پارتی یەکێتیی دیموکرات (سووریا)
پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە | |
---|---|
![]() | |
ناوی عەرەبی | حزب الاتحاد الدیمقراطی |
باڵی سەربازی | یەکینەکانی پاراستنی گەل |
ئایدۆلۆژیا | سۆشیالیزمی دیموکراتی ناسیۆنالیزمی کوردی سەربەخۆیی کوردی |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ئایین | عەلمانی |
ئینتیمای نیشتمانی | ڕەھەندی نیشتمانی کۆمیتەی گۆڕانی دیموکراتی ئەنجومەنی باڵای کوردی |
ئینتیمای نێودەوڵەتی | کۆما جڤاکێن کوردستان |
نوێنەران | ٠ / ٢٥٠ |
ماڵپەر | |
http://pydrojava.com | |
پارتی یەکیەتی دیموکرات ناسراو بە پەیەدە حیزبێکی چەکداری کوردییە، لەساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و لەئێستادا شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال ھاوسەرۆکی ئەو حیزبەن. ئامانجی پەیەدە دامەزراندنی سیستەمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتی مەدیایە لە ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ گەل بە شێوەیەک کە ھەموو پێکھاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کورد و عەرەب و سریانی و تورکمان و ھتد. لەو خۆبەڕێوەبەریەدا جێبگرن، لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی بۆ سوریە پەیەدە بە بەرێکخستن کردنی گەل زوو توانی بە بێ شەڕ ناوچەکانی ڕۆژاوا لە حکومەتی ئەسەد پاک بکاتەوە و بە دامەزراندنی مەجلسی گەل بە کردەوە دەسەڵاتی بۆ گەل گەڕاندەوە.
کۆنگرەی ھەفتەم[دەستکاری]
تا بەر لە کونگرەی ھەفتەم لە ڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم مەحەممەد ھاوسەرۆکی ئەو حیزبە بوونز بەڵام لەو کونگرەیە شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال بە جێگریی ئەوان ھەڵبژێردران.[١]
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
ژێدەر[دەستکاری]
- ^ ڕووداو: ھاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە ھەڵبژێردران، نووسراو لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧؛ سەردانەوە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧.