حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق | |
---|---|
دامەزراندن | ١٩٤٥ وەکوو «لقی کوردی حیزبی شیوعی عێراق» ٣٠ی حەزەیرانی ١٩٩٣ |
جیابووەتەوە لە | حیزبی شیووعیی عێراقی |
پێشینە | لقی کوردی حیزبی شیوعی عێراق |
ڕۆژنامە | ئازادی (١٩٤٥-١٩٦٠) |
تەلەڤیزیۆن | ئازادی تیڤی |
ئایدۆلۆژیا | سۆشیالیزم کۆمۆنیزم مارکسیزم-لێنینیزم |
شوێنی سیاسی | شوێنی سیاسی |
ئینتیمای نیشتمانی | لیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستان |
ماڵپەر | |
www |
حیزبی شیوعی کوردستان ـ عێراق، لە ئاکامی پەرەسەندنی ھۆشمەندی چینایەتی و سیاسی گەلی کوردستان بە گشتی و رۆڵی کرێکاران و رەنجدەران لە تێکۆشانە نیشتمانی و چینایەتییەکاندا، دامەزراوە.
مێژووی حیزب[دەستکاری]
ئەم رێکخراوە لە یەکەمین کۆنگرەی حیزبی شیوعی عێراقدا لە ساڵی ١٩٤٥دا بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی نەتەوەیی، بەناوی لقی کوردی حیزبی شیوعی عێراق ڕاگەیەنراوە و مافی دانانی بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆی پێدراوە، پاشان بوو بە لقی کوردستان.
لە ئایاری ١٩٦٦دا لقی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست و دواتر لە سێیەمین کۆنفرانسی حیزبدا لە کانوونی یەکەمی ١٩٦٧ گۆڕا بۆ رێکخراوی ھەرێمی کوردستانی حیزبی شیوعی عێراق و، لە ئایاری ١٩٦٩دا کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەست و بەرنامەیەکی نیشتمانی و دیموکراسی داڕشت.
لە دوای ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی کە لە ئەنجامی راپەڕینی ئاداری ١٩٩١دا ھاتەکایەوە، رێکخراوی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆنگرەی خۆی لە (٣٠/٦/١٩٩٣)دا بەست و حیزبی شیوعی کوردستان ـ عێراقی وەک درێژەپێدەری رێکخراوی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی ئازادی یەکەمین ڕۆژنامەی سیاسی شیوعی کوردیە لە عێراق ١٩٤٥-١٩٦٠
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |