پارتی یەکێتیی دیموکرات (سووریا)
پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە | |
---|---|
ناوی عەرەبی | حزب الاتحاد الدیمقراطی |
ئایدۆلۆژیا | سۆشیالیزمی دیموکراتی ناسیۆنالیزمی کوردی سەربەخۆیی کوردی |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ئایین | عەلمانی |
ئینتیمای نیشتمانی | ڕەھەندی نیشتمانی کۆمیتەی گۆڕانی دیموکراتی ئەنجومەنی باڵای کوردی |
ئینتیمای نێودەوڵەتی | کۆما جڤاکێن کوردستان |
نوێنەران | ٠ / ٢٥٠ |
ماڵپەر | |
http://pydrojava.com | |
پارتی یەکیەتی دیموکرات ناسراو بە پەیەدە حیزبێکی چەکداری کوردییە، لەساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و لەئێستادا شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال ھاوسەرۆکی ئەو حیزبەن. ئامانجی پەیەدە دامەزراندنی سیستەمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتی مەدیایە لە ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ گەل بە شێوەیەک کە ھەموو پێکھاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کورد و عەرەب و سریانی و تورکمان و ھتد. لەو خۆبەڕێوەبەریەدا جێبگرن، لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی بۆ سوریە پەیەدە بە بەرێکخستن کردنی گەل زوو توانی بە بێ شەڕ ناوچەکانی ڕۆژاوا لە حکومەتی ئەسەد پاک بکاتەوە و بە دامەزراندنی مەجلسی گەل بە کردەوە دەسەڵاتی بۆ گەل گەڕاندەوە.
باڵی سەربازی
[دەستکاری]یەکینەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازیی پارتی یەکیەتی دیموکرات بوو کە بە دوای دامەزراندنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دیتر دڵسۆزیی حیزبیی ھەڵوەشێندرا و وەکوو بەشێک لەو ھێزە پێناسە کرا.
ھاوسەرۆکەکان
[دەستکاری]کۆنگرەی ھەفتەم
[دەستکاری]تا بەر لە کونگرەی ھەفتەم لە ڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم مەحەممەد ھاوسەرۆکی ئەو حیزبە بوون. بەڵام لەو کونگرەیە شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال بە جێگریی ئەوان ھەڵبژێردران.[١]
کۆنگرەی دەیەم
[دەستکاری]لە دەیەمین کۆنگرەی پارتی یەکیەتی دیموکرات لە ئەیلوولی ٢٠٢٤ پەروین یووسف و غەریب حەسۆ وەکوو ھاوسەرۆکانی حیزبەکە ھەڵبژێردران.[٢]
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]ژێدەر
[دەستکاری]- ^ ڕووداو: ھاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە ھەڵبژێردران، نووسراو لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧؛ سەردان لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧.
- ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ھامسەرۆکا تازۍ پەیەدەی ھۆرێچنیۍ، نووسراو لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی کوردستان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارتی یەکێتیی دیموکرات (سووریا) تێدایە. |