ئەم حەشەرەیە ھەیە؟ حوسێن (لێدوان) ١٠:٠٠، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن ھەنگەگیزە، وەک ھەنگەبۆڵە. Aza (لێدوان) ١٦:٢٣، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza خۆت داتڕشتووە یان خۆی ھەیە؟ دیم کاک پیرەھەڵۆ لە وتووێژ:مێشھەنگوین دا نووسیویەتی کە ھەنگەبۆڵە بە مانای bumblebee دێ، ئەمە ڕاستە؟ ئەگەر نا، ھەنگەبۆڵە چییە؟ حوسێن (لێدوان) ١٤:٤٢، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن خۆم دامڕشتووە. چون مەردۆخ بۆ ھەنگەبۆڵە «سرمان»ی عەرەبی دانابوو و «سرمان»یش ھەمان شەنگەسوورە یا سیرەمۆزەی خۆمانە، زاتم نەبوو بڵێم ھەنگەبۆڵە bumblebee -ە. بەڵام، پرسیارت بۆ دەکەم. Aza (لێدوان) ١٦:٣١، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن ئەو وێنەیەی وتاری bumblebee -م نیشانی دوو کەس دا وتیان ئەوە ھەنگەبۆڵەیە بەڵام ڕەنگی زۆر زەردە. وتیشیان ھەنگەبۆڵە تووکن و کوڵکنە و، بە دەوری گا و مانگا دەخولێتەوە و، ھەنگوێن ناکات و، لە ھەنگ و زەردەواڵە گەورەترە و لەوانەیە بیشیان خوات و، خرپن و قەڵەوە و، ڕەنگیشی زۆرتر قاوەیی بەرەو ڕەشە. Aza (لێدوان) ١٦:١٢، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza کەوایە ھەنگەبۆڵە دەبێ bumblebee بێ. دەستت خۆش بێ، زەحمەتت کێشا. حوسێن (لێدوان) ١٤:٣٧، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن بۆ دڵنیاییی زیاتر، وێنەکانی bumblebee لە ویکیپیدیا و گووگڵم دا بە نیشانی دوو کەسی تر کە یەکیان خۆی ھەنگەوانە. ھەردووکیان تا چاویان پێ کەوت وتیان ئەوە ھەنگەبۆڵەیە. Aza (لێدوان) ١٦:٤١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Flushed Away

[دەستکاری]

ناوێک بۆ وتاری فڵەشد ئەوەی، چی بێت باشە؟ Tessla (وتووێژ) ١٧:١٨، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla لێشاوبردە، وەک بابردە یا بابردەڵە. Aza (لێدوان) ٠٧:٢٥، ٢١ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە


Cryptosystem

[دەستکاری]

سڵاو هاوڕێیان، ئەمە بە کوردی دەبێتە چی؟ Şûşe وتووێژ ١٨:٠٥، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Amine yousefi ھەر کریپتۆسیستم. Aza (لێدوان) ٠٧:٠٢، ٢١ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Junglefowl

[دەستکاری]

مرەجەنگەڵی چۆنە؟ وەکوو مرەباخی (= woodcock) دروست بووە. حوسێن (لێدوان) ١٩:٢١، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن باشە. Aza (لێدوان) ١٠:٤٣، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Progenitor

[دەستکاری]

لە ئەستێرەناسی دا ئەو ئەستێرەیەی کە دەبێ بە سووپەرنۆڤا و دەتەقێ progenitorی پێ دەڵێن، چی بۆ ئەمە باشە؟ حوسێن (لێدوان) ١٩:٣٢، ٦ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن بنەتۆم. Aza (لێدوان) ١٠:١٧، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Projectile

[دەستکاری]

ئەمە بکەین بە چی؟ projectile یانی ئەوەی کە دەھاوێژرێ. دەکرێ ھەر شتێ بێ. مەنجەنیق بەرد دەھاوێژێ، بۆیە بەرد projectileە. تیرھاوێژ تیر دەھاوێژێ، بۆیە تیر projectileە. کوردستانیکا پلاری بۆ داناوە، بەڵام لە ھەنبانەبۆرینە دا پلار بە مانای داردەستێ کە بۆ ھاویشتن دەبێ ھاتووە. حوسێن (لێدوان) ١١:١٤، ١٢ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن ڕاھاویشتە. Aza (لێدوان) ٢٠:٣٦، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاھاوێژە. چالاک وتووێژ ١٠:١٢، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن هاوێژراو. مامۆستا (لێدوان) ١٠:١٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمە وا وتت ناو نییە ئاوەڵناوە. چالاک وتووێژ ٠٥:٠١، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Visible

[دەستکاری]

بۆ ئەمە ھەر بینراو بە کار ھاتووە. ئەمە چاک نییە، چونکە بینراو یانی دیتوو یان شتێک کە بینراوە، بەڵام visible بە مانای شتێک کە دەکرێ ببینرێ دێ. دیتەنی دەبێ؟ حوسێن (لێدوان) ٢٠:٢٤، ١٨ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن دەبێ. Aza (لێدوان) ٢٠:٣٦، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن: نابێتە دیار؟ چالاک وتووێژ ١٠:٠٢، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak ئەویش دەبێ، بەڵام دیار لە بنەڕەت دا شێوەی ناوی دین یان دیتن نییە؟ دی (ڕەگی ڕابووردووی دین) + ـار (وەک کوشتار و وتار)؟ حوسێن (لێدوان) ١٢:٥٠، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن: لەمە دڵنیا نیم. چالاک وتووێژ ٠٥:٠٠، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Tropical

[دەستکاری]

چی بۆ ئەمە دابنێین؟ بۆ نموونە، tropical climate دەبێ بە چی؟ حوسێن (لێدوان) ١١:٤٠، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن تاوسووڕگە بۆ tropics و تاوسووڕگەیی بۆ tropical. Aza (لێدوان) ٠٨:٤٤، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن کەشوهەوای ھێڵی کەمەرەیی. مامۆستا (لێدوان) ١٠:١١، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

is native to

[دەستکاری]

ئەمە چۆن وەربگێڕم؟ بۆ نموونە، Sorrel is native to Eurasia دەبێ بە چی؟ حوسێن (لێدوان) ١٥:٥٠، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

خۆجێی ... ە: Sorrel خۆجێی ئەوراسیایە. چالاک وتووێژ ١١:١٩، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak کردم بە ترشۆکە بوومیی ئەوراسیایە. بوومی لە فەرھەنگەکەی تۆفیق وەھبی دا بە مانای native ھاتووە، بنۆڕە. حوسێن (لێدوان) ١٢:٤٧، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن: بەداخەوە لەم فەرهەنگانەدا (بەتایبەت مەردووخ و وەهبی) جاروبار کاریگەریی فارسی دەبینرێت. بوومی بەم مانایە وا وتت بە کوردی نازانم؛ له هەنبانه و خاڵیشدا نییە. چالاک وتووێژ ٠٨:١٦، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن خۆوڵاتی -ش دەبێ. ھێمن دەڵێ «وەکوو پەروانە دەوری لێ دەدەن لاوانی خۆوڵاتی». Aza (لێدوان) ٠٧:٣٣، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن بۆچی خۆڕسک بەکارناهێنی؟ دەتوانی بڵێی ترشۆکە خۆڕسکە لە ئەوراسیا. مامۆستا (لێدوان) ١٠:٠٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@مامۆستا خۆڕسک یانی خواکرد یان شتێک کە مرۆو دروستی نەکردبێ و خۆی ڕسکابێ. بە شێوەیەکی دیکە باسی بکەم، خۆڕسک یانی سروشتی. حوسێن (لێدوان) ١١:٤٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستە خۆڕسک بە واتای 'سروشتی دێت، بەڵام شتێک کە بە سروشتی لە شوێنێک بڕوێت ئەوە native/خۆڕسکیشە ـیشە بەو شوێنە، و لە هەر شوێنی دیکە دەستکردە لە زۆر حاڵەتدا، و بەم شێوەیە خۆڕسک زۆرجار واتای وشەی ڕەسەن دەگەیەنێت، کە ڕاستەوخۆ واتای ئەو شوێنە دەدات کە بۆ یەکەمجار تێیدا بە سروشتی بڵاوبووە (بە بێ گرنگیدان بە سنووری وڵاتان کە مرۆڤ بۆ مرۆڤ درووستی کردوون ئەگەر ناوی وڵات بەکارنەهاتبێت، و ئەگەر ناوی وڵات بەکارهاتبوو ئەوا ئەو وڵاتە ڕەسەنە کە سەرەتا لێیەوە تەشەنەی کرد). هەرچەندە دواتر بە شوێنی دیکەشدا بڵاوبووبێت بە سروشتی، تەنها یەکەم شوێن بە native/ڕەسەن دادەنرێت. وشەی native واتای دیاریکراوی هەیە لە ئینگلیزیدا کە دەکرێت هیچ وشەیەک ڕاستەوخۆ لە کوردیدا ئەو واتایەی نەبێت، بە پێی بەستێن (context) دەکرێت خۆڕسک، ڕەسەن، و/یان خۆجێ ڕاست بێت.
- ئەم درەختە خۆجێیە لە ژاپۆن و گابۆن. (واتا لەم دوو شوێنە هەیە، بەڵام خۆجێ واتای سرووشتی/ڕەسەن دەدات؟)
- ئەم درەختە ڕەسەنە بە ژاپۆن و گابۆن. (ئەم ڕستەیە ناکرێت ڕاست بێت چونکە ئەم دوو وڵاتە زۆر لێک دوورن و ئەگەری زۆر کەمە هەیە ڕووەکێک ڕەسەن بێت بەم دوو وڵاتە، و ‌هیچ وڵاتی دی نا (وشەی ڕەسەن ئەم واتایە زیاد دەکات چونکە هەر شوێنی دیکە باس نەکرابێت واتا ڕەسەن نییە)، بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ. خۆ ئەگەر هندستان و پاکستان بڵێت ئەکرێت چونکە هاوسنوورن.)
- ئەم درەختە خۆڕسکە لە ژاپۆن و گابۆن. (کێشەی نییە ڕستەکە و واتا بە سرووشتی لەم دوو وڵاتە هەیە، بەڵام ئەشکرێت بە سرووشتی لە چەندین شوێنی دیکەش هەبێت).
وشەی بووم ئێستا بە تەنها بەکارنایەت لە زۆر شوێن، زیاتر لە وشەی بومەلەرزە و بەروبووم ماوەتەوە (fossil word)، و پێم وانییە درووست بێت.
بە گشتی دەکەوێتە سەر بەستێن لەو ڕستەی دەتەوێت ڕەسەن درووستترە یان خۆڕسک. DreamHourFlight (لێدوان) ١٧:١٨، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Herbaceous plant

[دەستکاری]

مەبەست لە ڕوەکێکە کە لاسکی چێوی (woody plant)ی نییە. herbaceous ھاواڵناوی herbە و لە ویکیپیدیا دا گیای دەرمانیی بۆ دانراوە کە پێم باش نییە. چی بۆ herbaceous و herb دابنێین؟ ئەگەر بەرامبەرێکی چاکمان بۆ herb نییە، ڕوەکی ناچێوی بۆ herbaceous plant دەبێ؟ حوسێن (لێدوان) ١٠:٥٣، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن ئەگەر Herbivore گیاخۆر بێ herb دەبێتە گیا. Aza (لێدوان) ٠٧:٢٢، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن ڕەنگە پووشینە -ش ببێ. Aza (لێدوان) ٠٧:٤٧، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza گیای داماو بۆ grass، بۆ herb، بۆ plantیش بە کار دێ! لە ویکیپیدیای فارسی دا علف بە کار ھاتووە کە لە کوردی دا بووە بە ئاڵف. حوسێن (لێدوان) ١٦:٠١، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن ھەنبانە دەڵێ گژوگیا واتە «نباتات علفی» یا ھەمان « Herbaceous plants». ئەمە بە ئەڵمانییەکەش دەخوا، Krautige Pflanze یانی ڕوەکی گژ و گڤ، وەکوو کەلەرم. grassیش چیمەن نییە؟ Aza (لێدوان) ٠٧:٤٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza لە ویکیپیدیا دا گژوگیا بۆ herb بە کار چووە (وەک پۆل:گژوگیاکان) و بۆ floraیش بە کار چووە (وەک پۆل:گژوگیاکانی یۆنان)، چی لە ئەمانە بکەین؟
من بزانم چیمەن یانی meadow یان lawn و چیم یانی grass و ھەردووک تورکین، بنۆڕە. لە فەرھەنگەکەی تۆفیق وەھبیش دا گیا بۆ grass ھاتووە، و خۆمانیش گیاجاڕمان بۆ grassland داناوە.
بە ڕای تۆ گیا بۆ چی بە کار بچێ؟ بۆ plant؟ ئەم وشانە ھەن دەبێ بەرانبەریان بۆ دابنێین:
plant (ڕوەک یان گیا؟)، flora (گیاکان؟) grass (چیم؟)، herb. حوسێن (لێدوان) ١١:٣٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن ڕوەک = plant، فلۆرا = flora، چیمەن = grass، مێرگ = meadow ، مێرگۆڵە یا چیمەنکاری = lawn، گژوگیا = herbs. Aza (لێدوان) ٠٥:٥٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza ئەی گیا؟ وشەیەکی باوی وەک گیا ناکرێ بۆ ھیچ بە کار نەبرێ. حوسێن (لێدوان) ١٢:١٨، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن ھەرچی کە لە زەوی ئەڕوێ ڕوەکە. ئێستا ئەم ڕوەکە یا ساقەتەی ڕەقە یا نەرمە. ئەوەی کە ساقەتەکەی ڕەقە پێی دەڵێن دار، ئەوەی کە ساقەتەکەی نەرمە پێی دەڵێن گیا. کەوایە گیا لە ئەسڵا ھەمان herb -ە. grass جۆرێکی تایبەت لە herb یا گیایە کە باریک و کێشھاتووە. ھەموو grassەکان herbن، بەڵام ھەموو herbەکان grass نین. تەماتە و گوڵەبەڕۆژە herbن بەڵام grass نین. ئاشکرایە داریش نین، بەڵام گیان. بە کورتی، من وا ئەزانم ھەچ ڕوەکێ کە دار نەبێ، گیایە. Aza (لێدوان) ١٤:٠٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza من پێم وایە کە ڕوەک بۆ plant ڕاستە و نابێ دەستی لێ بدەین. ھەنار و ڕەشەدار دار (tree) و ڕوەک (plant)ن، بەڵام کەس گیا بەم دوانە ناڵێ. گیا زیاتر بە ڕوەکی بەژنکورت دەوترێ، ئەمانیش عادەتەن ناچێوی (non-woody)ن. ئەگەر گیا بۆ herb دابنێین، herbaceous plant بە ئاسانی دەبێ بە ڕوەکی گیایی. حوسێن (لێدوان) ١٤:٣٩، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن بە ڕای من ڕوەکی گیایی جوان نییە و بۆ کوردی ناخونجێ. گژوگیا باشترە. Aza (لێدوان) ١٤:٤٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza بۆچی خۆت لەگەڵ گیا بۆ herb نەبووی؟ یان مەبەستت ئەوەیە گیایی بۆ herbal دەبێ (وەک herbal tea = چای گیایی)، بەڵام بۆ herbaceous نابێ؟ حوسێن (لێدوان) ١٥:١٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن ڕوەکی گیایی حەشوە. ڕوەکی گیایی یا ڕوەکی گیائاسا یانی ئەوەی لە زەوی ئەڕوێت و وەکوو گیا وایە. دەی ئەمە ھەر گیایە، ئیتر ئەو دوورودرێژییەی ناوێ. من جیاوازییەک نابینم لە نێوان herb و herbaceous plant. Aza (لێدوان) ١٥:٤١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن لەبەر ئەوەش کە گیا جگە لە herb بۆ plant و grassیش بە کار دێ، بۆ herbaceous plant من گژوگیام زۆرتر بەدڵە. ھەڵبەت خۆت باشتر دەزانی، ئەمانە بواری تایبەتیی من نین و زۆریان لێ نازانم. Aza (لێدوان) ١٥:٤٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن وتارەکانی herb و herbaceous plant -م خوێندەوە، تا ڕادەیەک زانیم چی بە چییە. من بم ئاوای لێ دەکەم: herb ئەکەمە گژوگیا (چێشتلێنان و پزیشکی) و، herbaceous plant ئەکەمە گژوگیا یا گژوگیا (ڕوەکناسی). گیاش ئەکەمە پەڕەی ڕوونکردنەوە و ئەیبەستمەوە بە ڕوەک و دوو ماناکەی گژوگیاوە، واتە گژوگیا لە چێشتلێنان و دەرماندا و، گژوگیا وەکوو بابەتێکی زانستی ڕوەکناسی. Aza (لێدوان) ١٦:٣٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza ڕوەکی گیایی بێمانا بێ، herbaceous plantیش بێمانا دەبێ! پێم باش نییە گیا پەڕەی ڕوونکردنەوە بێ. وەک باسمان کرد، دارھەنار plantە و کەس گیا بەمە ناڵێ، بۆیە گیا ناکرێ plant بێ. قسەم بۆ herbaceous plant نییە، بەڵام پێم باشە گیا herb بێ. بە تایبەتی کە herbal tea دەبێ بە چای گیایی و herbal medicineیش دەبێ بەپزیشکیی گیایی یان گیادەرمانی. حوسێن (لێدوان) ١٨:١٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن مێژوو و پێشینە و بەکارچوونەکانی herb لە ئینگلیزیدا فەرقی ھەیە لەگەڵ مێژوو و پێشینە و بەکارچوونەکانی گیا لە کوردیدا. بۆیە ڕەنگە بۆ ئەوان herbaceous plant بگونجێ، بەڵام بۆ ئێمە سەرەڕای ئەوە کە herb گیایە، «ڕوەکی گیایی» حەشو و سەیر و نامۆ دێتە گوێ. چای گیایی -ش ھەر تۆزێ سەیرە. چای گژوگیا باشترە. وا نییە کە وشەیەکمان دۆزییەوە وەک ھاوسەنگی وشەیەکی بیانی، ئیتر ئەو وشەیە لە ھەموو حاڵەتەکانا بەکار بێ. Aza (لێدوان) ١٨:٣٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza چای گیایی خۆی ھەیە و داڕێژراوی من نییە. سەیری ئەنجامەکانی گووگڵ بکە. ھەروەھا، گژوگیا herbaceous plant بێ، a herbaceous flowering plant دەبێ بە چی؟ حوسێن (لێدوان) ٢٠:٤٣، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن گژوگیای گوڵدار نابێ؟ Aza (لێدوان) ١٦:٠٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Vine

