مالیک یاقۆ
ڕواڵەت
مالیک یاقۆی مەلیک ئیسماعیل ܡܐܠܝܟ ܝܐܩܥ ܝܣܡܐܝܠ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٢ی شوباتی ١٨٩٤ ھەکاری، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی |
مردن | ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ (٧٩ ساڵ) بەغداد، عێراق |
دڵسۆزی | ھێزەکانی ئاشووری ھێزە خۆبەخشە ئاشوورییەکان |
ساڵانی خزمەت | ١٩١٤‒١٩٤١ |
پێکدادانەکان/جەنگەکان | |
ھاوسەر(ەکان) | مریەم یووخانە |
مالیک یاقۆ ئیسماعیل (١٢ی شوباتی ١٨٩٤–٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤) (بە سریانی: ܡܐܠܝܟ ܝܐܩܥ ܝܣܡܐܝܠ) سەرکردەیەکی ھۆزێکی ئاشووری بووە کە مالیک (سەرۆک)ی ھۆزی تیاری سەرەوە بووە و سەرکردەیەکی سەربازیی خۆبەخشە ئاشوورییەکان بووە.[١]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]مالیک یاقۆ ئیسماعیل لە ١٢ی شوباتی ١٨٩٤ لە گوندی چەمباعد تیاری، لە ھەکاری لەدایکبووە. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩١٤ لەگەڵ مریەم یووخانە ھاوسەرگیری دەکات، دواجار سێ منداڵیان بوو.[٢][٣]
بواری سەربازی
[دەستکاری]لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا وەک شەڕڤانێک بەشداری زۆر شەڕی کردووە، یەکەم شەڕیش کە وەک سەرۆکی گرووپێکی ٥٠ چەکداری کردوویەتی، دژی سمکۆی شکاک، سەرۆکی ھۆزی شکاکی کوردی بووە، دوای کوژرانی مارشەمعوون، بەشداری لە چەندین شەڕدا کردووە لە جەنگی جیھانی یەکەمدا.
پەڕتووکەکان
[دەستکاری]- ئاشوورییەکان و دوو جەنگە جیھانییەکە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Donabed، Sargon (2015-02-27)، «Index»، Index (بە ئینگلیزی)، Edinburgh University Press، pp. 404–416، doi:10.1515/9780748686032-018/html?lang=en، ISBN 978-0-7486-8603-2، لە 2023-12-29 ھێنراوە
- ^ «مالك ياقو مالك اسماعيل». www.betnahrain.net. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Leaders & Heroes». www.tyareh.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.