مێژووی جووەکان لە کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جووه‌ کوردستانییه‌کانەوە ڕەوانە کراوە)
جووە کوردەکان

ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٢٠٠،٠٠٠+
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 ئیسرائیل٢٠٠،٠٠٠–٥٠٠،٠٠٠[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧]
 ئێران٣٠٠
 سووریا١٠٠
 عێراق٥٠
زمانەکان
زمانی عیبری و زاراوەی ناوخۆیی ئارامیی نوێی باکوری ڕۆژھەڵات زمانی زگماکییان بووە لە کوردستان و زمانی زگماکی وەچە کۆنەکانە لە ئەمڕۆدا. نەوە نوێکان لە ئەمڕۆدا بە زمانی نیشتیمانی ڕەسەنیان دەدوێن، لەگەڵ عیبری میزراحی و کوردی و زاراوەکانی ئازەری (لە ئێران).[٨]
ئایین
ئایینی جوولەکە
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
گرووپی جووی تر
(میزراحی، سفاردی، ئاشکنازی، ھتد.)
ڕابی (ڕابای) مۆشێ گابای، سەرکردەی جووەکانی زاخۆ بووە، لە ساڵی ١٩٥١ دا لە زاخۆوە کۆچی کردووە بۆ ئیسرائیل. مۆشێ گابای لەو وێنەیەدا کە لە پەنجاکاندا گیراوە، داوای ھاوکاری لە سەرۆکی دەوڵەتی ئیسرائیل، یەتزاک بن زڤی، دەکات بۆ جووە کوردە زاخۆییەکان.
تەختی نەخشراو لەسەر پەڕە کە خۆشنووسی و توخمەکانی ڕازاندنەوە لەخۆدەگرێ. سێ ھۆنراوەی نەریتیی ئایینی (بە ئینڵیزی: liturgical) بۆ بۆنەی پوریم لەنێو جووە کوردەکاندا؛ ناوەڕاستی سەدەی١٩، کوردستان.
جووی کورد لە ڕەواندز، ١٩٠٥.

جووە کوردەکان یان کوردە جووەکان یان جووە کوردستانییەکان (بە عیبری: יהודי כורדיסטן؛ یەھودیی کوردستان؛ جووەکانی کوردستان، بە ئارامی: אנשא דידנ؛ ناشی ددن) سەر بە کۆمەڵگا دێرینەکانی جووە ڕۆژھەڵاتییەکانن، نیشتەجێی ئەو ھەرێمەی باکوری مێزۆپۆتامیان کە بە کوردستان ناسراوە. کلتور و جلوبەرگیان ھاوشیوەی کوردە موسوڵمان و ئاشووریە کریستیانەکان دەچێ کە ھاوسێیانن. جووەکانی کوردستان وەک کۆمەڵگای ڕەگەزی داخراو دەژیان ھەتا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل لە ١٩٤٠کان و سەرەتای ١٩٥٠کاندا. کوردە جووەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئارامیان بەکاردەھێنا و ھەندێکیان زاراوەکانی کوردی دەدوان. بۆ نموونە، لە کوردستانی عیراقدا، بە ھەردوو زمانی ئارامی و زاراوەی کورمانجی دەدوان. دوای ھاتنیان بۆ ئیسرائیل ئەوانەی کورمانجی دەدوان گۆڕییان بۆ ئارامی. لە ئەمڕۆدا، زۆرینەی جووە کوردەکان و نەوەکانیان لە ئیسرائیل دەژین.

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی کۆن و سەردەمی کۆنی کلاسیکی[دەستکاری]

بەپێی دابونەریت، ئیسرائیلیەکانی هۆزی بێنیامین هاتنە کوردستان دوای داگیرکردنی وڵاتی ئیسرائیل لەلایەن ئیمپڕاتۆرییەتی ئاشووریەوە لە سەدەی ٨ی پ.ز.، و دوایی گەڕێندرانەوە بۆ پایتەختی ئاشووریەکان. لە سەدەی یەکەمی پ.ز.، خانەوادە یاخود ماڵی پادشایی ھەزەبانی، کە پایتەختەکەی هەولێر بوو، هاتنە سەر ئاینی جوو. پادشا مۆنۆبەیزس، هێلینای شاژنی، کوڕەکەی، و ئێزیتاسی جێنشینی تۆمارکراون وەک یەکەمین لادەران لە دین یان نامۆکان (بە زمانی ئینگلیزی: proselytes).

