دەروازە:دەیەی ١٩٩٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ٣٤٣ وتار لە دەروازەی دەیەی ١٩٩٠ ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

دەیەی ساڵنامەی زاینییە کە لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ی زایینی دەستی پێکردووە و لە ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ی زایینی کۆتایی هاتووە. لە ڕووی ڕۆشنبیرییەوە نەوەدەکان بە سەرهەڵدانی فرەچەشنی کولتووری و میدیای ئەڵتەرناتیڤ دەناسرێتەوە، کە تا دەیەی یەکەم و دووەمی سەدەی بیست و یەکەم بەردەوام بووە. بزووتنەوەکانی وەک گرانج، مۆسیقای ئەلیکترۆنی ئاهەنگگێڕان و هیپ هۆپ لەم دەیەدا لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەوە، کە بەهۆی تەکنەلۆژیا نوێیەکانی ئەوکاتەوە وەک تەلەفزیۆنی کەیبڵ و وێبی جیهانی پەڕەیان پێدرا.

وتاری ھەڵبژێردراو

جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ پاڵەوانیەتی ژمارە چواردەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو. بەمەش ئیتاڵیا بوو بە دووەم وڵات لە دوای مەکسیک کە دووجار میوانداری جامی جیھانیی بکات. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٨ی حوزەیران تاکوو ٨ی تەممووز ی ١٩٩٠ی خایاند، تێیدا ٢٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ١–٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٥٢ یاری ١١٥ جار گۆڵ ھەژێنراوە، وە یاریکەری ئیتالی سکیلاچی بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی ٦ گۆڵ وە ھەر خۆشی بوو بە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.

زیاتر...

وتار

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٢٤ی ئازاری ١٩٩٦ بەڕێوەچوو.[١] لە هەڵبژاردنەکە ٦٨٩ کەس خۆیان پاڵاوت،[٢] ٣٠ کورسی بۆ نوێنەرایەتیکردنی هەرێمی کوردستان دیاریکرا.[٣] ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بەسەرکەوتنی حیزبی بەعس کۆتایی هات دوای ئەوەی ١٦١ کورسی لەکۆی ٢٥٠ کورسی پەرلەمان بەدەستهێنا. ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵک ٩٣.٥٪ بوو. هەموو کاندیدەکان دەبوو لەلایەن وەزیری دادەوە پەسەندبکرێن

زیاتر...

وتار

عەلائەدین (بە ئینگلیزی: Aladdin) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی، میوزیکاڵ و خەیاڵییە. فیلمەکە لە ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی لە ساڵی ١٩٩٢ بەرھەمھێنراوە، ھەروەھا لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز بەسەر سینەماکان دابەشکراوە. فیلمەکە ٣١یەمین فیلمی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنییە، ھەروەھا بە چوارەم ئەنیمەیشنی سەردەمی نوێببوونەوە یان ڕێنیسانسی دیزنی دادەنرێت. بنەمای فیلمەکە لەسەر کەلەپووری عەرەبی، چیرۆکی عەلائەدین و چرا جادوویەکە لەیەک ھەزار و یەک شەوە داڕێژراوە، زۆرینەی کاسەیەتی و چیڕۆکی ئەم فیلمە دەگەڕێتەوە بۆ فیلمی دزەکەی بەغدا (١٩٤٠)،[١][٢] ھاوکات لۆکەیشنی فیلمەکە گۆڕاوە لە بەغدا بۆ شارێکی عەرەبی خەیاڵی بەناوی ئەقرەبە.[٣]

فیلمەکە جۆن مۆسکەر و ڕۆن کلێمنتس دەریان ھێناوە، ھەروەھا سیناریۆی فیلمەکەشیان نووسیوە، پێشتریش بەھەمان شێوە ھەردووکیان فیلمی (پەری دەریا ١٩٨٩) دەرھێنا. دەنگەکانی عەلائەدین لەلایەن سکۆت وێنگەر، جۆناسان فریمان، لیندا لارکین، فرانک وێلکەر، جێلبەرت جووتفراید، دۆگلاس سیل، گرتنی چراکە لەلایەن ڕۆبن ویلیامز. فیلمی عەلائەدین لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ بڵاوکرایەوە، یەکێک بوو لە فیلمە سەرکەوتوەکانی ساڵی ١٩٩٢، توانی ٢١٧ ملیۆن دۆلار داھات کۆبکاتەوە، ھەروەھا زیاتر لە ٥٠٤ ملیۆن دۆلار لەھەموو جیھان. فیلمەکە بووە سەرچاوەی ئیلھام بۆ دروستکردنی چەند فیلمێکی دیکە لەوانە، فیلمی (جەعفەر دەگەڕێتەوە، ١٩٩٤)، (عەلائەدین و پاشایی دزەکان، ١٩٩٦). زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان