بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXXIV. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
وەرزشOlympic sport
دروشم بە کوردیFollow the Sun
دروشمFollow the Sun، Lean an Ghrian، Follow the Sun
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
جێلۆس ئانجلەس
پۆتانی شوێن٣٤°٦′٠″N ١١٨°١٢′٠″W
یاریگایاریگای سۆفی
لە پێشئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤
لە دوایئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٣٢
ژمارەی چاپ34
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٨
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٤ی تەممووزی ٢٠٢٨
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٨
ڕێکخەرLos Angeles Organizing Committee for the 2028 Olympic Games
وێبگەhttps://la28.org
Map

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ (بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی سی و چوارەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی لۆس ئانجلەس ٢٠٢٨ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی جۆراوجۆری وەرزشییە کە بڕیارە لە ٢١ی تەممووز تا ٦ی ئابی ٢٠٢٨ لە لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەبچێت. لۆس ئانجلەس لە سەرەتادا کاندید بوونی خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.[١][٢]بەڵام دوای ئەوەی چەند شارێک خۆیان لە کاندید بوون کشاندەوە و تەنھاشاری لۆس ئانجلەس و پاریس لە ڕکابەری مانەوە، بۆیە لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، پێشنیاری پڕۆسەیەکی پەسەند کرد بۆ ئەوەی ھاوکات ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨ بدرێت بەو دوو شارە کەماونەتەوە، دوای دەنگدان لۆس ئانجلەس وەک شاری خانەخووێی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٨ پەسەندکرا. لۆس ئانجلەس بە فەرمی لە ١١٣ھەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە لیمای پێروو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ مافی میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادەکەی پێبەخشرا، ئەم یارییانە پێنجەمین ئۆڵۆمپیادی ھاوینە، و نۆیەمین ئۆڵۆمپیادە بە گشتی، کە لەلایەن ئەمریکاوە میوانداری دەکرێت. پێشتر لە ساڵانی ١٩٣٢ و ١٩٨٤ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، لۆس ئانجلەس دەبێتە سێیەم شار کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات دوای لەندەن و پاریس.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Los Angeles 2028». International Golf Federation (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «Where is the next Olympics? Where 2024, 2028, 2032 Olympic Games and next Winter Olympics are – and 2036 bids so far». www.scotsman.com (بە ئینگلیزی). لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.