ئینسایکڵۆپیدیا
ئینسایکڵۆپیدیا (بە ئینگلیزی: Encyclopedia) (بە کوردی:زانیارینامە) کۆمەڵە نووسراوەیەکی بەربڵاو و گشتگیرە کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. ئینسایکڵۆپیدیا لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە. بە پێناسەیەکی تر ئینسایکلۆپیدیا جۆرێکە لە کاری سەرچاوەدار - کۆکراوەیەک لە کورتەی زانیاری ھەموو لقەکانی زانین (مەعریفە) یان لقێک لە لقەکانی.
وشەڕەتناسی[دەستکاری]
ئینسایکڵۆپیدیا لە یۆنانیی کۆن گیراوە (ἐγκύκλιος παιδεία - enkyklios paideia) کە بە مانای خوێندەواریی گشتی دێت. وشەی ئینسایکلۆ enkyklios واتە "گشتی، حازر، ھەمیشە بەردەست"[١] وە پیدیا (παιδεία)، بە مانای "پەروردە، بەخێوکردنی منداڵ".[٢] کەواتە enkyklios paideia واتە "خوێندەواری گشتی" یان "پەروردەی گشتی".
تایبەتمەندییەکانی[دەستکاری]
زۆر جار ئینسایکلۆپیدیا لەگەڵ فەرھەنگ تەماشاکراون و لێیان کۆڵراوەتەوە. بەڵام جیاوازن، فەرھەنگ لە زمان ورد ئەبێتەوە، وشە و زاراوە بابەتە سەرەکیەکانیەتی لە کاتێکدا ئینسایکلۆپیدیا گشتگیرترە. بەپێی ویکی ئینگلیزی ناو ویکیپیدیا ئەم چوار تایبەتمەندیەی ھەیە کە سەرچاوەدار نەکراون:
- ئینسایکڵۆپیدیا ئەکرێ گشتگیر بێت، وە بابەتی لە ھەموو بوارێکدا تێدا بێت.
- گرنگی کاری ئینسایکڵۆپیدیا ئەوەیە کە کۆکراوەی زانینگە گرنگەکان بخاتە ڕوو. بۆ نمونە ئینسایکڵۆپیدیایەکی پزیشکی یاخود فەلسەفی.
- جۆرێک لە ڕێکخستنی تێدابێت. لە دێر زەمانەوە یان بە شێوازی ئەلف و بێ ڕێکخراوە یاخود بەپێی بابەت و پۆلێنکردن. بەڵام لە دنیای نوێدا بەھۆی ھەبوونی توانکانی وەک پێرستکردن (indexing) و ھاوسەرچاوەکردن (cross reference) شێوازێکی زیاتر گەڕانی لەخۆ گرتوە وەک لە ویکی سۆرانی یاخود زمانەکانی تری ویکیپیدیادا ھەیە.
- دەوڵەمەنتر بوونی ئینسایکڵۆپیدیا بە بابەتی فرەناوەند(multimedia) تەواو گۆڕاوە بۆ کۆکردنەوە، پشتڕاستکردنەوە و پوختەکردن وە ھەروەھا نیشاندانی زانیاری جۆراوجۆر.
پەراوێزەکان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکی ئینگلیزی، دوا سەردان ٩/١/٢٠١٤
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |