ویکیپیدیا:خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

-خۆشناوەتی

-ھەموو شتێک دەربارەی خۆشناوەتی

ھۆزی خۆشناو یەکێکە لەھۆزە گەورەو ناودارەکانی کوردو باشووری کوردستان و پارێزگای ھەولێر، بەپێی وتەی ئەندامەکانی مێژووەکەیان بۆ چەندین سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە بەپێی ھەندێک بۆچوون مێژووەکەیان بۆ زیاتر لە ھەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، بەپێی بۆچوونی تریش مێژووەکەیان بۆ ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەڵام بۆچوونی تر ھەیە کە دەڵێت میژووەکەیان بۆ نزیکەی سێ سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە ئەویش دوای رووخانی میرنشینی ئەردەڵان بووە کە ئەو ھۆزە لەباشووری کوردستان جێگیر بوونەو پێگەیان بەھێز بووە.

خۆشناوەکان و میرنشینی ئەردەڵان دەربارەی دروستبوونی ھۆزی خۆشناو، سەدرەدین عومەر خۆشناو دەڵێت: بۆچوونێک ھەیە کە دەوترێت ئەو ھۆزە چەند سەدەیەک لەمەوبەر لەگەڵ رووخانی میرنشینی ئەردەڵان لەشاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان لەسەردەستی ئیمپراتۆریەتی ێەفەویەکان کە تووشی جەنگ دەبن لەگەڵیان، بۆیە میری ئەو میرنشینە کە (ئەمبێزخان) دەبێت بەرەو ناوچەکانی باشووری کوردستان دێت و لەناوچەی خۆشناوەتی و لەگوندی (ھەرمک) دەگیرسێت و سێ کوری ھەبووە ئەوانیش (میر مەحمەل) و (پشتگەری) و (میر یوسف) ن، لەدوایدا ئەمبێزخان لەسەر کێشەی ئاودێری (میر شەرک) ی سەرداری ناوچەکە دەکوژێت و دەچێتە سەر خانووی ئاغاو دەڵێت (سەردەمی میر شەرک کۆتایی ھات و ئێستا سەردەمی ئەمبێزخانی ئەردەڵانیە) دواتر دەبێتە حوکمرانی ناوچەی خۆشناوەتی، بەڵام باس لەوەش دەکرێت کە دروستبوونیان وەکو ھۆز بۆ پێش ئەو مێژووەش دەگەڕێتەوە.

ناوەکەیان لەخۆشی ناوچەکە ھاتووە سەبارەت بەناوی ھۆزی خۆشناو، محەمەد جەمال توتمەیی شارەزا لەمێژووی ھۆزی خۆشناو دەڵێت: وشەی خۆشناو دەکرێت لەچەند شتێک پێکھاتبێت لەوانە دەوترێت لەدوو وشەی (خۆش) و (ناو) پێکھاتووە واتا ناوی خۆش، بەڵام سەدرەدین عومەر خۆشناو نووسەرو چیرۆکنووس دەڵێت: رایەکی تر ھەیە کە دەوترێت وشەکە لە (خۆش) و (ناوە) ھاتووە واتا ناوچەیەکی خۆش کە ئەوەش بەھۆی دڵرفێنی شوێنی جوگرافی ناوچەی خۆشناوەتیە کە لەچەندین شاخ و دۆڵ و دەشت و رووبارو کانیاوی جوان پێکدێت.

