بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
ناو بە زمانی فەرمیSpiller vun der XV. Olympiad
وەرزشOlympic sport
وڵاتفینلاند
جێھێلسینکی
لە پێشئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٨
لە دوایئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٩ی تەممووزی ١٩٥٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣ی ئابی ١٩٥٢
Officially opened byJuho Kusti Paasikivi
Oath made byHeikki Savolainen
Torch lit byPaavo Nurmi، Hannes Kolehmainen
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/1952/، https://olympics.com/en/olympic-games/helsinki-1952

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢ (بە فینلاندی: Kesäolympialaiset 1952) کە بەفەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پازدەھەم ناسراوە و ئۆڵۆمپیادی ھێلسینکی ١٩٥٢شی پێ دەوترێت، چەند چالاکییەکی نێودەوڵەتیی فرەوەرزشی بوون کە لە ١٩ی تەممووز تا ٣ی ئابی ١٩٥٢ لە ھێلسینکیی پایتەختی فینلاند بەڕێوە چوو.[١] دوای ئەوەی ژاپۆن لە ساڵی ١٩٣٨ ڕای گەیاند کە بەھۆی بەردەوامیی جەنگیان لەگەڵ چین ناتوانن میوانداریی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٤٠ لە تۆکیۆ بکات، ھێلسینکی ھەڵبژێردرابوو بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٤٠ کە دواتر بەھۆی جەنگی جیھانیی دووەمەوە ھەڵوەشایەوە. لە کۆتاییدا تۆکیۆ لە ساڵی ١٩٦٤ میوانداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد و لەندەن میوانداریی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٤٨ی کرد، ساڵی ١٩٥٢ دوایین جارە کە دوو خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لەسەر یەک لە ئەورووپا بەڕێوە بچێت. ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٥٢ دواتریش ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٥٢ کە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ ئەنجام درا دوو ئۆڵۆمپیادی یەک لەدوای یەکبوون کە لە باکووری ئەورووپا بەڕێوە چوون. یەکێتیی سۆڤیەت، کۆماری گەلی چین، ھۆنگ کۆنگ، ئیندۆنیزیا، ئیسرائیل، تایلەند و سارلاند بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیاندا بەشداریی ئۆڵۆمپیادیان کرد. وەرزشوانانی ئەمریکا زۆرترین میدالیای زێڕ و کۆی گشتیان بەدەست ھێنا.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Helsinki 1952 Olympic Games | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «Olympics Medal Tally for 1952». www.topendsports.com. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.