ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وڵاتی ئیسرائیلەوە ڕەوانە کراوە)
State of Israel
ئیسرائیل
יִשְׂרָאֵל
سروود: 

Hatikvah (הַתִּקְוָה)
پایتەختئورشەلیم
31°47′N 35°13′E / 31.783°N 35.217°E / 31.783; 35.217
گەورەترین ئورشەلیم
زمانە فەرمییەکان عیبری
گرووپە ڕەگەزییەکان  ٧٥٪ جوو، ٢٠٪ عەرەب، ٥٪ ئەوانی دیکە
دەوڵەت پەرلەمانی
 -  سەرۆک کۆمار ئیسحاق ھێرزۆگ
 -  سەرۆک وەزیران یائیر لاپید[١]
وەرگرتنی سەربەخۆیی سەربەخۆیی لە حوکمی بەڕیتانیا لەسەر فەلەستین 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٩٬١٨٧٬٠٠٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو شێکێل ₪ (ILS)
ناوچەی کاتی IST (UTC+٢)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .il

ئیسرائیل (بە عیبری: יִשְׂרָאֵל‎، بە عەرەبی: إسرائیل، بە ئینگلیزی: Israel)، بەفەرمیی وڵاتی ئیسرائیل (מְדִינַת יִשְׂרָאֵל‎)، دەوڵەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیاوە، و ئەکەوێتە سەر کەناری ڕۆژاوای دەریای ناوەڕاست، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکووری رۆژاواوە لەگەڵ سووریا و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی ڕۆژاوایی فەلەستین و ئوردن و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەلەستینی و میسر دا سنووری ھەیە. وڵاتی ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دامەزرا، کە لەلایەن ئەنجومەنی جوولەکەی زایۆنیزمەوە راگەیەندرا لە فەلەستین، لەڕۆژی ئەنجام گەیەندراوی داواکاریی بەریتانیی، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری بەریتانیا، لەژێر سێبەری شەڕ و ناکۆکیی جوو و عەرەب، بووە ھۆی نسکۆی فەلەستینیی، کە بووە ھۆی لەناوچوون و داڕووخانی گەلێک شار و دێی فەلەستین، و بەھاندانی ھەندێک لە سووپا عەرەبییەکانەوە کە داوایان لە فەلەستینییەکان کرد کە شوێنەکانییان بەجێ بھڵێن بە بیانووی پاکژکردنیان، بەجۆرێ کە دانیشتووانی ئەو شوێنانە وەک پەنابەر چوونە کەناری رۆژاوا و کەرتی غەززە و ھەندێک وڵاتی عەرەبیی تریش. وڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیەندرا بەمەبەستی وەرگرتن و پێشوازییکردن لەو جوولەکانە کە دەرکرا بوون و رۆیشتبوون لە رۆژھەڵاتی ئەورووپا لەکاتی شەڕی جیھانیی دووەم و نیشتەجێ و نیشتمانیی کردنییان لە وڵاتێکی جوولەکەیی دا، ھەروەھا وەرگرتنی جوو لە ھەموو سەرانسەری جیھاندا.

مێژوو[دەستکاری]

بەنی ئیسرائیلییە عیبرییەکان لە فەلەستین لەسەرەتای سەدەی شانزدەھەمی پێش زایینەوە نیشتەجێ بوون، لەئێستادا جووە ھاوچەرخە نوێیەکان خۆیان بە وەچەی ئەوان دەزانن و خۆیانییان بۆ دەگەڕێننەوە، پێشییان وایە کە فەلەستین نیشتمانی نەمری خۆیانە. لەکۆتایی دووھەزارەکانی پێش زاییندا، پادشایەتی بەنی ئیسرائیل دامەزرا پاشان جودا بووەوە بۆ دوو پادشایەتی، ھیچییان خۆیان پێ ڕانەگیرا و جێگیر نەبوون تەنھا پادشایەتی یەھوزا نەبێت کە لەسەرەتای سەدەی یەکەمی زایینییدا داڕووخا. لە سەدەی یەکەمی پێش زاییندا، ڕۆمانییەکان پادشایەتی یەھوزایان کردە بەشێک لە ئیمپڕاتۆرییەکەیان، بەڵام پاش دووجار یاخییبوونی جوو لێیان لەسەدەی یەکەم و دووەمی زایینیدا، جوویان لەکۆڵخۆیان کردەوە و دەرییان ھێنان لە گرینگییەکانییان، ناوی فەلەستینییان لەخۆگرت لەبری ناوی ھوزا وەک ناوێک بۆ ئەو پارێزگایەی ئیمپڕاتۆرییەتەکە. لەو کاتەوە ژمارەی جوو لەو نیشتمانەدا خێرا زۆر بوو، ناو فەلەستینیش ئەگەڕێتەوە بۆ ناوی نەتەوەی فەلەستینی کۆن. پاشان خەلافەتی ڕاشدین ھاتە کایەوە و لەگەڵیشیدا فتووحاتی ئیسلامی کە فەلەستینیشی گرتەوە، ئەمەش لە سەدەی حەڤدەھەمی زایینیدا، لەسەردەمی عومەری کوڕی خەتاب دا.

شەڕی ١٩٤٨[دەستکاری]

ئورشەلیم

دوای وازھێنانی [[ئینگلیز لە خاکی فەلەستین و دەرگا واڵا کرا بەڕووی ئیسرائیل تا ڕاگەیاندنی وڵاتی جوولەکە بە سەرکردایەتی پڕۆفیسۆر تیۆدۆر ھێرتسل کەپێشتر لە پڕۆتۆکۆڵاتی ساڵانی ١٨٩٠ دایان ڕشتبوو بەمەش عەرەبەکان ڕازی نەبوون. بەو ھۆیەوە شەڕێکی خوێناوی ڕوویدا.

لەدوای جەنگی ١٩٦٧[دەستکاری]

ئەم جەنگە لەنێوان عەرەب و جوولەکە بوو تیاییدا لە کۆتایدا بەھاوکاری ئەمریکا، ئیسرائیل سەرکەوت بەسەر عەرەبەکان و ئیسرائیل بەرزایییەکانی جۆلان نیمچە دوورگەی سینای داگیرکرد لە ماوەی ٦رۆژدا، ئەم جەنگە کە بەھێرشی ئیسرائیل دەستی پێکرد وای کرد کە فەڕەنسا ھاوکاریەکانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت.

ناونان[دەستکاری]

جوگرافیا[دەستکاری]

ھەریەکە لە لوبنان و سوریا ھاوسنووری ئیسرائیلن لە باکوور و ئەردەن یش لە ڕۆژھەڵات و میسریش لە باشووری ڕۆژاوا، لەڕووی کەش و ھەواشە زۆرتر کەش و ھەوایەکی شێدار و گەرمە بەمانایەکی تر زۆرتر گەرم و ووشکە ئەمە لە ھاوین بەڵام لە زستان باران دەبارێت بەتایبەت لە مانەگەکانی تشرینی دووەم تاکوو نیسان.

دەسەڵات و ڕامیاری[دەستکاری]

بنەمای یاسا[دەستکاری]

لە بواری یاسای دا پشت بە پەرتووکی تەلموود دەبەسترێت کە لەلاینەن حاخامی جوولەکە لە ساڵانی ٣٠٠ی زایینی نووسراوە.

"بەڵێننامەی بلفۆر"

دانپێدانانی وڵاتە عەرەبییەکان بە ئیسرائیل[دەستکاری]

دامەزراوەکانی داپێدانان بە ئیسرائیل لە گۆڕەپانی فەلەستینییدا[دەستکاری]

ئەم وڵاتانەش دان بە ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی نادەن بە ھۆکاری جیاوازەوە:

دامەزراوەی لەشکەری ئیسرائیلی[دەستکاری]

لە ڕووی سووپا و سەربازەوە یارمەتی لە ئەمریکا وەردەگرن بەھۆی کەمی سەربازیانەوە کەنزیکەی ٥٠٠ ھەزار سەربازی ھەیە. بەڵام چەکی قوڕس بەکاردەھێنن بەرامبەر بە دووژمنەکانی (نموونە عەرەب) وەک چەکی قەدەغەکراوی فسفۆڕی و ھتد.

ئابووریی[دەستکاری]

گەشتیاری[دەستکاری]

گەشتیاری یەکێکە لەو ھۆیانەی کە پەرەی بە ئابووری ووڵاتی ئیسرائیل داوە، یەکێک لەو ھۆکارانەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن بوونی شوێنەوارە پیرۆزەکانی ھەرسێ ئاینیی جوو و ئیسلام و مەسیحی، و ڕەخساندنی تایبەت لەلایەن کەرتی تایبەتی وڵات لە خزمەتگوزاری ھۆتێل و شوێنی حەسانەوەو و چێشتخانە، لەساڵی ٢٠٠٩ دا ئیسرائیل سەروو ٢٫٧ میلیۆن گەشتیاری ھەبووە.

دانیشتوان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیسرائیل ٨،٦٠٠،٠٠٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫١١ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٠٫١ ساڵە. ھەروەھا ٩٢ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٢] و کوردی جوولەکە نشین نزیکەی ٣٥٠٠٠ ھەزار کەس دەخەملێنرێت.

ئایین[دەستکاری]

ئایینەکان لە ئیسرائیل[٣]
ئایینەکان ڕێژە
جوویەتی
  
٧٥٫٠٪
سوننە
  
٢٠٫٠٪
مەسیحییەت
  
٥٫٠٪

ڕۆشنبیریی[دەستکاری]

موزیک[دەستکاری]

وەرزش[دەستکاری]

لە ڕووی وەرزشییەوە سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئەوڕووپان تا ئێستا ھیچ دەستکەوتێکیان نەبووە

لەیاریزانە ناودارەکانی تۆپی پێش تا ئێستا یوسی بنعیون کە لە یانەکانی خوولی ئینگلیزی لیڤەرپوول و چێلسی یاری کردووە. و لە یانە بەناوبانگە وەرزشیە کانیان ماکابی تەلئەبیب و ماکابی حەیفا کە ئەو دوویانەیە چەند جارێک بەشداریان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا لە یاری تۆپی پێ و باسکە کردووە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Moore, Mark (20ی حوزەیرانی 2022). "Prime Minister Bennett to step aside for Lapid as Israel dissolves Parliament". New York Post (بە ئینگلیزی). nypost.com. NYP Holdings. Retrieved 25ی Juneی 2022. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  3. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.