سەدەکانی ناوەڕاست[دەستکاری]

بەپێی بیرەوەریەکانی بێنیامین تودلایی و پێدشی ڕیگنسبێرگ، دەوروبەری ١٠٠ دانیشگەی جوو و دانیشتوانێکی بەرچاوی جوو لە کوردستاندا هەبووە لە سەدەی ١٢دا. بێنیامین تودلایی ئاماژە بە داود ئەلۆی، سەرکردەیەکی ماشیحی کوردستانی، دەکات کە شۆرشی دژی پاشای فارس بەرپا کردووە و پڕۆژەی ڕێبەریکردنی جووەکانی هەبووە بۆ ئورشەلیم. هەروەها ئەم کۆچکەرانە بەسی هەواڵی کۆمەڵگا جووە دەوڵەمەند و دەسەڵاتدارەکانی مووسڵ دەکات کە بنکەیەکی ڕۆحی و بازرگانی کوردستان بوو. گەلێ جوو لە ترسی نزیکبوونەوەی خاچھەڵگران هەڵهاتن لە سووریا، فەلەستین، بابل و کوردستان. جووەکانی موسڵ کەیفخۆشی بوونی ئاستێ لە دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمیان هەبوو بەسەر کۆمەڵگاکەی خۆیاندا.

سەردەمی عوسمانی[دەستکاری]

تەنایت ئەسێناس بەرزانی، کە لە مووسڵ ژیاوە لە ١٥٩٠ بۆ ١٦٧٠، کچی ڕابی سامۆئێل بەرزانی کوردستانە. دواتر شووی بە یەعقوب میزراحی ڕابی ئامێدیی کردووە کەوانەی لە یەشیڤا دەوتەوە. ئوم خانمە ناوبانگی هەبوو بە شارەزاییەکەی لە تەورات، تەلموود، قیبالە و یاساکانی جوودا. دوای مەرگی زووی هاوسەرەکەی، بوو بە سەرۆکی یەشیڤاکەی ئامێدی، و لە کۆتاییدا دانی پیادانرا وەک سەرۆکی ڕاهێنەری تەورات لە کوردستان. بە تەنایتی (پسپۆڕ یان زانای تەلموود بۆ مێینە) ناو دەبرا، سۆفیگەری پەیڕەو کردووە، و ناسراوە بەوەی کە ناوە نهێنیەکانی خوای زانیوە. هەروەها نەسراوە بە هۆنراوە و ڕێبەرایەتیەکەی لە زمانی عیبریدا. هۆنراوەی لاوانەوە درێژی نووسیوە بە شێوەی بڕگە و سەروای کلاسیکی. هۆنراوەوکانی لەو نمونە کەمانەن لە نوسراوی سەرەتای نوێی عیبری کە نوسراون لەلایەن ئافرەتەوە.

ئەوەی کە مایەی سەرنجە بوونی ئافرەت بە سەرکردەی ئاینی لە ناو کۆمەڵگەی جودا شتێکی دەگمەنە کە ئەوە دیسان دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە هەمیشە فەرهەنگی کوردی ڕێی داوە بە دروستبوونی سەرکردەی ژن و تەنانەت لە ناو جوەکانیشدا ئەو فەرهەنگە کوردیە ڕەنگی داوەتەوە.

کۆچکردنی جووە کوردەکان بۆ خاکی ئیسرائیل دەستیپێکرد لە کۆتایی سەدەی ١٦دا، بە کۆمەڵگایەکی زانای عیبری کۆنەوە کە گەیشتنە سەفد و گالیلی/جەلیل، و بنکەیەکی کوردی دامەزرێندا لە ئەنجامدا. سەردەمێکی گەشانەوەی سەفد(بە ئینڵیزی: Safed) کۆتاییپێهات لە ١٦٦٠دا، بە ململانێی دروزەکان بۆ دەسەڵات لە هەرێمەکەدا و دابەزینی ئاستی ئابوری.

