ناحیەی ناوەندی قەزای دەربەندیخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ناحیەی دەربەندیخانەوە ڕەوانە کراوە)
ناحیەی ناوەندی قەزایدەربەندیخان
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء دربندیخان
بە ئینگلیزی: Central DistrictDarbandikhan County
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ناوەندی قەزای دەربەندیخان
Map
ناحیەی دەربەندیخان
پۆتانەکان: 35°07′01″N 45°41′03″E / 35.11707°N 45.68408°E / 35.11707; 45.68408پۆتانەکان: 35°07′01″N 45°41′03″E / 35.11707°N 45.68408°E / 35.11707; 45.68408
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دەربەندیخان
مەڵبەنددەربەندیخان
ژمارەی گوندەکان٤١
بوون بە ناحیە١٩٥٠
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرسڵێمان محەممەد سەعید
ڕووبەر
 • سەرجەم٥٣٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥١٠ مەتر (١٬٦٧٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٥٣٥ مەتر (٥٬٠٣٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٣١٦ مەتر (١٬٠٣٧ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی دەربەندیخان(ناوەند) یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی دەربەندیخانە.[٢] [٣][٤][٥]

ناو[دەستکاری]

قەزای دەربەندیخان ناوەکەی لە ناوەندەکەیەوە وەرگرتووە کە ئەویش شارۆچکەی دەربەندیخانە. سەبارەت بە ناوی دەربەندیخان دوو بۆ چوون ھەیە:-

  • بنەرەتی ووشەی (خان)یەکەمیان:- لەسەردەمی عوسمانیەکاندا پیاوێکی دەوڵەمەند و بەدەسەڵات ھەبووە (محمد خان، احمد خان) باج و سەرانەی لە خەڵک سەندوەو لەو دەربەندەدا کە کاروانچیەکان گوزەریان پیادا کردووە، ئەم پیاوە (خان)ێکی ھەبووە وەک (دیوەخان) یا (ئوتێل) بە گوزارشی ئەمرۆ بۆ حەوانەوەی کاروانچیەکان ئەم خانە چەند ژوورێکی گەورە و فراوانی تێدا بووە بە قسڵ دروست کراوە .
  • دووەم:- (خان) لەکوردەواریدا بەو شوێنە دەووترێت کە وڵاخ و ئاژەڵی تێدا دەبەسرێتەوە و لە گەوڕ گەورەترە، لە گوێ چەمی سیرواندا ئەم (خان) ە ھەبووە و بۆ کاروانیەکانی ئێڵی جاف کە ووڵاخەکانیان تێدا بەستوەتەوە و خۆشیان لە شوێنە باشەکانی دا پشوویان داوە .
  • سەبارەت بەناوی (دەربەند) ئەو تەنگەبەرەی دەکەوێتە نێوان دوو چیا پێی دەووترێت دەربەند، لەنێوان زنجیرە چیای بەرانان و زمناکۆدا رووباری سیروان گوزەری کردووە و گەرمیان و کوێستانیان کردووە، بە نێوان ئەو دوو چیایە وتراوە دەربەند و لە نزیکیشەوە (خان)ێک ھەبووە، ئیتر ناو نراوە، ئەو دەربەندەی خانەکەی تێدایە و پاشان ناسراوە بە دەربەندیخان.[٦]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی دەربەندیخان ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی زەڕایەن و ناحیەی سیروان، لە باشوورەوە ناحیەی بەمۆ و ناحیەی پێباز و ناحیەی مەیدان، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی سیروان و شارستانی جوانڕۆ و شارستانی سەلاسی باوەجانی، لە ڕۆژاواوە ناحیەی باوەخۆشێن و ناحیەی شێخ تەویل.[٧]

مێژوو[دەستکاری]

  • ھەر لە کۆنەوە ئەم ھاتوچۆیە بەم ناوچەیەدا بوونی ھەبووە، کە ھەروەکو میجەرسۆن باسی دەکات لە دەوروبەری ساڵانی ١٩٠٥ (ڕێگەی ئەم ناوچەیە بەکاردەھێنرا بۆ ھاتوچۆ و ھێنانی کەلوپەل لە خانەقینەوە بۆ شارەزوور، ھەورامان، پێنجوێن لەگەڵ بەغدا و سلێمانی). وەک سۆن دەڵێت : لە کۆندا ئەم ناوچەیە ڕێگایەکی زۆر کورت بڕ بووە لە ھەڵەبجەوە بۆ ڕووباری سیروان لە (چەمی دەربەند) لەسەر کەنارەکەیان دەربەند پشوو دەدرێت ، ڕێگەکە بەردەڵانە بەلام سەخت نیە. ھەروەک دیارە لە راپۆرتەکەی مێجەرسۆندا ھاتوە و ئەوە روون دەکاتەوە کە ئەم ناوچەیە زیاتر لە سەدەیەکە رێگای ھاتوچۆ بووە و ھەروەھا لە دەوروبەری شارەکە زەوی بە پیتو لەبار ھەیە بۆ پیشەی باخداری و سەوزەو میوە کە جوتیارانو خەڵکی ناوچەکە کردویانە بە پێشەی داھاتی ڕۆژانەیان.
  • پێش ئەوەی دەربەندیخان ببێتە ناحیە و قەزا. ناوچەیەکی بەرفراوانی ئەم دەڤەرە کە زیاتر لە (٥٥) گوند دەگرێتەوە وە پێ ی ووتراوە (وارماوا)، وارماوا لە گوندی کانی میلی زەڕایەنەوە دەست پێ دەکات و گوندەکانی (شەمە، وێلەکەی سەروو، ئەحمەدبڕنە، وازۆڵ، میرەدێ، چنارە، بیرکێ و لەبەشی ئەم دیوی تونیلەکە و خۆرئاواوە دێوانە، زەلەڕەش، سۆفی وەن، فەقێ جنە، چەمەرگە و پاشان لەباشوورەوە دارەدۆین. پونگڵە، بانی خێڵان.. ھتد) لە خۆ دەگرێت سەرەتا ئەم ناحیە (چەمەرگە) بووە و پاشان گوازرایەوە چنارە و پاشان ھێنرایە دەربەندیخان ئەو بەرێوەبەری ناحیانە ناویان ماوە و لە گوندی چەمەرگە دەست بەکاتربوون بریتین لە (پاشا شێت. حسین بەگ. عارفە فەنی. شەوکەت بەگ).

سەردەمی عوسمانی[دەستکاری]

لە سەردەمی عوسمانیدا ناوی ئەم ناوچەیەی کە لە ئێستادا قەزای دەربەندیخانە، بە وارماوا ناودەبرا.

  • لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)دا؛ سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، ناوی ھەر قەزایەک فرە ناوەند بووە و لەم سەردەمەدا ناحیە نەبووە لە سیتەمی کارگێڕیدا، بۆیە وارماوا لە تەک ئەم ناوانەدا ھاتووە؛ قەزای (گوڵعەنبەر و ھەڵەبجە و وارماوا).
  • لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا؛ قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان، بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا. گوڵعەنبەر لە جیاتی (گوڵعەنبەر، ھەڵەبجە و وارماوا). ئیتر لەم بەروارە بەدواوە ناوی وارماوا وندەبێت.
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)

سەردەمی پاشایەتی[دەستکاری]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا؛ لەم بەروارەوە ناوی وارماوا دەردەکەوێتەوە کە ئەویش بە ناوی (ناحیەی وارماوا)یە و گوندی قلیجە ناوەندی بووە، کە ناحیەیەکە سەر بە قەزای ھەڵەبجە بووە.
نەخشەی کارگێڕی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٦دا

سەردەمی کۆماری[دەستکاری]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا؛ ناوی ناحیەی وارماوا گۆڕدرا بە ناحیەی دەربەندیخان و سەر بە قەزای ھەڵەبجە بوو.
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧)دا؛ ھێنانە کایەی قەزای دەربەندیخان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ناوەندەکەشی لە جێکەوتی بەنداوی دەربەندیخانە، و ناحیەی دەربەندیخانی پێوە بەسترایەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤١٩) لە ١١\١٠\١٩٧١دا. واتا لەم بەروارەدا قەزای شارەزووری ئێستا سەر بە قەزای دەربەندیخان بوو.
نەخشەی کەرتەکانی قەزای دەربەندیخان لە ساڵی ۱۹۷۱دا
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا؛ دابڕانی (٣٤) کەرت لە ناحیەی دەربەندیخان و لکاندنیان بە ناوەندی قەزای دەربەندیخان و گۆڕینی ناوی ناحیەی دەربەندیخان بۆ ناحیەی زەڕایەن و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە شارۆچکەی دەربەندیخانەوە بۆ گوندی زەڕایەن و مانەوەی (٢٣) کەرت لە سنووری ئەم ناحیەیە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٢٧٣٦٨)ی ساڵی ١٩٧٩.[٨][٩]

کارگێڕی[دەستکاری]

٤١ گوند سەر بە ناحیەی دەربەندیخانە:[١٠]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Novemberی 2015. Retrieved 22ی Novemberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
  4. ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
  5. ^ https://drive.google.com/drive/folders/1QtFtteAJ4P2mEXtpEVWDclTvEJkJdRW5
  6. ^ https://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=1093&secID=5
  7. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=12/35.1623/45.7553
  8. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ ھێمن مەحموود. کورتەیەک لە مێژووی دەربەندیخان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 25-1-2023.
  10. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.