قەیرانی دەریای سوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەیرانی دەریای سوور
نەخشەی ناوچە بەئامانج گیراوەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا دژی حووسییەکان لە یەمەن
ڕێکەوت ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ‒ ئێستا
شوێن دەریای سوور و کەنداوی عەدەن (بە دیاریکراوی گەرووی بابوولمەندەب)، ناوچە کەناراوەکانی یەمەن، باشووری ئیسرائیل
ئەنجام بەردەوامە
شەرکەرەکان
یەمەن ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ئیسرائیل ئیسرائیل
بەرگریکاران:
ویلایەتە یەکگرتووەکان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شانشینی یەکگرتوو بەریتانیا
ئوسترالیا ئوسترالیا
بەحرەین بەحرەین
کەنەدا کەنەدا
سریلانکا سریلانکا
سینگاپوور سینگاپوور
یۆنان یۆنان
ئەڵمانیا ئەڵمانیا
دانمارک دانیمارک
ھۆلەند ھۆڵەندا
نەرویژ نەرویژ
نیوزیلاند نیوزیلاند
سیشێل سیشێل
پشتیوانان:
یەکێتیی ئەورووپا یەکێتیی ئەورووپا
سەرکردەکان
یەمەن عەبدول مەلیک حووسی
یەمەن محەممەد ئەلعەتفی
یەمەن مەھدی ئەلمەشات
یەمەن عەبدولعەزیز بن حەبتور
ئیسرائیل بێنیامین نێتانیاھو
ئیسرائیل ئایزک ھێرزۆگ
ئیسرائیل یۆواف گالانت
ئیسرائیل بێنی گانتس
ویلایەتە یەکگرتووەکان جۆ بایدن
ویلایەتە یەکگرتووەکان لۆید ئۆستن
شانشینی یەکگرتوو ڕیشی سووناک
زیانەکان
یەمەن ٣٢ کوژراو
یەمەن ٨ بریندار
یەمەن وێران بوونی زیاتر لە ٦٠ ئامانج
ویلایەتە یەکگرتووەکان تێکشکانی ٢ Navy SEALs
ویلایەتە یەکگرتووەکان تێکشکانی ٢ MQ-9 Reaper

قەیرانی دەریای سوور[١][٢] کە بە شەڕی بریکاریی ئەمریکا و ئێران یان شەڕی ساردی ئەمریکا و ئێران[٣] ناودەبرێت، شەڕێکی سەربازیی بەردەوامە کە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستی پێکردووە، کاتێک جوڵانەوەی حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن لە یەمەن، ھێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانییان کردە سەر خاکی ئیسرائیل. جوڵانەوەی حووسییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە دژی حکوومەتی یەمەن چالاکی دەکەن، بەشێکی بەرچاو لە خاکە کەناراوەکانی وڵاتەکەیان بەدرێژایی دەریای سوور کۆنترۆڵ کردووە، و ئەمەیان وەک خاڵێکی دەستبەسەرداگرتنی دوژمنکارانەی کەشتییە بارھەڵگرە مەدەنییەکان بەکارھێناوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا جوڵانەوەیەکیی دانپێدانراوە. حووسییەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ھەر کەشتییەکی پەیوەست بە ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج لە ناوچەکەدا،[٤][٥][٦] ھەرچەندە چەندین کەشتییان کردووەتە ئامانج کە پەیوەندیی ئەوتۆیان بە ئیسرائیلەوە نییە.[٧]

دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، حووسییەکان وەک ھاوپەیمانی حەماس و بە پاڵپشتیی ئێران، چەندین ھێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و مووشەکی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل و کەشتییە مەدەنییە ئیسرائیلییەکان ئەنجام دا، زۆرێک لە ھێرشە مووشەکییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان شکستیان پێ ھێندرا؛ ھەندێکی تریان ئامانجەکانیان نەپێکا یان لەلایەن ھێزی دەریایی ئەمریکا و ھێزی دەریایی فەرەنساوە تێکشکێنران.[٨][٩]

چەکدارە حووسییەکان تەقەیان لە کەشتییە بازرگانییەکانی وڵاتانی جیاواز کردووە لە دەریای سوور و بەتایبەتی لە گەرووی بابوولمەندەب، کە خاڵێکی سەرەکی ئابووری جیھانە، چونکە دەروازەی باشووریی دەریای سوورە بۆ نۆکەندی سوێزی وڵاتی میسر. بۆ دوورکەوتنەوە لە ھێرشی حووسییەکان، سەدان کەشتی بازرگانی ڕێڕەوەکانیان گۆڕی، و بەناچاری بە دەوری کیشوەری ئەفریقا دەسوڕانەوە، بۆ ئەوەی بگەنە جێی مەبەست؛ چالاکییە چەکدارییەکانی حووسییەکان لە دەریای سوور، وەڵامی سەربازیی ژمارەیەک وڵاتی لێکەوتەوە، ئەمریکا و بەریتانیا، ئۆپەراسیۆنێکیان ڕێکخست بە ھاوکاری چەندین وڵاتی تر، و ناوچەکانی یەمەنی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانیان بۆردومان کرد و ھێرش کرایە سەر کەشتییەکانی حووسییەکان لە دەریای سوور. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە ئەمریکا و بەریتانیا و ھاوپەیمانەکانیان چەندین گەمارۆی سەربازییان خستووەتە سەر گرووپە چەکدارییەکانی نزیک دەریای سوور.[١٠]

پشت ڕووداوەکان[دەستکاری]

ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان لە ساڵی ٢٠٢٤، بە ڕەنگی سەوز

جوڵانەوەی حووسییەکان ڕێکخراوێکی چەکداری ئیسلامیی زەیدی شیعەیە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت و بەشێوەیەکی دی فاکتۆ کۆنترۆڵی بەشێک لە یەمەن دەکات، سەرھەڵدانی حووسییەکان لە یەمەن لە ساڵی ٢٠١٤ بووە ھۆی کۆنترۆڵ کردنی شاری سەنعای پایتەخت لەلایەن گرووپەکەوە، بەڵام ئەنجومەنی سەرکردایەتی دژە حووسییەکان کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی لێ دەکرا، وەک حکوومەتی یاسایی یەمەن ناسرا. دوای ھێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کە شەڕی ئیسرائیل و حەماسی لێکەوتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (لەوانەش حووسییەکان) پشتگیری خۆیان بۆ فەلەستینییەکان دەربڕی و ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر ئیسرائیلیان کرد.[١١][١٢][١٣]

ڕووداوەکان بەپێی ھێڵی کاتی[دەستکاری]

تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣[دەستکاری]

لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە کەشتی تێکشکێنەری ھێزی دەریایی ئەمریکا USS Carney سێ مووشەکی ھێرشبەری وشکانی و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرەو ئیسرائیل خستووەتە خوارەوە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەنەوە ھەڵدرابوون. ئەمە یەکەم چالاکیی سوپای ئەمریکا بوو بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل لە دوای درووست بوونی شەڕەکەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان شانشینی سعوودیەش بەشداری لە تێکشکاندنی ھێرشەکانی حووسییەکان کردووە.[١٤][١٥]

تشرینی دووەمی ٢٠٢٣[دەستکاری]

لە ١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٠:٤٥ی شەو، ھێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ھێرشێکی ئاسمانی کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو، باشووری ئیلاتی کردوەتەوە ئامانج.[١٦] دواتر لە ٨ی تشرینی دووەم فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-9 Reaper لە لە کەناراوەکانی یەمەن لەلایەن بەرگری ئاسمانی حووسییەکانەوە خرایە خوارەوە؛ پێشتر پنتاگۆن ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9 لە ڕۆڵی کۆکردنەوەی ھەواڵگریدا بەسەر کەرتی غەززەدا دەفڕێت بۆ یارمەتیدان لە ھەوڵەکانی وەرگرتنەوەی بارمتەکان.[١٧] لە ٩ی مانگدا حووسییەکان مووشەکێکیان بەرەو شاری ئیلات ئاراستەکرد.

لە ١٤ی مانگدا حووسییەکان چەندین ھێرشی مووشەکییان ئەنجامدا، کە یەکێکیان ئاراستەی شاری ئیلات بوو. مووشەکەکە بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی بە مووشەکی جۆری ئاڕۆ ڕێگری لێکراوە.[١٨] ڕۆژی دواتر بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی Thomas Hudner فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستۆتە خوارەوە، کە لە یەمەنەوە بەئامانج گیرابوو.[١٩] لە ٢٢ی مانگدا حووسییەکان مووشەکێکی کروزیان ئاراستەی شاری ئیلات کرد. کاربەدەستانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە مووشەکەکە بە سەرکەوتوویی لە لایەن فڕۆکەی ئێف ٣٥ خراوەتە خوارەوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە کەشتیی تێکشکێنەری USS Thomas Hudner چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێرشبەری خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوون.[٢٠][٢١]

کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣[دەستکاری]

لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ جوڵانەوەی حووسییەکان چەندین مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل کرد لە ئیلات. ھەمان ڕۆژ فڕۆکەی USS Mason فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو، و ھیچ ئاماژەیەکی ڕوون بۆ ئامانجەکەی نەبووە.[٢٢][٢٣]

تا ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەندەری ئیلات بەھۆی ھێرشی حووسییەکانەوە چالاکییەکانی بە ڕێژەی ٨٥٪ دابەزی، کە لە دەریای سوورەوە تاکە ڕێگەی ئاسانی کەشتییەکانی ئیسرائیلە بۆ ئەوەی بەبێ ترانزێتی نۆکەندی سوێز بچنە ئاسیا.[٢٤][٢٥][٢٦]

لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ حووسییەکان ڕایانگەیاند کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردووەتە سەر ئیلات و ناوچەکانی دیکەی ئیسرائیل. ئەمریکا ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێنج مووشەکی خستە خوارەوە کە لەلایەن حووسیەکانەوە نێردرابوون، ھاوکات ھێزەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتیش ڕایگەیاند، موشەکێکیان خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو و خاکی ئیسرائیلی کردوەتە ئامانج.[٢٧] لە ٢٦ی کانوونی دووەمدا ھێزی دەریایی ھیندستان کەشتییە تێکشکێنەرەکانی INS Mormugao و Visakhapatnamی لە دەریای عەرەبدا جێگیرکرد، دوای ئەوەی کەشتییەکی بازرگانی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی ھیندستان تێکشکێنرا.[٢٨][٢٩]

کانوونی دووەمی ٢٠٢٤[دەستکاری]

نەخشەی ناوچە بەئامانج گیراوەکانی ھێرشی ئاسمانی ھاوپەیمانان

لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دوای چەند کاتژمێرێک ئاگادارکردنەوەی نێودەوڵەتی لەوەی ھێرشەکانیان بوەستێنن، حووسییەکان کەشتییەکی بێ کەشتیوانی (USV) بەرەو ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان ھەڵدا، بەڵام بە دووری زیاتر لە یەک میل لە کەشتییەکانەوە، تەقێندرایەوە.[٣٠]

لە ٧ی کانوونی دووەم، جوڵانەوەی حووسییەکان ڕایگەیاند کە ھێرشی تۆڵەسەندنەوە دژی ھێزی دەریایی ئەمریکا بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی ئەمریکا ئەو ئەندامانەی ھێزی دەریایی کە ١٠ کارمەندی کەشتی ھێرشبەری حووسییەکانیان کوشتووە، ڕادەست نەکات بۆ ئەوەی لە یەمەن دادگایی بکرێن.[٣١]

لە ١٤ی کانوونی دووەم، حووسییەکان مووشەکێکی دژە کەشتیی کروزیان لە حودەیدەوە بە ئاراستەی کەشتیی USS Laboon ھەڵدا. مووشەکەکە پێش ئەوەی زیان بگەیەنێت، لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگییەوە خرایە خوارەوە.[٣٢][٣٣]

لە ١٦ی کانوونی دووەم، ئەمریکا چوار مووشەکی بالیستیکی دژە کەشتیی حووسییەکانی لە کاتی ئامادەکاری بۆ بە ئامانجگرتنی کەشتییەکان لە دەریای سووردا ھەڵدا. ڕۆژی دواتر، لە گەڕی چوارەمی ھێرشەکانی ئەمریکا ١٤ مووشەکیان لە سەرانسەری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان ھەڵدا. لە ٢٢ی کانوونی دووەم، لە گەڕی ھەشتەمی ھێرشەکان بۆ سەر حووسییەکان، ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ھەشت ئامانجی حووسییەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەنعا ئەنجامدا.[٣٤][٣٥]

لە ٢٩ی مانگی کانوونی دووەم، کەشتییەکی دانیمارکی بەرەو دەریای سوور بەڕێکەوت بۆ ئەوەی ھاوکاری ھاوپەیمانانی ئەمریکا بکات لە پاراستنی ھاتووچۆی بازرگانی لە دژی ھێرشی حووسییەکان.[٣٦]

شوباتی ٢٠٢٤[دەستکاری]

لە ٢ی شوباتدا حووسییەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە مووشەکێکی بالیستیکیان بەرەو ئیلات ھەڵداوە. ھەروەھا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری مووشەکێکی لە دەریای سوور خستووەتە خوارەوە.[٣٧][٣٨] لە ٣ی شوبات، ڕۆژێک دوای ئەنجامدانی ھێرشە ئاسمانییەکانی لە عێراق و سووریا، ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشیان کردە سەر ٣٦‒٤٨ ئامانجی حووسییەکان، کە لە دامەزراوە ژێرزەمینییەکان، شوێنی ھەڵگرتن و ئامادەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سیستەمی مووشەکی، ڕادار و ھێلیکۆپتەر لە ١٣ ناوچەی جیاواز لە سەرانسەری ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی حووسییەکان، پێکھاتبوون.[٣٩][٤٠]

لە ٨ی شوباتدا کەشتیی فەرگاتەی ئەڵمانی، ھێسن، لە ڤيلھلمشەڤنەوە بەرەو دەریای سوور بەڕێکەوت، بە نزیکەی ٢٤٠ کارمەندەوە، بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەرکی داھاتووی یەکێتیی ئەوروپا.[٤١]

لە ١٠ی شوباتدا، میدیای فەرمی حووسییەکان ناوی ١٧ چەکداریان بڵاوکردەوە کە لە کاتی ھێرشە ھاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیادا کوژراون.[٤٢]

لە ١٥ی شوباتدا، سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ھێزی پاسەوانی کەناراوەکان دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە لە ئێرانەوە ڕەوانە کرابوو، و لە ٢٨ی کانوونی دووەمەوە بەرەو ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی ژێردەستی حووسییەکان لە یەمەن، بەڕێکەوتبوو، سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەشتییەکە چەکی پێشکەوتوو و یارمەتی دیکەی ھەڵگرتووە.[٤٣][٤٤]

لە ١٩ی شوباتدا یەکێتیی ئەورووپا دەستپێکردنی ئەرکی دەریایی ئۆپەراسیۆنی ئەسپایدسی ڕاگەیاند، کە پلانێکە بۆ ناردنی کەشتی جەنگی و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ئاسمانی پێشوەختە بۆ دەریای سوور و ئاوەکانی دەوروبەری. فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەلجیکا ھەموویان نیازی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ڕاگەیاند. ئۆپەراسیۆنی ئەسپایدس بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری لاریسای یۆنانە.[٤٥] ئۆپەراسیۆنەکە تەنھا لە دەریاوە چالاکی دەکات، و ھێرشی سەربازی ئەنجام نادات و بەشداری تێدا ناکات.[٤٦] ھەمان ڕۆژ حووسییەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-9 Reaperیان بەسەر دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە، بەرپرسانی ئەمریکا ڕووداوەکەیان پشتڕاست کردەوە و ئاماژەیان بەوەشکرد، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە سەر بە ھێزی ئاسمانی ئەمریکایە و لە کەناراوەکانی حودەیدە کەوتووەتە خوارەوە.[٤٧]

لە ٢٠ی شوبات، فەرەنسا ڕایگەیاند کە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی بەسەر دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە. حووسییەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردووەتە سەر ئیلات و ژمارەیەک کەشتی جەنگی ئەمریکی لە دەریای سوور و دەریای عەرەب.[٤٨]

لە ٢٢ی شوباتدا، عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی حووسییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان لە دەریای سوور و ئاوەکانی دەوروبەریدا بەردەوامن و پەرەدەسەنن و کاریگەرن، و بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، ناساندنی «چەکی ژێردەریایی» ڕاگەیاند.[٤٩]

لە ٢٤ی شوباتدا، ئەمریکا و بەریتانیا چوارەمین خولی ھێرشی ئاسمانی ھاوبەشیان ئەنجامدا و ١٨ ئامانجی حووسییەکانیان لە ھەشت شوێن پێکا. وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، چوار فڕۆکەی جەنگی ھێزی ئاسمانی شاھانە بەشدارییان لە ھێرشەکاندا کردووە. ئاژانسی ھەواڵی فەرمی حووسییەکان ڕایگەیاند، لە ھێرشەکاندا ھاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە و ھەشت کەسی دیکەش برینداربوون، بەمەش یەکەم قوربانیی مەدەنی لە ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیادا تۆمارکرا.[٥٠][٥١]

لە ٢٦ی شوباتدا، زیانی کێبڵەکانی پەیوەندییەکانی ژێر دەریای دەریای سوور ڕاگەیەندرا. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی سەرچاوە پیشەسازییەکان و ڕۆژنامە ئەفریقییەکان و ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل، ئەمەیان بەستەوە بە ھێرشەکانی حووسییەکان.[٥٢]

ئازاری ٢٠٢٤[دەستکاری]

لە ٢ی ئازاردا، لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ئەسپایدس، کەشتیی جەنگیی ئیتاڵی، کایۆ دویلیۆ مووشەکێکی حووسییەکانی بەسەر دەریای سووردا خستە خوارەوە.[٥٣]

لە ٤ی ئازار، میسفەر نومەیر، وەزیری پەیوەندیی حووسییەکان ڕایگەیاند، ئەو کەشتیانەی دەچنە نێو ئاوەکانی یەمەن، دەبێت مۆڵەت لە دەسەڵاتی کاروباری دەریایی وەربگرن کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکاندایە، بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت درێژە بە گەشتەکەیان بدەن.[٥٤]

لە ٦ی ئازار، حووسییەکانی یەمەن بە مووشەکێکی دژە کەشتی، کەشتییەکی M/V True Confidenceیان ئاگر تێبەردا، کە ئاڵای باربادۆسیای لەسەر بوو، و زیانی گەورەیان بە کەشتییەکە گەیاند، بەھۆی ئاگرەوە سێ ئەندامی تیمی کەشتییەکە گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.[٥٥]

لە ١١ی ئازار، ئەمریکا و بەریتانیا ١٧ ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر شارە بەندەرەکان و شارۆچکەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان لە ڕۆژاوای یەمەن ئەنجامدا، ئامانجانەکان بە دیاریکراوی کراوەتە سەر حودەیدە و بەندەری ڕەئس عیسا. وتەبێژی حکوومەتی یەمەن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراوە، ڕای گەیاند لە ھێرشەکاندا ١١ کەس کوژراون و ١٤ کەسی دیکەش برینداربوون.[٥٦]

لە ١٢ی ئازار، وەزارەتی بەرگری ئیتاڵیا ڕای گەیاند کە دوو فڕۆکەی دیکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانیان بە مەبەستی بەرگریکردن، خستووەتە خوارەوە.[٥٧]

