بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەروین یووسف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەروین یووسف (بە کرمانجی: Perwîn Yûsif)، (١٩٦٨ لە دێرک، جزیرە - ) سیاسەتوانێکی کوردی ڕۆژاوای کوردستانە. ئەو ئێستاکە لەگەڵ غەریب حەسۆ ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتە.

پەروین محەممەدئەمین یووسف لە ساڵی ١٩٦٨ لە دێرک لە جزیرە لە دایک بووە. لە سووریا وانەی خوێندووە و لە ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی ئابووری لە کۆلێژی ئابووریی زانکۆی دیمەشق وەرگرتووە.[١]

ھەتا دەستپێککرانی شۆڕشی ڕۆژاوا لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ تێکەڵی خەباتی جەوانان بووە و بەدوای شۆڕش وەکوو ئەندامی کۆنگرەی ستار درێژە بە خەباتی خۆی داوە. ئەو لە دامەزرێنەرانی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا بووە و لە سازکردنی گڕێبەستی کۆمەڵایەتی ڕۆڵی ھەبووە.[١]

لە ساڵی ٢٠١٢ ھەتا ٢٠١٤ ھاوسەرۆکی مەجلیسی شاری دێرک بوو. لە ٢٠١٤ ھەتا ٢٠١٦ ئەندامی دیوانی ھاوسەرۆکایەتیی مەجلیسی یاسادانەری کانتۆنی جزیر بوو. ھەروەھا لە ٢٠١٧ ھەتا ٢٠١٨ ھاوسەرۆکی دەستەی کار و باری کۆمەڵایەتی بوو. لە ٢٠١٨ ھەتا ٢٠٢٢ ھاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ بوو. لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی یەکێتیی دیموکرات لە ساڵی ٢٠٢٢دا ھەتا کۆنگرەی دەیەم لە ساڵی ٢٠٢٤ ھاوسەرۆکی نووسینگەی ڕێکخستنەکانی حیزبەکە بوو. لە کۆنگرەی دەیەمی پەیەدە لە ئەیلوولی ٢٠٢٤یش لەگەڵ غەریب حەسۆ وەکوو ھاوسەرۆکەکانی پەیەدە ھەڵبژێردران.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]