[دەستکاری]

ئەمە بە کوردی دەبێ بە چی؟ vine ھەر ڕوەکێکە کە بە دار و دیوار دا ھەڵبگەڕێ. بۆ نموونە، لاولاو vineە. حوسێن (لێدوان) ١٤:٤٤، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن ھەڵزن دەبێ. Aza (لێدوان) ٠٧:٣٢، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza لە ھیچ فەرھەنگێک دا نەمدی، خۆت داتڕشتووە؟ ھەڵ + زن (ڕەگی ڕانەبووردووی زنین)؟ حوسێن (لێدوان) ١٥:٥٧، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن لە چاوگی ھەڵزنین لای ئێمە باوە. Aza (لێدوان) ١٦:٠٠، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza وشەیەکی جوانە، لە وتاری ڤانیلای گەڵاتات دا بە کارم برد. حوسێن (لێدوان) ١٥:٥٠، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Dormancy

[دەستکاری]

ئەمە و dormant بە کوردی دەبن بە چی؟ The plant stays dormant all winter چۆن وەربگێڕین؟ حوسێن (لێدوان) ١٩:٢١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن دەخەوڕاچوون؟ Aza (لێدوان) ٠٧:٤٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن دەکرێ وەک ئاژەڵەکان متبوون بەکاربێت وەک لە کتێبەکانی پەروەردە سوڕی متبوون هەیە. مامۆستا (لێدوان) ١٠:٠٠، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Cultivation

[دەستکاری]

چی بۆ ئەمە چاکە؟ حوسێن (لێدوان) ١٥:٤٨، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Sensationalism

[دەستکاری]

سڵاو هاوڕێیان بۆ ئەمە چ باشە؟ Şûşe وتووێژ ٢٢:٥١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Amine yousefi اثارەی عەرەبی یانی ورروژاندن. Aza (لێدوان) ١٦:٣٨، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس کاک @Aza: لەو ڕستەیەی خوارێدا چۆنی بنووسم؟

The show attracted controversy for adopting an allegedly sensationalist approach to literature Şûşe وتووێژ ١٦:٥٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Amine yousefi «نمایشەکە بە ھۆی گرتنەبەری ڕێگایەکی - بڵێین ورووژێنخوازانە - بەرەو  ئەدەب، شەڕەقسەی بۆ خۆی کڕی.»
sensational = ورووژێن، sensationalism = ورووژێنخوازی. Aza (لێدوان) ٠٥:٥٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس کاک @Aza:، دەستتان خۆش بێت Şûşe وتووێژ ٠٦:٤٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Phloem

[دەستکاری]

چی بە ئەمە ببێژین؟ شانەیەکی ڕوەکییە کە ماکەی خۆراکی دەگوازێ. حوسێن (لێدوان) ١٥:٤٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Function

[دەستکاری]

بۆ نموونە، گەدە خۆراک تێک دەشکێنێ، ئەمە functionی گەدەیە. چی بۆ ئەمە گونجاوە؟ کار، فەرمان، ئەرک یان شتێکی دیکە؟ حوسێن (لێدوان) ١٦:١٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن من خۆم ھەندێ جار functionم کردووە بە ئەرک، ھەندێ جاریش بە ئیشوکار. فرمان کارێکە کە ئەوەڵ و ئاخری دیارە و لە کەسێ داوا دەکرێ. «گەلێکم بە تۆ ھەیە فەرمانە، ئەو قاقەزەم بۆ بەرە شاری.» ئەمە بۆ task باشە. ئەرک یانی کاری زۆر، باری سەر شان، زەحمەت، پێویستیی سەر شان، وەزیفە. پێم وایە ئەرک بۆ duty باشە، بەڵام بۆ functionیش دەگونجێ. ئەرکی گەدە تێکشکاندنی خۆراکە. دیومە بە functionalismیش بڵێن ئەرکباوەڕی. Aza (لێدوان) ٠٨:٤٧، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Territorial

[دەستکاری]

گیانلەبەرێک بەرگری لە ناوچەی خۆی بکا و نەھێڵێ گیانلەبەری دیکە (بە تایبەتی ھەمان جۆر) لێی نزیک بێ territorialی پێ دەڵێن. حوسێن (لێدوان) ١٠:٠٢، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن سەرزەویپارێز، سەرزەویخواز. Aza (لێدوان) ١٠:٤٨، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن: مەڵبەندی، مەڵبەندخواز. چالاک وتووێژ ١٥:٥١، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Bay laurel یان Laurus nobilis

[دەستکاری]

ئەم دارە بە کوردی ناوی چییە؟ لە کەڵەفەرھەنگی ڕوەکە ئابوورییەکانی کەمال جەلال غەریب دا شاژاڵە ھاتووە (پ. ٢٧٢). فەرھەنگی زانستگای کوردستان دەڵێ تێروو و تیروێ (بەڵام فەرھەنگەکەی تۆفیق وەھبی ئەمەی بۆ chaste tree داناوە) و کوردستانیکایش دەڵێ تاجگەڵا. بە ھۆی کاریگەریی عەرەبی، من ئەمەم ھەر بە غار بیستووە. حوسێن (لێدوان) ١٢:٥٥، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن ئەم دارە بوومیی کوردستان نییە. ھەر «غار»ی پێ دەڵێن. Aza (لێدوان) ٠٦:٥٧، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza ئەی تێروو دەبێ ناوی چ دارێ بێ؟ حوسێن (لێدوان) ٠٧:٠٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن نازانم. نەمبیستووە. Aza (لێدوان) ١٩:٣١، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Slug