لە ١٨ی ئازار، حووسییەکانی یەمەن مووشەکێکی کروزییان ھەڵدا کە بە سەرکەوتوویی لە خاکی ئیسرائیلی دا، کە لە ناوچەیەکی باکووری ئیلاتی تەقاوەتەوە. ئیسرائیل ڕای گەیاند کە ھیچ زیان و بریندارێک نەبووە لەو ھێرشەدا.[٥٨]

نیسانی ٢٠٢٤[دەستکاری]

لە ٤ی نیسان، تیم لێندەرکینگ، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە یەمەن، ڕایگەیاند کە ھیوادارە لەگەڵ حووسییەکانی یەمەن چارەسەرێکی دیپلۆماسی لەبارەی ھێرشەکانیانەوە بەدی بێنن و ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە حووسییەکان لە پێرستی تیرۆری خۆیدا لابەرێت ئەگەر ھێرشەکان کۆتایی بێن.[٥٩]

لە ١٠ی نیسان سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ١١ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەر بە حووسییەکانیان لەناوبردووە کە مەترسی لەسەر کەشتییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان و بازرگانییەکان دروستکردبوو. ٨ لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە خاکی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان لەنێوبردران.[٦٠]

لە ١٣ی نیساندا، حووسییەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئێران چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد لەکاتی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بەندەرەکانی ئیسرائیل بووە.[٦١] ڕۆژی دواتر سیستەمی C-Domeی ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل ئامانجێکی ئاسمانی لە ناوچەی ئیلات بەردایەوە کە لە ئاراستەکە لەی دەریای سوورەوە ڕەوانەکرابوو.[٦٢]

تاوانەکانی جەنگ[دەستکاری]

حووسییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کەشتییەکان دەکەنە ئامانج بەبێ گوێدانە ئەوەی کەشتییەکان ھیچ ئامانجێکی سەربازییان تێدابێت یان نا، ئەمەش بەپێی وتەی چاودێری ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ (HRW) بانگەشەی تاوانی جەنگی پێکدەھێنێت. ھەروەھا HRW ئاماژەی بەوەدا کە دەستبەسەرکردنی تیمە دەستگیرکراوەکان بە بارمتەگرتن ھەژمار دەکرێت ئەگەر دەستگیر بکرێن بۆ ئەوەی لایەنی سێیەم ناچار بکەن کە ھەر کارێک ئەنجام بدات یان خۆی لێ بەدوور بگرێت وەک مەرجێک بۆ ئازادکردن یان سەلامەتی بارمتەکان. بارمتەگرتن پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و تاوانی جەنگە.[٦٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Partington, Richard; correspondent, Richard Partington Economics (2024-01-03). "What is the Red Sea crisis, and what does it mean for global trade?". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2024-02-03.
  2. ^ LaRocco, Lori Ann (2024-01-03). "Red Sea crisis boosts shipping costs, delays – and inflation worries". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  3. ^ "BRICS expansion: A warning to the US, but not a 'new Cold War'". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  4. ^ "US Navy helicopters fire at Yemen's Houthi rebels and kill several in latest Red Sea shipping attack". AP News (بە ئینگلیزی). 2023-12-31. Retrieved 2024-02-03.
  5. ^ Partington, Richard; correspondent, Richard Partington Economics (2024-01-03). "What is the Red Sea crisis, and what does it mean for global trade?". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2024-02-03.
  6. ^ LaRocco, Lori Ann (2024-01-03). "Red Sea crisis boosts shipping costs, delays – and inflation worries". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  7. ^ "Houthis target tenth ship in Red Sea as attacks turn increasingly indiscriminate". Lloyd's List. 2023-12-15. Retrieved 2024-02-03.
  8. ^ "Who Are the Houthis Being Hit With US, UK Military Airstrikes?". Bloomberg.com (بە ئینگلیزی). 2024-01-12. Retrieved 2024-02-03.
  9. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/171220235. Retrieved 2024-02-03. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  10. ^ CNN, By <a href="/profiles/kathleen-magramo">Kathleen Magramo</a>, Christian Edwards, Caitlin Danaher, Antoinette Radford, <a href="/profiles/leinz-vales">Leinz Vales</a> and <a href="/profiles/elise-hammond">Elise Hammond</a> (2024-01-22). "January 22, 2024 Israel-Hamas war". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  11. ^ "US military shoots down missiles and drones as it faces growing threats in volatile Middle East". AP News (بە ئینگلیزی). 2023-10-19. Retrieved 2024-02-03.
  12. ^ Bazzi, Mohamad (2024-01-12). "By bombing Yemen, the west risks repeating its own mistakes". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2024-02-03.
  13. ^ Chen, Heather (2023-12-10). "Israel ready to act against Houthi rebels if international community fails to, official says". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  14. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/120120241. Retrieved 2024-02-03. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  15. ^ Millender, Michaela (2023-11-08). "IntelBrief: Houthi Involvement in Mideast War Hinders Prospects for a Yemen Settlement". The Soufan Center (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  16. ^ "Houthis Claim Responsibility for Attack on Israel". english.aawsat.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  17. ^ Watson, Eleanor (2023-11-08). "U.S. MQ-9 Drone shot down off the coast of Yemen - CBS News". www.cbsnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  18. ^ "Yemen's Houthis say they fired ballistic missiles towards Israel". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  19. ^ Watson, Eleanor; Martin, David (2023-11-15). "U.S. Navy warship shoots down drone fired from Yemen - CBS News". www.cbsnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  20. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/23112023. Retrieved 2024-02-03. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  21. ^ Irwin, Lauren (2023-11-23). "US warship shoots down multiple 'attack drones' in Red Sea". The Hill (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  22. ^ "Iran Update, December 6, 2023". Critical Threats. Retrieved 2024-02-03.
  23. ^ "Images show tours on board Houthi hijacked ship". BBC News (بە ئینگلیزی). 2023-12-06. Retrieved 2024-02-03.
  24. ^ "Gaza War and the Risk of Major Regional Escalation | Manohar Parrikar Institute for Defence Studies and Analyses". www.idsa.in. Retrieved 2024-02-03.
  25. ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/israels-eilat-port-sees-85-drop-activity-amid-red-sea-houthi-attacks-2023-12-21/
  26. ^ "Houthis say they carried out drone attack on Israeli port of Eilat". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  27. ^ https://www.timesofisrael.com/witnesses-report-2-explosions-off-sinai-coast-strange-object-falling-into-water/
  28. ^ https://www.reuters.com/world/india/indian-navy-deploy-guided-missile-destroyer-ships-after-strike-off-its-coast-2023-12-26/
  29. ^ https://www.reuters.com/world/pentagon-says-iranian-drone-attack-hit-chemical-tanker-near-india-2023-12-24/
  30. ^ "Houthis launch sea drone to attack ships hours after US, allies issue final warning". Yahoo News (بە ئینگلیزی). 2024-01-05. Retrieved 2024-02-03.
  31. ^ "Houthi Leader: Ships Should Renounce Israel or Risk Attack". The Maritime Executive (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  32. ^ "Houthi rebels strike a US-owned ship off the coast of Yemen in the Gulf of Aden, raising tensions". AP News (بە ئینگلیزی). 2024-01-15. Retrieved 2024-02-03.
  33. ^ Watson, Eleanor (2024-01-17). "U.S. launches fourth round of strikes in a week against Houthi targets in Yemen - CBS News". www.cbsnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
  34. ^ News, A. B. C. "US, UK stage multiple airstrikes against Iran-backed Houthi militants in Yemen". ABC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  35. ^ "US and UK launch fresh strikes on Houthis in Yemen" (بە ئینگلیزی). 2024-01-22. Retrieved 2024-02-03.
  36. ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/danish-frigate-departs-red-sea-assist-us-led-operation-2024-01-29/
  37. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/0202202410. Retrieved 2024-02-03. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  38. ^ "Yemen's Houthis targeted Israel's Eilat with ballistic missiles". The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). 2024-02-02. Retrieved 2024-02-03.
  39. ^ "U.S. and U.K. launch new wave of strikes, this time targeting Houthis in Yemen". NBC News (بە ئینگلیزی). 2024-02-04. Retrieved 2024-02-04.
  40. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/040220241. Retrieved 2024-02-04. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  41. ^ "German military ship sails toward Red Sea to join EU mission against Houthi attacks | Fox News". www.foxnews.com. Retrieved 2024-02-15.
  42. ^ "Yemen's Houthis say 17 rebels killed in US-led attacks". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-15.
  43. ^ Rashwan, Nada; Triebert, Christiaan (2024-02-15). "Middle East Crisis: A Mysterious Construction Project Takes Shape in Egypt, Near Gaza". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2024-02-15.
  44. ^ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/252155-%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7:-%D8%B1%DB%8E%DA%AF%D8%B1%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95-%DA%AF%DB%95%DB%8C%D8%B4%D8%AA%D9%86%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D9%BE%DA%95-%D9%84%DB%95-%DA%86%DB%95%DA%A9%DB%8C-%D8%A6%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%A8%DB%86-%D8%AD%D9%88%D9%88%D8%B3%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86-%DA%A9%D8%B1%D8%AF
  45. ^ "EU launches Red Sea naval mission to protect shipping". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-22.
  46. ^ News, A. B. C. "EU launches mission to protect ships in Red Sea from Houthis. It won't partake in military strikes". ABC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-22. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  47. ^ "Houthis claim to shoot down US MQ-9 Reaper drone in Red Sea | Fox News". www.foxnews.com. Retrieved 2024-02-22.
  48. ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/yemens-houthis-say-they-targeted-israeli-us-ships-red-sea-region-2024-02-20/
  49. ^ https://www.timesofisrael.com/houthi-chief-vows-to-step-up-red-sea-strikes-as-group-confirms-eilat-attack/amp/
  50. ^ https://www.timesofisrael.com/liveblog_entry/yemens-houthi-rebels-report-first-civilian-death-in-us-uk-strikes/
  51. ^ https://edition.cnn.com/2024/02/24/politics/us-uk-strikes-houthi-targets-yemen/index.html
  52. ^ "3 Red Sea data cables cut as Houthis launch more attacks in the vital waterway". AP News (بە ئینگلیزی). 2024-03-04. Retrieved 2024-03-08.
  53. ^ "Italian warship forced to shoot down Houthi missile in Red Sea | Houthis | The Guardian". amp.theguardian.com. Retrieved 2024-03-08.
  54. ^ https://www.timesofisrael.com/liveblog_entry/houthi-minister-ships-entering-yemeni-waters-must-now-obtain-permit/
  55. ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/three-missing-bulk-carrier-off-yemen-after-incident-reported-shipping-source-2024-03-06/
  56. ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/us-british-forces-strike-houthi-targets-yemen-houthi-outlet-says-2024-03-11/
  57. ^ "La nave Duilio abbatte altri 2 droni Houti. 'Aumenta il pericolo' - Mondo - Ansa.it". Agenzia ANSA (بە ئیتاڵیایی). 2024-03-12. Retrieved 2024-03-13.
  58. ^ https://www.timesofisrael.com/in-first-idf-confirms-houthi-cruise-missile-hit-open-area-near-eilat-on-monday/
  59. ^ "US could remove Houthis from terror list in exchange for Red Sea quiet - report". The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). 2024-04-04. Retrieved 2024-04-16.
  60. ^ "US destroys 11 Houthi drones". www.voanews.com. Retrieved 2024-04-16.
  61. ^ https://www.timesofisrael.com/liveblog_entry/houthi-rebels-fire-drones-toward-israel-from-yemen-says-security-agency/
  62. ^ https://www.timesofisrael.com/liveblog_entry/idf-says-hostile-target-downed-by-ship-mounted-iron-dome-in-eilat-area/
  63. ^ "Yemen: Houthis Attack Civilian Ships | Human Rights Watch" (بە ئینگلیزی). 2023-12-13. Retrieved 2024-03-13.