بۆ ناوەڕۆک بازبدە

غەریب حەسۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

غەریب حەسۆ یان غەریب حسۆ (بە کرمانجی: Xerîb Hiso)، (١٩٦٧ لە قەستەل جندۆ، عەفرین - ) سیاسەتوانێکی کوردی ڕۆژاوای کوردستانە. ئەو ئێستاکە لەگەڵ پەروین یووسف ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتە.

غەریب حەسۆ لە ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی قەستەل جندۆ لە عەفرین لە بنەماڵەیەکی ئێزیدی لە دایک بووە. ھەر لەو گوندەدا وانەی سەرەتایی و ناوینی خوێندووە و لە ساڵی ١٩٨٤ بەشداری خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕانە بووە. بەھۆی بەشداریکردن لە خەباتی سیاسی ٣ جار لەلایەن حکوومەتی سووریا دەستبەسەر کراوە کە سێوەم جار لە ساڵی ٢٠١١ بوو کە چەند مانگ لە گرتووخانەیەکی حکوومەتی سووریا حەبسی بوو.[١]

لە ساڵی ٢٠٠٣ لە دامەزراندنی پارتی یەکێتیی دیموکرات بەشدار بوو و وەکوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری حیزبەکە ھەڵبژێردرا و لە شاری حەلەب چالاکی دەکرد. غەریب حەسۆ لە شۆڕشی ١٩ی ئابی ٢٠١٢ی ڕۆژاوا بەشدار بوو و لە شارەکانی حەلەب، باب و کانتۆنی شەھبا بۆ بەدیھێنانی کۆبوونەوەکان و بڵاوکردنی بیروڕای نەتەوەیی و یەکگرتنی پێکھاتەکانی کۆمەڵگا چالاکی دەکرد. ئەو لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ ھەتا ٢٠١٧ وەکوو نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکرات لە باشووری کوردستان چالاکی دەکرد. ھەروەھا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ ھەتا ٢٠٢٤یش وێڕای زەلال جەگەر ھاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک بوون.[١]

غەریب حەسۆ زەواجی کردووە و ٤ منداڵی ھەیە.[١]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]