مێژووی هاوچەرخ[دەستکاری]

لە سەرەتای سەدەی ٢٠وە هەندی جووی کورد چالاکبوون لە بزوتنەوەی زایۆنیدا. یەکێ لە ئەندامە هەرە دیارەکانی شەڕکەرانی ئازادی بۆ ئیسرائیل، مۆشە بارزانی بووە کە خانەوادەکەی کۆچیکردووە لە کوردستانی عیراقەوە بۆ ئورشەلیم لە کۆتایی ١٩٢٠کاندا.

زۆرینەی جووە کوردەکان ناچارکران بۆ جێهێشتنی عیڕاق و گواسترانەوە بۆ ئیسرائیل لە سەرەتای ١٩٥٠کاندا لەگەڵ کۆمەڵگای جووە عێراقییەکان. زۆربەی جووە کوردەکانی کوردستانی ئێران گەڕانەوە بۆ ئیسرائیل بە هەمانشێوە لە ١٩٥٠کاندا.

ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ڕاپۆرتیدا لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣دا، "ئامڕۆ لە ئیسرائیلدا نزیکەی ٢٠٠٠٠٠ جووی کورد لە ئیسرائیلدا هەن و نیوەیان لە ئورشەلیم دەژین. زیاتر لە ٣٠ گوندی کوشتوکاڵی لە هاموو وڵاتدا هەن کە لەلایەن کوردەوە دامەزرێنراون.

زانستی مێژوو[دەستکاری]

یەکێ لە کێشە سەرەکیەکانی مێژووی جووە کوردەکان کەمی مێژووی نوسراوە، دۆکیومێنت، و تۆمارە مێژووییەکانە. لە ١٩٣٠کاندە، ڕەگەزناس/ڕەچەڵەکناسی ئەڵمانی جوو، ئێریک بغاوا دەستیکرد بە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ ئەندامەکانی ئەم کۆمەڵگایەدا. ڕافائێل پاتایی یاریدەدەری ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بە عیبری بڵاوکردەوە. کتێبی (Yehude Kurditan: mehqar ethnographi) (ئورشەلیم، ١٩٤٠)، وەرگێڕدرا بۆ ئینڵیزی لە ١٩٩٠کاندا. زانا و لێکۆڵەر، موردەخی زاکین، کتێبێکی گرنگی نووسیوە کە تیایدا سەرچاوەی نووسراو، ئەرشیفکراو، و زارەکی یاخود دەماودەمی بەکارهێناوە لەسەر پەیوەندی نێوان جووەکان و دەرەبەگە کوردەکان. چاوپێکەوتنی لەگەڵ ٥٦ جووی کورددا کردووە کە دانیشتووی زاخۆ، ئاکرێ، ئامێدی، دھۆک، سلێمانی، شنۆ، و ژمارەیەکی زۆر گوند بەتایبەتی لە ناوچەی بادینان. کتێبەکەی زاکین، (Jewish Subjects and their Tribal Chieftains in Kurdistan)، بەشێوەیەکی بەهێز پشت دەبەستێ بە سەرچاوە مێژووییە زارەکییەکان، و پەردە لەسەر بەسەرهاتی تایبەتی جووە شارنشین و گوندنشینەکان لە نیوەی یەکەمی سەدەی ٢٠دا لادەبات.


شیکردنەوەی بۆماوەیی جووە کوردەکان[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Zivotofsky, Ari Z. (2002). "What's the Truth about...Aramaic?" (PDF). Orthodox Union. Archived from the original (PDF) on 6ی Juneی 2011. Retrieved 2007-01-14. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ (p.2) ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Kurdish Jewish Community in Israel". Jcjcr.org. Archived from the original on 28ی Julyی 2013. Retrieved 2013-04-11. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Cultural pride, and unlikely guests, at Kurdish Jewish festivalBy Lazar Berman September 30, 2013
  5. ^ https://web.archive.org/web/20130728230338/http://www.jcjcr.org/kyn_article_view.php?aid=20
  6. ^ http://www.timesofisrael.com/pride-and-unlikely-guests-at-kurdish-jewish-festival
  7. ^ https://www.haaretz.com/amp/middle-east-news/syria/.premium.MAGAZINE-israel-and-the-kurds-an-unlikely-and-unofficial-relationship-1.8234659
  8. ^ "курдские евреи. Электронная еврейская энциклопедия". Eleven.co.il. 2006-12-27. Retrieved 2013-04-11.