[دەستکاری]

چی بە ئەمە ببێژین؟ حوسێن (لێدوان) ١١:١٨، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن لە فەرھەنگی وێنەداری گیاندارانی کەمال جەلال غەریب شەیتانۆکەی ڕووت و شەیتانۆکەی باخچە ھاتووە بۆ slug. Aza (لێدوان) ١٠:٢٤، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Intensity

[دەستکاری]

چی بۆ ئەمە باشە؟ توندیەتی؟ حوسێن (لێدوان) ٠٨:١٩، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن تین، گوڕ. Aza (لێدوان) ٠٩:٤٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمە زیاتر بۆ گەرما باشە بو نموونه لێرەدا ناگونجێت
The intensity of the music was too much for the neighbors. چالاک وتووێژ ١٥:٤٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەهێزی؟ ◂ ئێپین ١٨:٠٤، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine ئەوە ھەر یانی strength. حوسێن (لێدوان) ٠٩:١٣، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاست دەکەی، بەڵام intensity هاوواتای strengthە. ◂ ئێپین ١٦:٢٩، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Fast-growing

[دەستکاری]

زووڕەس چۆنە؟ حوسێن (لێدوان) ٠٨:٤٧، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕەس- کامە چاوگە؟ چالاک وتووێژ ٠٩:٠٦، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak ڕەسین. Aza (لێدوان) ٠٩:٣١، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر وا بێ زووڕسک باشترە. چالاک وتووێژ ٠٩:٥١، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
من زووڕەسم بە لاوە جوانترە. Aza (لێدوان) ١٠:٢٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak و @Aza زووڕەس خۆی ھەیە، ببینن. حوسێن (لێدوان) ١٠:٤٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
پێشنیارەکەی کاک چالاک ڕەنگە چاکتر بێ، ئەو لە ڕسکان دایڕشتووە کە بە مانای ڕوان دێ. وەکوو خۆڕسک دروست بووە.
خۆڕسک = ئەوەی بە خۆ دەڕسکێ/دەڕوێ
زووڕسک = ئەوەی زوو دەڕسکێ/دەڕوێ حوسێن (لێدوان) ١٠:٤٨، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ وایە زووگەیشتن و زووڕسکان جیاوازن. چالاک وتووێژ ١٥:١٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Burgundy

[دەستکاری]

شەرابی؟ ھەناری؟ حوسێن (لێدوان) ١٧:٥٤، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Variety

[دەستکاری]

لە ڕوەکناسی دا variety لەخوار species (جۆر) و subspecies (ژێرجۆر)ەوەیە، چیی پێ ببێژین؟ حوسێن (لێدوان) ١٧:٢٧، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@حوسێن چەشن. Aza (لێدوان) ١٩:٠٤، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Cedar یان Cedrus

[دەستکاری]

ئەمە بە کوردی ناوی ھەیە؟ عەرەب أرز (بە ڕێنووسی کوردی: ئەرز) بە ئەمە دەڵێ. حوسێن (لێدوان) ١٦:٢٠، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Endemism و Endemic

[دەستکاری]

چی بۆ ئەمانە چاکن؟ بۆ نموونە دەڵێن کە Lemurs are endemic to the island of Madagascar، ئەمە یانی لێموورەکان تەنیا لە دوورگەی ماداگاسکار دا ھەن. ئەمە لە خۆجێ (native)یە جیایە. حوسێن (لێدوان) ٠٩:١١، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Glide

[دەستکاری]

بۆ نموونە، flying squirrel does not fly, it glides، دەبێ بە چی؟ حوسێن (لێدوان) ٠٨:٥٨، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە