مەحموود عوسمان
Jump to navigation
Jump to search
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
مەحمود عوسمان ناسراو بە مەحمود سۆرانی ناوی تەواوی: مەحمود عەلی عوسمان (لە دایکبووی ١٩٣٨ لە سلێمانی) کەسایەتییەکی سیاسی ناوداری کوردە.
ژیاننامە[دەستکاری]
لە زانکۆی بەغداد کۆلیژی پزیشکی تەواوکردوە بەپلەی یەکەم، و نازناوی دکتۆریی ھەڵگرتووە، لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە دەستی کردوە بەکاری سیاسی، و پەیوەندی کردوە بەھێزی ڕزگاریخوازی کوردەوە. چەندین نووسراو و بڵاوکراوەی ھەیە، لەشۆڕشی نوێی کوردستان، بەتایبەتی لە باشووری کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە و خاوەنی کەسایەتییەکی بەھێزە. ھەنووکە وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستاندا ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقە. خاوەنی پێنج کچ و سێ کوڕە.
- ١٩٥٤ پەیوەندی کردوە بە ھێزی ڕزگاریخوازانەوە و دەستی کردوە بە کوردایەتی.
- ١٩٦٢ بووەتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
- ١٩٦٨ بووە بە نوێنەری مەلا مستەفا بارزانی بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ دەرەوەدا.
- ١٩٧٠ سەرۆکی لیژنەی وتووێژکردن و ئاگربەست بووە لەنێوان کورد و ڕژێمی ئەوکاتەی بەغداد (حیزبی بەعسی عەرەبی سۆشیالیستی).
- ١٩٨٠ حیزبی سۆشیالیستی کوردستانی دروست کرد لەگەڵ ڕەسوڵ مامەند و عەدنان موفتی دا.
- ١٩٨٠ بووە بە سەرۆکی حیزبی سۆشیالیستی کوردستان.
- ١٩٩٢ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئازادانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھەرێمی کوردستاندا ڕۆیشتوە.
- ١٩٩٢ کوردستانی بەجێ ھێشتووە و چووەتە بەریتانیا، لەوێ ژیانی بەسەربردوە.
- ١٩٩٥ بۆ یەکەمجار گەڕاوەتەوە کوردستان.
- ٢٠٠١ ڕۆڵی دیاری بینیوە لە ئاگربەست و ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
- ٢٠٠٣ بووە بە ئەندام لەو ئەنجومەنە کاتییەی بەڕێوەبردنی حکومەتی عێراق.
- ٢٠٠٤ بووە بە ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی
- ٢٠٠٥ لەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقیدا لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان خۆی پاڵاوتوە.
- ٢٠٠٦ ھەڵبژێردراوە بە ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی.
- ٢٠١٠ دیسانەوە کاندید کراوە بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ چاوپێکەوتنی ئاوێنە Archived ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠, لە وەیبەک مەشین. من سەرۆکی حکومەت کاندیدی کردووم
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]