کۆمەڵگای تانجەرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵگەی تانجەرۆ
ئاوارەکانی تانجەرۆ، معسکر الشهداء
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای سلێمانی (ناوەند)
ناحیەناحیەی تانجەرۆ
بەرزایی
٧٢١ مەتر (٢٬٣٦٥ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

کۆمەڵگای تانجەرۆ کۆمەڵگایەکە، کەوتووەتە ناحیەی تانجەرۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢] ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەرەتۆغان و ھوانەدا.

خانووەکانی ئەم کۆمەڵگەیە خانووی سەربازانی حکومەتی ڕژێمی بەعس بوون، تائێستاش بەو شێوەیە ماونەتەوە.

خەڵکی ئەم کۆمەڵگەیە ھەژار نشین و چینێکی نەخوێندەوارن و زیاتر بە کرێکاری و ئاژەڵداری سەرقاڵن.

ئەم کۆمەڵگایە لە ساڵی ١٩٩١ دوای ڕوخانی حکومەتی بەعس لەلایەن کوردنشینانەوە ئاوەدانکرایەوەو لەپێشدا بە (معسکر شھداء) بەناوبانگ بوو.

ساڵانی نەوەدەکان حزبی دیموکراتی ئێران بەشێکی زۆری ئەم خانووانەیان داگیرکردبوو، دواتر لەلایەن کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی حکومەتی ئەوکاتی ھەرێمی کوردستانەوە ئاوارەکانی یەکێتی پارێزگای ھەولێری تێدا نیشتەجێبوون، تائێستاش بەشێکی زۆریان ماون و نەگەڕاونەتەوە.

ژمارەی ماڵەکانی کۆمەڵگەی تانجرۆ تا ساڵی ٢٠١٣، ٣٠٠ ماڵ بوون بەڵام بەھۆی ڕێژەیەکی زۆر زیادەڕەووی لە زەوییەکاندا، لەئێستادا نزیکەی ٥٠٠ ماڵی تێدا نیشتەجێیە.

ساڵی ٢٠١٥ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێکدا ڕایگەیاند: زۆرترین ڕێژەی زیادەڕەووی خانوو لە سنووری سلێمانی دەکەوێتە کۆمەڵگەی تانجەرۆوە.

لەم کۆمەڵگایەدا بنکەی تەندروستی و دایەنگاو باخچەو یاریگای تۆپێن و گۆڕەپان و مارکێتی گەورەو چێشتخانەو خواردنگەو بازاڕ و کافتریا بوونی نییە.

جوگرافیا[دەستکاری]

کۆمەڵگای تانجەرۆ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەرەتۆغان و لە باشوور لەگەڵ گوندی گامێشەوان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ھوانە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی قۆرخودوباش.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]