لەچەندین پەرتووکدا باسیان کراوە لەچەندین پەرتوکی مێژووییدا باس لەھۆزی خۆشناوەتی کراوە، حەیدەر عەبدوڵڵا نوسەرو وەرگێڕی ناوچەی خۆشناوەتی دەڵێت: پەرتوکەکانی (عنوان المجد) ی ئیبراھیم فەێیح حەیدەری - ە ھەروەھا نوسەری عیراقی عەباس عەزاوی لەپەرتوکی (عشائر عراق) باسی خۆشناوەکانی کردووە ھەروەھا لەپەرتوکی (سیاحەتنامە) شدا باسیان کراوە، ھەروەک چەند پەرتوکێک لەلایەن نوسەرانی کورد دەربارەیان نووسراوە لەوانە پەرتوکی (خۆشناو و خۆشناوەتی) ی (سالار کەمال بەگی شەقڵاوە) و ھەروەھا (مامۆستا عەبدوسەلام نەبی) ش پەرتوکێکی لەبارەیانەوە نووسیوە.

ستەمی مێژوو لەمەلای خەتێ حەیدەر عەبدوڵڵا دەڵێت: یەکێک لەپیاوە ئایینی و ناودارەکانی ھۆزی خۆشناو، (مەلا محەمەدی خەتێ) بووە کە بە (مەلای خەتێ) ناسراوە کە بەھۆی شارەزاییەکی زۆری لەشەریعەتی ئیسلام پاشای گەورەی رواندوز دەیکات بەموفتی میرنشینی سۆران، بەڵام بەوتەی (مەسعود محەمەد) ی نووسەری گەورەی کورد، ستەمێکی گەورە لەمەلای خەتێ لەمێژوودا دەکرێت کە دەوترێت بەھۆی فتوای ئەو خەڵکی میرنشینەکە لەبەرامبەر سوپای عوسمانی شەڕ ناکەن و میرنشینەکە دەڕوخێت کە بەپێی بۆچوونی ئەوان ھۆکارەکە بۆ بەھێزی عوسمانیەکان و لاوازی سوپای میرنشینەکە دەگەڕێتەوەو مەلای خەتێش ئەو فتوایەی نەداوە. لەمێژوودا ناوچەی خۆشناوەتی چەندین قوتابخانەی ئایینی گرنگی تێدا بووەو دەیان زانای گەورەی میللەتی کورد تێیدا خوێندوویانە لەوانە قوتابخانە ئایینیەکانی گوندەکانی ھەرتەل و بالیسان و خەتێ و چیوەو چەندین کەسیش لەوڵاتانی تر بۆ خوێندن روویان تێکردووە. سەدرەدین خۆشناو باس لەوە دەکات کە خۆشناوەکان بەھۆی دابەشبوونیان بەسەر ھەردوو پارێزگای ھەولێرو سلێمانی و لەپێشووتریشدا ھاتنیان لەڕۆژھەلاتی کوردستان شێوەی ئاخاوتنیان دابەش بووە بۆ سەر ھەردوو شێوەزاری ناوچەی سلێمانی و ھەولێر کە خۆشناوەکان لەئاخاوتندا بەزمانی کوردی زۆر دەوڵەمەندن.

خۆشناوەکان و سوپای ئیسلام حەیدەر عەبدوڵڵا باس لەوە دەکات کە دەوترێت لەکاتی ھەڵمەتەکانی فتوحاتی سوپای موسڵمانان بۆ سەر کوردستان لەکاتی گەیشتنی سوپاکە بۆ ناوچەی خۆشناوەتی سوپای موسڵمانان تووشی رووبەڕوبونەوەی سەربازی لەگەڵ خەڵکی خۆشناوەتی بوونە، بەڵام ھۆکارەکەی بۆ بوونی قەڵەمڕەوی دەوڵەتی فارسە ساسانیەکان بووە، ئەگینا دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بەھۆی ستەمی ساسانیەکان ئاواتەخوازی ھاتنی سوپای موسلمانان بوونە، بۆیە دوای ماوەیەکی کەم ئەوانیش چوونەتەسەر ئایینی ئیسلام کە پێشتر لەپەیڕەوانی ئایینی زەردەشتی بوونە، بۆیە ئیستاش چەندین گۆڕی سەربازانی سوپای موسڵمانان لەناوچەی خۆشناوەتی بوونیان ھەیە کە (عەیازی کوری غەنەم) سەرکردەی سوپای موسڵمانان بووە لەو جەنگەدا.

پێشتر پێیان وتراوە حەسنانی محەمەد جەمال توتمەیی ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی پەرتوکی (مەسالک ئەبێار) ی (ئەبو فەزڵ عومەری) کە ھەشت سەدە لەمەوبەر ھاتۆتە کوردستان و دەڵێت لەناوچەی خۆشناوەتی ھۆزێک ھەبوونە بەناوی (حەسنانی) کە بەپێی بۆچوونی خۆشناوەکان (حەسنانیەکان) ھەر خۆشناوەکانی ئێستا بوونە، بەڵام ئەو ناوەیان بەدرێژایی مێژوو گۆڕاوەو دواتر بۆتە خۆشناو، بەڵام بەشێک لەئەندامانی ئەوە ھۆزە ئەو بۆچوونە بەناڕاست دەزانن. چەندین گەریدە باسیان کردوون کرێکار عەبدولڕەحمان کە خوێندکاری ماستەری مێژووەو یەکێکە لەئەندامانی ھۆزی خۆشناو دەڵێت: لەمێژوودا ناوچەی خۆشناوەتی و ھۆزی خۆشناو لەلایەن چەندین گەریدەو رۆژھەڵات ناسەکاندا باس کراوە لەوانە (یاقوتی حەمەوی) لەپەرتوکی (موعجەم بولدان) کە باسی ناوچەی شەقڵاوە دەکات و بە (شەقڵ ئاباز) ناوی دەھێنێت، ھەروەھا (کڵۆدس جیمس ریچ) ی بەریتانی و (ئیبن ئەسیر) لەپەرتوکی (کامل فی تاریخ) و ھەروەھا (مارک سایکس) ی سیاسەتمەداری بەریتانی.

مەسیحی و جولەکەیان پاراستووە لەچەندین پەرتوکدا نوسەرە بیانیەکان ئەندامانی ھۆزی خۆشناو بەکەسانی شەڕانگێز ناودەبەن، بەڵام بەوتەی حەیدەر عەبدوڵڵا خۆشناو ھۆکاری ئەو تۆمەتە بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە کە خۆشناوەکان بەرگریان لە کوردبوونی خۆیان کردووەوە، بۆیە دوژمنانی کورد بەو شێوەیە تۆمەتباریان دەکەن، ئەگینا خۆشناوەکان کەسانی مرۆڤ دۆست و ئایین پەروەر بوونەو لەدێڕ زەمانەوە پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی و جولەکەیان لەناوچەکەی خۆیان پاراستووە، بۆیە ئێستاش ژمارەیەکی زۆری مەسیحی لەناوچەکەیان نیشتەجێن.

شەقڵاوە چەقی خۆشناوەتییە کرێکار عەبدولرەحمان دەڵێت: ھۆزی خۆشناو لەکۆندا خاوەن میرنشینی خۆیان نەبوونە، بەڵام لەسەردەمی میرنشینی سۆراندا ناوچەکەیان بەشێک بووە لەو میرنشینەو لەماوەیەکیشدا شارۆچکەی شەقڵاوەی ناوچەی خۆشناوەتی دەبێتە پایتەختی ئەو میرنشینە، بۆیە لەوکاتەدا شەقڵاوە پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە دەبینێ و بەپێیی پەرتوکی (شەرەفنامە) ی مێژوونووسی کورد (شەرەفخانی بەدلیسی) ھۆکاری ناونانی شەقڵاوە لەناوی (میر شاقوڵی بەگ) ی یەک لەمیرانی سۆران ھاتووە، بەڵام بەپێی بۆچوونی مێژوونووسی کورد (مەلا جەمیل رۆژبەیانی) ناوەکەی لە شەقڵ و دار ھاتووە کە ناوچەیەکە خاوەن دارستانێکی زۆرە.

خۆشناوەتی و بەرھەمی میوە و توتن سەدرەدین خۆشناو روونی دەکاتەوە کە ناوچەی خۆشناوەتی بەھۆی سەختی ھەڵکەوتەکەیەوە کە ناوچەیەکی شاخاویە زۆربەی بەرھەمە کشتوکاڵیەکەی بریتیە لەمیوەی وەکو ترێ و ھەنارو ھەرمێ و ھەنجیر، جگە لەمەش ناوچەکە بەچاندنی بەرھەمی توتن بەناوبانگە کە زۆربەی بەرھەمی توتنی پارێزگای ھەولێر لەناوچەی خۆشناوەتی بووە کە ئەویش بەھۆی زۆری ئاو و ساردی شوێنەکەیە کە توتنی ئەو ناوچەیە لەجۆری باش و بۆندار بووە.

چیرۆکی ساوەر نەخواردن لەسەردەمێکی کۆنداو تائێستاش ئەو کەسانەی کە حەز بە ساوەر خواردن ناکەن بۆ پێکەنین پێیان دەڵێن (ساوەر ناخۆیت، دەبێت لێت بدرێت) !!! کە بەپێی وتەی کرێکار عەبدولرەحمان ھۆکاری ئەو چیرۆکە بەسەرھاتێکی راستەقینەیە کە لەناوچەی خۆشناوەتی روویداوە کاتێک دوو جەندەرمەی تورکی سوپای عوسمانی لەکاتێکی ناوەخت سەردانی (ێاڵح بەگی میران) ی شەقڵاوە دەکەن و دەبنە میوانی، لەکاتی نان خواردن ساوەریان بۆ دێنن، بەڵام ئەوان دەڵێن ئێمە ساوەر ناخۆین، ێاڵح بەگیش لێیان توڕە دەبێت و لێیان دەدات و پێیان دەڵێت ساوەر ناخۆن.

بەشدارییان لەشۆڕشەکاندا کرد سەدرەدین خۆشناو ئاماژە بەوەدەکات کە ئەندامانی ھۆزی خۆشناو لەمێژوودا بەشداریان لەزۆربەی شۆڕشەکانی میللەتی کورد کردووە لەوانە شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی حەفیدو شۆڕشەکانی میرانی سۆران و شۆڕشی ئەیلول و شۆرشی نوێی گەلەکەمان و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەمەھابادو چەندین شەھیدیان لەو پێناوەدا بەخشیوە لەوانە (مستەفا خۆشناو) و (مەحمود کاوانی) و (سلێمان بیرێژی) ھەروەک بەبەردەوامی ناوچەکەیان بۆتە چەخماخەی شۆڕشەکانی کوردو زۆربەی رووبەڕوبوونەوەکانی کورد لەدژی دوژمنانی لەناوچەی خۆشناوەتی بووە، بۆیە زۆربەی کارەساتی بەکۆمەڵ کوشتنی میللەتی کورد لەو ناوچەیە روویداوە وەکو کیمیاباران کردنی گوندەکانی (بالیسان) و (شێخ وەسان) و (وەرێ) بوونە. لەسەردەمی گرانی گەورەو قات و قڕی لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەم، قات و قڕی تووشی ناوچەی خۆشناوەتیش دەبێت کە ئەوەش بەھۆی بەتاڵان بردنی ھەموو بەروبوومەکانی خەڵکەکە بوو لەلایەن سوپای تێکشکاوی عوسمانیەکان، بۆیە ھەرچی دانەوێلەیان ھەبووە لەژێر خاک و لەناو چاڵدا شاردویانەتەوە.

لەبەگ و میرو جوتیار پێکھاتوون ئەندامانی ھۆزی خۆشناو بریتین لەدوو چین کە یەکێکیان چینی بەگ و میرانەکان بوون کە خاوەن زەویەکی زۆری کشتوکاڵی بوون لەبەرامبەریشدا چینی جوتیارانیان ھەیە کە لەسەردەمێکی زووداو تائێستاش خەریکی کاری جوتیاری و ئاژڵداری بوونە. خۆشناوەتی و عوسمانییەکان زیرەک کەمال دەڵێت: باس لەوەش دەکرێت کە لەسەردەمی حوکمی داگیرکاری عوسمانیەکان لەکوردستان چەندین رووبەڕوبوونەوە لەلایەن ئەندامانی ھۆزی خۆشناو لەدژی سوپای عوسمانیەکان روویداوەو چەکدارانی ئەو ھۆزە کوشتارێکی زۆریان بەرامبەر تورکەکان کردووە، بۆیە عوسمانیەکان چەندین گوندی خۆشناوەتیان وێران و سوتاندووە کە ئەو جەنگانەش لەسەدەکانی ھەژدەیەم و نۆزدەیەم بووە کە یەکێک لەسەرکردەکانی خۆشناوەکان دژی تورکەکان (میرانی ئەحمەد بەگ) بووە کە دەوترێت عوسمانیەکان زۆر لێی ترساون. یەکێک لەو ئەفسەرە کوردانەی کە بەشداریان لەدروستبوونی کۆماری کوردستان کردووە، لەھۆزی خۆشناو بووە کە ئەویش (مستەفا خۆشناو) ە کە خەڵکی گوندی (ئەندێک) بووە کە دواتر بەدەستی رژێمی پاشایی عیراق لەگەڵ سێ ئەفسەرە ھاوەڵەکانیدا لەسێدارەدرا.

خۆشناوەکان و سوپای رووسیا لەدێرزەمانەوە تائێستا وتەیەک وەکو قسەی نەستەق لەلایەن خەڵکەوە دەکرێت کە دەوترێت خۆشناوەکان لەدوای کاتی نیوەڕۆ توڕەدەبن و نابێت گفتوگۆیان لەگەڵدا بکرێت، بەڵام ھۆکاری ئەو قسەیە بۆ چیرۆکێکی راستەقینەی سەردەمی جەنگی یەکەمی جیھانی دەگەڕێتەوە کاتێک سوپای رووسیا کوردستان داگیردەکەن و تا ناوچەی رواندوز پێشڕەوی دەکەن، بۆیە لەوکاتەدا ئەندامانی زۆربەی ھۆزەکان ھەوڵ دەدەن سەربازانی رووس لە گردێکی ستراتیژی وەدەربنێن، بەڵام سەرکەوتوو نابن، بۆیە لەدوای نیوەڕۆی یەکێک لەڕۆژەکانی ئەو سەردەمە چەکدارانی ھۆزی خۆشناو بڕیاری ھێرش کردن دەدەن و خەڵکێکی زۆریش پێیان دەڵێن ھێرش مەکەن و کاتەکە گونجاو نیە، بەڵام ئەوان ھێڕشەکە دەکەن و گردەکە ئازاد دەکەن، بۆیە دەوترێت لەوکاتەوە ئەو وتەیە بۆتە وتەیەکی باو لەسەر ئەو ھۆزە.

سافی ھیرانی شاعیری خۆشناوەکان سەدرەدین خۆشناو ئاشکرای دەکات کە خۆشناوەکان خاوەنی چەندین نوسەرو شاعیری کلاسیکی بەرزو کەسانی رۆشنبیرن کە رۆڵێکی گەورەیان لەبەرەو پێشبردنی ئەدەب و رۆشنبیری کوردی ھەبووە، بەڵام زۆربەی بەرھەمەکانیان لەناوچوون لەوانە شاعیری کلاسیکی کورد (ێافی ھیرانی) و (حاجی قادری شێخ وەسانان) و چەند رۆشنبیرو شاعیرێکی سەردەمی نوێ وەکو (عەلی ھەریری) و (ئەنوەر مەسیفی) و (ئەبوبەکر خۆشناو) و (حەوێز ھیرانی) و (عەبدول سەلام خۆشناو) و (ئەحمەد ھیرانی) چەندین رۆشنبیری تر. باس لەوەش دەکات کە خۆشناوەکان چەندین ھونەرمەندیان تێدا ھەڵکەوتووە وەکو (حەسەن سیساوەیی) و (بورھان خۆشناو) و (رزگار خۆشناو) و (رەنجبەر خۆشناو) و (ھێڤی) و (مەجید خۆشناو) و (خدر خۆشناو) و (خەرمان ھیرانی) و چەندین ھونەرمەندی تر. خۆشناوەکان لەسێ تیرە پێکدێن کە ئەوانیش تیرەکانی (میر مەحمەلی) و (میر یوسف) و (پشگەری) ین کە ئەو سێ تیرەیەش ناوەکانیان و بنەچەیان بۆ سێ لەکوڕەکانی (ئەمبێزخان) ی سەرکردەی خۆشناوەکان لەمێژوودا دەگەڕێتەوە.

خۆشناوەکان و ئینگلیزەکان باس لەوەش دەکرێت لەکاتی داگیرکاری سوپای ئینگلیزەکان بۆ سەر کوردستان، خۆشناوەکان بڕیار لەسەر رووبەڕووبونەوەی ئینگلیز دەدەن، بۆیە کە جەنگ لەنێوانیان بەرپا دەبێت و لەکاتی فڕینی یەکێک لەفڕۆکەکانیان بەسەر ناوچەی خۆشناوەتی، خۆشناوەکان فرۆکەکە دەخەنە خوارەوە کە دەوترێت بە چەکی جۆری (جان بێزار) بووەو شوێنی خستنە خوارەوەکەشی لەزنجیرە شاخەکانی بالیسان بووە، بریتیە لەنزیکەی ٢٠٠ گوند. محەمەد جەمال توتمەیی ئاماژە بەوە دەکات کە ناوچەی خۆشناوەتی بەھۆی فراوانیەکەی شوێنەکەی دابەش بووە بەسەر ھەردوو پارێزگای ھەولێرو سلێمانی و ناوچەی چەندین ھۆزی باشووری کوردستانیش دراوسێیەتیان لەگەڵ ناوچەی خۆشناوەتی ھەیە، ھەروەک چەندین دۆڵ لەخۆدەگرێت وەکو دۆڵەکانی (عەلیاوە)و (قەڵاسنج) و (سماقوڵی)و  (ھیران)و (کۆرێ) و (بالیسان) و (مەلەکان)و ھەروەھا نزیکەی ١٦٠ بۆ ٢٠٠ گوند لەخۆدەگرێت و چیاکانی ناوچەکەشی بریتین لە چیاکانی (سەفین)و (ماکۆک) و (شۆپھا) و (ھەورێ) و (خەتێ) و (کڵاو قاسم)و (شاخی سوور)و (بنەباوی)و (سۆرک) و (شیلانە)و (پیرمام)، ھەروەھا چەندین ناحیەو قەزاش لەخۆدەگرێت وەک ناحیەی (بێتواتە) و بەشێک لەگوندەکانی قەزای (کۆیە)و ناحیەی (سکتان)و ناحیەی (ھیران) و (پیرمام)و (باسرمە)و (بالیسان)و بەشێک لەگوندەکانی ناحیەی (خەلیفان)و بەشێک لەگوندەکانی ناحیەی (ھەریر)و قەزای(شەقڵاوە). محەمەد جەمال توتمەیی ئاشکرای دەکات: خۆشناوەکان چەندین بەرەبابیان لەناودا ھەیە وەکو بەرەبابەکانی (قەیمەسی) و (مەلازادە) و (عەود) و (کوێخا) (زەینەل بەگی) و چەندین بەرەبابی تر. ھەڵکەوتەی ناوچەی خۆشناوەتی شاخاویە، بۆیە خاوەن ئاژەڵەکانیان زۆرتر ئاژەڵی جۆری بزن - یان بەخێوکردووە کە بۆ سوود وەرگرتن لەخوریەکەی وەکو (مەرز) بۆ دروستکردنی قوماشی شاڵ و جلی کوردی بەکاریان ھێناوە. ھۆزی خۆشناو چەندین کەسایەتی بەناوبانگیان ھەیە کە رۆلی کاریگەریان ھەبووە لەمێژووی کورد لەوانە (میرانی رەشید بەگی بێتواتە) و (میرانی کەمال بەگ) و (میرانی جەمیل بەگ) و (میرانی سلێمان بەگ) و (میرانی عەلی بەگ) و (میرانی قادر بەگ) و (میرانی عوسمان بەگ) و (میرانی ێدیق بەگ) و (میرانی خورشید بەگ) و (مەلا مەجیدی شەقڵاوە) و (حاجی بەدیعی چیوە) و چەندین کەسایەتی تر. لەزەمانی زوودا بەھۆی نەبوونی ئامێری ساردکەرەوە خەڵکی شاری ھەولێر پەنایان بۆ دەستکەوتنی بەفری سەر شاخەکان دەبرد بۆ ساردکردنەوەی ئاوی خواردنەوەیان، بۆیە خۆشناوەکان لەوکاتەدا بەفری سەر شاخەکانی ناوچەکەیان بە باری ئاژەڵ دەھێنایە ھەولێرو خەڵکی شار لێیانیان دەکڕین تا ئەوکاتەی کارگەی سەھۆڵ لەشار دادەمەزرێت و ئەوانیش واز لەو پیشەیەیان دەھێنن کە ئەو بەفرەشیان لەچاڵە بەفرەکانی شاخەکانی (سەفین) و (ماکۆک) و (ھەورێ) دەھێنا. محەمەد جەمال دەڵێت: لەناوچەی خۆشناوەتی دوو بنەماڵەی شێخ و خاوەن تەریقەتی ێۆفیگەری ھەن کە ناوبانگێکی زۆریان لەپارێزگای ھەولێر ھەیە کە چەندین موریدو شوێنکەوتوویان ھەبووەو یارمەتی خەڵکی ھەژارو لێقەوماوانیان داوە کە ئەوانیش بنەماڵەی (کاکی ھیرانی) و بنەماڵەی (کاکی سیساوە) ن کە (ێافی ھیرانی) شاعیر لەبنەماڵەی (کاکی ھیرانی) یە کە نازناوی (کاک) بۆ ئەو دوو بنەماڵەیە بەھۆی رێزلێنانێک بۆیان بەکارھاتووە. لەکۆندا چەندین کارگەی دروستکردنی پێداویستیەکانی ژیان لەناوچەی خۆشناوەتی ھەبووە وەکو کارگەی دروستکردنی تەوەرو تەوەرداس و بیورو پێمەڕەو خاکەنازو گاسنی جووت کردن و ناڵی وڵاخ و کەوچک و کەلوپەلی تر.

کۆچکردنیان بۆ ھەولێر

چەندین سەدە جێگیربوونیان لەناوچەکەیان، خۆشناوەکان بەچەند قۆناغێک لەناوچەکەیانەوە بەرەو شاری ھەولێر کۆچیان کردووە کە لەقۆناغی یەکەمدا لەسەردەمی جەنگی یەکەمی جیھانی بووە لەکاتی ھێرشی سوپای رووسیا بۆ سەر کوردستان، کۆچی دووەمیش لەدوای شکستھێنانی شۆڕشی ئەیلول بووە لەسالی ١٩٧٥ کە خۆشناوەکان بەلێشاو روو لەشاری ھەولێر دەکەن.
ژ١ ژ٢
ژ٣ ژ٤